نرخی تمەن بۆ نزمترین ئاست دابەزی



دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ نرخی دۆلاری ئەمریكی و تمەنی ئێرانی بەرامبەر بە دیناری عێراقی دابەزینیان تۆماركرد.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەهای دۆلار ڕووی لە دابەزینە و دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە بەهای 100 دۆلار دابەزیوە بۆ 149 هەزار و 750 دینار.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەهای تمەن دابەزیوە و 100 دۆلار بە 6 ملیۆن تمەنە بە حەواڵە و بە 5 ملیۆن و 900 هەزار تمەنە بە نەقدی.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بانكی ناوەندی چەندین ڕێكاری گرتۆتەبەر بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار و كەم كردنەوەی كاركردن بە دۆلار لە مامەڵەكاندا.

هۆكارەكانی لەرزینی بزوێنەری ئۆتۆمبێل چیین؟
پێت هۆكارەكانی لەرزینی بزوێنەری ئۆتۆمبێل چیین؟
سەعدی پیرە: یەكێتی لە سكاڵاكەیدا داوای هەڵوەشانەوەی كورسی پێكهاتەكانی نەكردووە
دوات سەعدی پیرە: یەكێتی لە سكاڵاكەیدا داوای هەڵوەشانەوەی كورسی پێكهاتەكانی نەكردووە
پەیوەندیدار