ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

كەشناسی رێژەی باران بارینی 24 كاتژمێری ڕابردووی بڵاوكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، كە لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان بە بڕی جیاجیا باران باریووە.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتییەكە ئاماژەی بەوەكردووە، زۆرترین بڕی باران بارین لە بازیان بووە كە 11 ملیمی تێپەڕاندووە.

ژینگە

شەپۆلێكی بارانی بەلێزمە عیراق و هەرێم دەگرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
شارەزایەكی كەشناسی پێشبینییەكانی خۆی بۆ دۆخی كەشوهەوای چەند ڕۆژی داهاتوو بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، بە پێی پێشبینییەكان شەپۆلێكی باران لە ڕۆژی هەینییەوە تەواوی وڵات بە هەرێمی كوردستانیشەوە دەگرێتەوە.

نائیل عەلی، شارەزا و پێشبینیكاری كەشوهەوای عیراقی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، كە لە ئێستادا كەشوهەوا بە ڕۆژ مامناوەندییە و بە شەو ساردە و ئاسمان زۆربەی كاتەكان نیمچە هەورە.

ڕاشیگەیاندووە، كە شەپۆلێكی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور، كە بارستە هەوایەكی ساردی لەگەڵە كاردەكاتە سەر باكوری ڕۆژهەڵاتی سعودیە لە سبەینێ‌ دوو شەممەوە و بەهۆیەوە بارانێكی بەلێزمە دەبارێت، بەڵام ئەوە ناوچەكانی عیراق ناگرێتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، لەم چەند ڕۆژەدا ئاسمانی ناوچەكانی عیراق نیمچە هەور دەبێت و هەندێك كات دەبێتە هەوری تەواو بەتایبەت لە ناوچەكانی باشوور و ئەگەری نمە باران هەیە لە ڕۆژئاوای ناسریە و بەسرە و ناوچە سنوریەكان لەگەڵ سعودیە.

ئاشكراشی كردووە، كە پێشبینی دەكرێت لە ڕۆژی هەینییەوە نزمە پاڵەپەستۆیەك كاریگەری بەهێز بكاتە سەر تەواوی ناوچەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان و تا ڕۆژی یەك شەممە بەردەوام بێت.

ئەو پسپۆڕەی كەشناسی دەڵێت: “بەهۆی ئەو شەپۆلەوە شەپۆلێكی نوێی باران بارین تەواوی وڵات دەگرێتەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشناسی: نمە باران دەبارێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
كەشناسی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ دۆخی كەشوهەوای سبەینێ‌ ڕادەگەیەنێت و ئاماژە بەوەدەكات، كە لە چەند ناوچەیەكی باشووری سلێمانی نمە باران دەبارێت.

بەپێی ڕاپۆرتێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، سبەینێ‌ دوو شەممە 19-11-2018 لە سەرجەم پارێزگاكانی هەرێم ئاسمان نیمچە هەور دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە، ئەگەری نمە باران لە ناوچەكانی باشووری پارێزگای سلێمانی هەیە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە بەرزترین پلەی گەرما لە كەركوك دەگاتە 22 پلە و لە شارەكانی هەرێم-یش لە هەولێر 20 پلە و لە سلێمانی 19 پلە و لە دهۆك 18 پلەی سەدی دەبێت و خێرایی با-ش لە نێوان 5- 15 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا دەبێت و مەودای بینین نزیكەی 10 كیلۆمەتر دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەكانی هەرێمی كوردستان

 

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 19 پلە و لە سلێمانی 17 پلە و لە دهۆك 18 پلەو لە كەركوكیش 21 پلە دەبێت‌و ئاسمانی شارەكانیش هەور و هەتاو دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ یەك شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 19 پلە و لە سلێمانی 17 پلەو لە دهۆك 18 پلەو لە كەركوكیش 21 پلە دەبێت و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش هەور و هەتاو دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین