ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان زیادیكردووە

خەڵك-بەشی هەواڵ

شرۆڤەكارێكی ئابووری رایدەگەیەنێت، هەناردەی نەوتی كوردستان لە 279هەزارو 427 بەرمیل نەوتی رۆژانەوە بەرزبووەتەوە بۆ 400 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە و داهاتیش زیادی كردووە.

بیلال سەعید شرۆڤەكاری ئابووری سەبارەت بەداهاتی فرۆشراوی نەوتی هەرێم بە (خەڵك)ی راگەیاند، بەپێی ڕاپۆرتی ساڵانەی كۆمپانیای دیلۆیت لە مانگی تشرینی یەكەمی 2017 حكومەتی هەرێمی كوردستان 7 ملیۆن و 382 هەزارو 831 بەرمیل نەوتی بە بەهای 380ملیون و 215هەزارو 796 دۆلار فرۆشتووە، واتە هەر بەرمیلێكی بە 51.51 دۆلار فرۆشتووە.

وتیشی “بەپێی چەند سەرچاوەیەكی جیاوازی زانیاری لە تشرینی یەكەمی ئەمساڵ 2018 حكومەتی هەرێمی كوردستان زیاتر لە 12ملیۆن بەرمیل نەوتی فرۆشتووەو ئەگەر هەر بەرمیلێك نەوتی بە 60 دۆلار فرۆشتبێت كە نزیكەی 12 دۆلار لە نرخی بازاڕ كەمتر ئەژماربكەین ئەوە داهاتی 720 ملیۆن دۆلار دەكات، واتە ئاستی جیاوازی داهات لە نێوان تشرینی یەكەمی 2017 بەراورد بە تشرینی 2018 دەكاتە زیاتر لە 339 ملیۆن دۆلار”.

ئەوەشی خستەڕوو، هەناردەی نەوتی كوردستان لە 279 هەزارو 427 بەرمیل نەوتی رۆژانەوە بەرزبووەتەوە بۆ 400 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە، جگە لەوەی نرخی نەوت گۆڕانێكی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە.

ئابوری

فواد حسێن: دەبێت كێشەی دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران، لای حكومەتی‌ هەرێمەوە چارەسەر بكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دارایی حكومەتی عیراق، دەڵێت، دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران لە هەرێمی كوردستان بۆ لێكەوتەكانی ئەو قەیرانە دەگەڕێتەوە كە لە ماوەی ڕابردوودا تووشی هەرێمی كوردستان بووە، وەك حكومەتی عیراقیش، مووچەی‌ چوار مانگیان ڕەوانەكردووە.

 

فوئاد حسێن وەزیری دارایی حكومەتی عیراق لەبەرنامەیەكی كەناڵی ئاسمانی شەرقیەدا، ڕایگەیاند “مووچەی‌ چوار مانگمان ڕەوانەی‌ هەرێمی‌ كوردستان كردووە، لە هەرێم بەهۆی‌ قەیرانی‌ داراییەوە كە حكومەتی ئەوكاتی عیراق بۆ چەند ساڵێك بودجەی بۆ ڕەوانە نەكردوون، دەرەنجامی دواكەوتنی دابەشكردنی‌ مووچەی‌ فەرمانبەرانی لێكەوتۆتەوە”.

 

بە وتەی وەزیری دارای عیراق، كێشەی دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران، دەبێت لە لایەنی حكومەتی‌ هەرێمەوە چارەسەر بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم: بەهیمەتی بارزانی كێشەی جوتیاران كۆتاییهات

خەڵك- بەشی هەواڵ
لیژنە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم لە پەڕلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، بە هیممەتی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕێگریكراوە لە هێرشێكی هێرشێكی نەخشە بۆ داڕێژراو بۆ سەر كێڵگە كشتوكاڵییەكانی خانەقین و دوبزو گوندەكانی سەر بەناحیەی سەرگەڕانی پارێزگای كەركووك.

لیژنەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕاشیگەیاند “توانرا ڕێگە لەو پلانە بگیرێت و بەفەرمانێك ئێستا ڕێگە دەدرێت ئەو جووتیارانە كاری دروێنەی خۆیان بكەن”.

ڕاشیگەیاند “ئێمە وەك چۆن سەرەتا بەڵێنمان پێدان تەواوی هەوڵەكانمان دەخەینە گەڕ كە ئەم كێشەیە بەزوویی چارەسەر بكەین، بەڵێنی ئەوەشیان پێدەدەین بەزوویی لەڕێگەی یاساوە مافەكانیان بپارێزرێن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بەشەخۆراكی دوو مانگ بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەرێوەبەری گشتی كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، دوای جەژنی ڕەمەزان دەست بە دابەشكردنی زەیت و شەكری مانگی ئایار دەكرێت، دەشڵێت: “بەشە نیسەكەكەی وەك دیاری درا بەهاووڵاتیان هەمووی دابەشكرا”.

شەوكەت محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ دابەشكردنی بەشە زەیت و شەكر و برنجی مانگی ئازار تەواو بووە و دەستمان بە دابەشكردنی بەشە برنجی مانگی ئایاری ئەمساڵ كردووە، ڕۆژانە دابەشكردنمان هەیە و بەردەوام دەبین”.

ڕاشیگەیاند، ئەگەر پێش جەژن فریاكەوتین دەست بە دابەشكردنی بەشە زەیت و شەكری مانگی ئایار دەكەین، ئەگەر نا دەكەوێتە دوای جەژنی ڕەمەزان.

سەبارەت بە قەرەبووی بەشەخۆراكی فەوتاوی ساڵانی پێشوو وتی، “ئەوە پەیوەستە بە بڕیاری حكومەتی عیراق و هەر كاتێك ئەوان بڕیار بدەن قەرەبووی هاووڵاتیان دەكرێتەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان