ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ڕۆت چییە و كاری چییە لەئۆتۆمبێلدا؟

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئۆتۆمبێل لەچەندین پارچەی جۆراوجۆر پێكدێت كە هەریەكەیان ئەرك‌و كاری جیاوازیان هەیەو بەیەكێشەوە هاوسەنگی‌و سەلامەتی ئۆتۆمبێلەكە دەپارێزن، یەكێك لەو پارچانەش ڕۆت (Tie Rod)ە.

كار و گرنگی ڕۆت چییە؟

1. ڕۆت گەیەنەرو بەستەرو یامەتیدەری تایم (هاوسەنگكردن)ە لەنێوان كۆمەڵەی سوكان‌و ستاپ ئەكسلی ئۆتۆمبێلدا.

2. ڕۆت یارمەتیدەری سەرەكی سوكانە بۆ پێچكردنەوەی بەلای ڕاست‌و چەپدا.

3. ڕۆت یارمەتیدەری سەرەكی تایمی میزانیەیە.

خراپبونی چی لێدەكەوێتەوە؟

1. خراپبونی ڕۆت دەبێتە هۆی تێكچونی میزانیەی ئۆتۆمبێل‌و بەوەش ئۆتۆمبێل بەلای ڕاست‌و چەپدا دەڕوات.

2. خراپبونی ڕۆت دەبێتە هۆی كرتەكرت‌و تەقەتەق لەتەگەرو لەمەجموعەی سوكاندا لەكاتی تاسەو ڕەگەڵەدا.

3. خراپبونی ڕۆت‌و ئیهمالكردنی، دەبێتە هۆی قرتانی ڕۆت‌و نەمانی سوكان، بەوەش ئاڕاستەی ئۆتۆمبێل لەكۆنترۆڵدا نامێنێت‌و هەڕەشە بۆ سەر سەلامەتی دەوربەرو خودی شۆفێرو ئۆتۆمبێلەكەش دروستدەكات.

1. هەموو ئۆتۆمبێلێك دوو ڕۆتی هەیە لەپێشەوە.

2. قەبارەو شێوەی ڕۆتی زۆرینەی ئۆتۆمبێلەكان لەیەكتر جیاوازن.

3. هەمیشە هەوڵبدە لەكاتی كڕینی ڕۆتدا باشترین بكڕیت، چونكە ڕاستەوخۆ پەیوەندیدارە بەژیان‌و سەلامەتی خۆت‌و ئەوانی تریشەوە.

لە ماڵپەڕی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانییەوە وەرگیراوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

جیپ پیکابێکی نوێی لەسەر بنچینەی رانگلەر ڕاگەیاند

خەڵک-

کۆمپانیای جیپ سەر بە گروپی کرایسلەر ڕایگەیاندووە، لە پێشانگەی ساڵانەی لۆس ئەنجیلێس لە مانگی داھاتوو ئۆتۆمبێلێکی نوێ ڕادەگەیەنن، بەڵام پێش وادەی خۆی ھەواڵەکان دزەیان کردووە و ئاشکرا کرا، ئۆتۆمبێلە نوێیەکەی جیب پیکابێکە لەسەر بنچینەی جیپ رانگلەر.

وێنەکانی ئەو ئۆتۆمبێلە نوێیە دزەیان پێکراوە و بە خێرایی بڵاوبوونەوە، ئەوەش وای لە کۆمپانیاکە کرد، چەند زانیارییەکی لەبارەی ئۆتۆمبێلە نوێیەکەوە ڕابگەیەنێت.

ئۆتۆمبێلە نوێیەکە ناوی Jeep Gladiator 2020 ـی لێنراوە، لەسەر بنچینەی رانگلەری 2019 دروستکراوە، درێژی حەوزەکەی ١٥٢ سانتیمەترە لەگەڵ چەند جیاوازییەکی سادە لە دیزاینی پێشەوەیدا.

سەبارەت بە بزوێنەرەکانی ئەم پیکابە نوێیە، کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە، بە 2 جۆر بزوێنەر بەردەست دەبێت:

یەکەم: بزوێنەرێکی V6 ـی قەبارە 3.6 لە جۆری پێنتاستار، بە ھێزی 285 HP و تۆرکی 352 NM. ئەم بزوێنەرە لەسەر ژمارەیەکی زۆر لە ئۆتۆمبێلەکانی گروپی کرایسلەر ھەیە، وە: کرایسلەر S300 و دۆج چارجەر و دۆج چالێنجەر و جیپ گراند چێرۆکی.

دووەم: بزوێنەرێکی دیزڵ V6 ـی قەبارە 3.0، بە ھێزی 260 HP و تۆرکی 598 NM.

ھەردوو جۆر بزوێنەرەکەش بە گێربۆکسێکی نویێ ٨ نمرەییەوە پەیوەست دەکرێن.

پیکابە نوێیەکەی جیپ دەتوانێت کێشی 725 کیلۆگرام بۆ گواستنەوەی دوور ماوە ھەڵبگرێت و توانای ڕاکێشانی 3470 کیلۆگرامیشی ھەیە.

تا ئێستا ھیچ زانیارییەک لەبارەی نرخی جیپ گڵادیەیتەر ڕانەگەیەنراوە، بەڵام پێدەچێت نرخەکەی نزیک بێت لە نرخی ھاوتاکەی خۆی، جیپ رانگلەر 2019.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێل لە دانانی ژمارەکانی گێچی خێرایی فێڵ دەکەن

خەڵک-

دەکرێت زۆرجار ئەو پرسیارەمان کردبێت، بۆچی گێچی خێرایی ئۆتۆمبێلەکان زیاتر لە توانای دوا خرایی خۆیان لەسەر دانراوە؟ بۆ نمونە زۆرێک لە ئۆتۆمبێلەکان تا خێرایی ٢٢٠ کیلۆمەتریان ھەیە، لەگەڵ ئەوەی دوایین خێراییان لە ٢٠٠ کیلۆمەتر یان کەمتر تێپەڕ ناکات.

لەو بارەیەوە لاری دۆمینیک، سەرۆکی پێشووی بەشی بەرھەمھێنان لە کۆمپانیای نیسان و بەڕێوەبەری ئێستای پێگەی TrueCar.com دەڵێت: ٨٠٪ ـی ئەو ئۆتۆمبێلانەی ئێستا لەسەر جادەکانی جیھانن، توانای ھەڵگرتنی خێرایی زیاتر لە ١٨٠ کیلۆمەتر/کاتژمێر-یان نییە، بەڵام ھیچ گێچێک نابینین لەسەر بنچینەی ئەو خێراییە دانرابێت.

ئەو شارەزایەی بواری ئۆتۆمبێل دەڵێت: بابەتە تەنھا فێڵێکی کۆمپانیاکانە و دەیانەوێت لە ڕێگەیەوە بەرھەمەکانی خۆیان بە خێرا و بەھێز بناسێنن، بۆ نمونە: تۆیۆتا یاریس ھێزی بزوێنەرەکەی ١٠٩ HP ــە، ئەو گێربۆکسەشی لەسەریەتی ئەوپەڕی خێراییەکەی دەگاتە ١٧٥ کیلۆمەتر/کاتژمێر و توانای لەوە زیاتری نییە، بەڵام دەبینین لەناو داشبۆرد خێرایی تا ٢٣٠ کیلۆمەتر/کاتژمێری لەسەر دانراوە. ئەوان لە ویستی کڕیاران تێگەشتوون لەوەی دەیانەوێت ژمارەی گەورەتر لە نێو داشبۆردەکانیان بوونی ھەبێت.

ئەم فێڵەی کۆمپانیاکان ساڵانە دەبێتە ھۆی گیان لەدەستدانی ھەزاران کەس لە جیھاندا، کاتێک دەیانەوێت دوا خێرایی ئۆتۆمبێلەکانیان تاقیبکەنەوە، زۆرینەی ئەو ڕووداوانەی بەھۆی خێرایی زیادەوە ڕوودەدەن، ھۆکارەکەی تاقیکردنەوەی دوا توانای ئۆتۆمبێلەکانە لە لایەن شۆفێرەکانەوە.

بۆ ڕێگرتن لەو ڕووداوانە، کاتێک خێرایی ئۆتۆمبێلەکان زیادی دەکرد، لە ساڵی ١٩٧٩ دەزگای سەلامەتیی ڕێگاکانی ئەمریکا یاسایەکی سەپاند بەسەر کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێل کە دەبێت ئەوپەڕی خێرایی ئۆتۆمبێلەکانیان لە ٨٥ میل/کاتژمێر (١٣٦ کیلۆمەتر/کاتژمێر) دابخەن، یاساکە بوو بەھۆی گۆڕانکارییەکی گەورە لە پشکی کۆمپانیاکان لە بازاڕدا، دواتر لە ژێر فشاری کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێل یاساکە ھەڵوەشێنرایەوە و لە جێی ئەوە بەسەر کۆمپانیاکان سەپێنرا، ئاگادارکەرەوەی دەنگی لە خێرایی ٧٥ میل/کاتژمێر (١٢٠ کیلۆمەتر/کاتژمێر)لە ئۆتۆمبێلەکانیان جێگیر بکەن.

بۆیە دەبێت کڕیاران لەوە ئاگادار بن، ئەوەی لە داشبۆردی ئۆتۆمبێلەکاندا ھەیە، توانی راستەقینەی ئۆتۆمبێلەکە نییە، تەنھا فێڵێکی بازرگانییە و ساڵانە ھەزاران کەس بەھۆیەوە گیان لەدەستدەدەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

هەموو تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان و ماڵپەڕەكان بە خۆڕایی بكەنەوە

تەكنەلۆجیا- كازم جەلال
ئاشكرایە لە پێشتردا كردنەوەی تەنها ماسێنجەر و فەیسبوك و چەند ماڵپەرێكی دیاریكراو بێ بەرامبەر بوو لە ماڵپەڕی (فری بەیسیك)، بەڵام لە ئێستادا ئەو ماڵپەڕە، خزمەتگوزاریە خۆڕاییەكانی ئینتەرنێتی فراوان كردووە، ئەوەش بە زیادكردنی خزمەتگوزاریە نوێیەكانی بۆ بەكارهێنەران.

ماڵپەری (فری بەیسیك) لە ئێستادا كردنەوەی تەواوی ماڵپەڕەكان و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی كردووە بە خۆڕایی.

ئێستا لە ڕێی ماڵپەڕی (فری بەیسیك)ەوە دەتوانن سەرجەم تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی (یوتیوب و ئینستاگرام و تویتەر و یاهوو و جیمەیڵ و ماڵپەڕی گۆگڵ و سەرجەم ماڵپەڕ و سایتەكانی ئینتەرنێت) بكەنەوە بە خۆڕایی، هەروەها دەتوانن وێنە و ڤیدیۆكانی فەیسبووك و گشت سایتەكان ببینن بێ بەرامبەر.

بەكارهێنەران ئەتوانن سود لە خزمەتگوزاریە نوێیەكانی فری بەیسیك وەربگرن و بەبێ بوونی هیچ هێڵێكی ئینتەرنێت بەخۆڕایی تەواوی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان و ماڵپەڕەكان بكەنەوە لە مۆبایلەكانتان دا.

ماڵپەڕی (free basics) ڕۆژانە بڕی 20 مێگابایت-ت پێ دەدات بۆ كردنەوەی خزمەتگوزارییە نوێیەكانی.

لەم لینكەوە (0.free basics.com) سەردانی (فری بەیسیك) بكەن بۆ كردنەوەی خزمەتگوزاریە خۆڕاییە نوێیەكانی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین