ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

٧ هاکی زۆر زیرەکانە بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی ئازارەکانی جەستە پێشتر نەتزانیون

خێزان

زۆر جار بەهۆی ئازارێکەوە باری دەروونیت لە ڕۆژەکەدا تێک دەدات بەڵام ئەمانە زۆربەی کات چارەسەریان هەیە،  زۆربەی ڕاهێنانەکان ٣٠ چرکە ئەنجام بدە و لە ئەگەری نەبوونی کاریگەریدا پاش ٥ خولەکی دیکە هەوڵی لەگەڵدا بدەوە.

بۆ کەم کردنەوەی ڕێژەی لێدانی دڵ گیرەیەک بکە بە لووتتەوە کاتێک لێدانەکەی لە ئاستی ئاسایی بەرزترە.

دەست بخەرە سەر هەمان شوێنی وێنەکە بۆ کەمکردنەوە نیگەرانی و بێتاقەتی.

پەنجە گەورەت بنووشتێنە و بە پەنجەکانی دیکە هێزی بخە سەر کاتێک بۆنی شتێکی ناخۆشت کرد و گەدەت پێی تێک چوو.

کاتێک هەستت بە ئازاری گەدە کرد دەتوانیت لە ڕێی پەنجەی بچووکی قاچەوە و بە شێلانی لە ڕێی پەنجەی دەستەوە هاوشێوەی وێنەکە مەساجێک بکە بۆ پەنجەی قاچت بکەیت، پاشان هەست بە گۆڕانە نایابەکەی دەکەیت.

بۆ هێور بوونەوە ئاوی سارد بدە لە تەواوی دەستت.


بۆ کەمکردنەوەی ئازاری ددان پارچەیەک سەهۆڵ بەکاربهێنە ئەمەش بۆ ئەو کەسانە زۆر باشە کە بەردەوام ئازاری ددانیان هەیە و چاوەڕێی سەردانی دکتۆر دەکەن.

دەست بدە لە ناوچە و پۆینتی YinTang بۆ کەمکردنەوەی سەر ئێشە بە پەنجەی ناوەڕاستی دەستت و چاو داخستنت پاشان وەستان بۆ ماوەی ٣٠ چرکە ئەگەر پاش ٥ خولەکی دیکە هەر باش نەبوویت ئەوا جارێکی دیکە ئەنجامی بدەوە.

تەندروستی

گیراوەیەک کە شەوان بەر لە خەوتن دەتوانیت بیخۆیتەوە و زۆر بە باشی کێش دادەبەزێنیت

خێزان
ئەمەی خوارەوە گیراوەیەکە کە شەوان بەر لە خەوتن دەتوانیت بیخۆیتەوە و زۆر بە باشی کێش دادەبەزێنیت و بەسوودە:

 

پێکهاتەکەن:

 
-١ خەیار
-١ چڵ مەعدەنوس
-١ لیمۆ
-١ کەوچکی چێشت زەنجەبیل ی هاڕاو
-١ کەوچکی چێشت شەربەتی ئالۆڤێرا
-نیو پەرداخ ئاو

 

ئامادەکردن و بەکارهێنان:

هەمو پێکهاتەکان لە  عەسارە یەکدا تێکەڵ بکە و شەربەتێک دروست بکە،  بۆ ماوەی مانگێک پێش خەوتن بیخۆرەوە و دواتر بۆ ماوەی هەفتەیاک وازی لێبێنە و ئەگەر ئارەزو مەندبیت کارەکە  دوبارە بکەرەوە دیسان بۆ ماوەی مانگێک.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند ڕێنمایەکی تەندرووستی گرنگ بۆ ئەوەی ئاگاداری (ملت) بیت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند ڕێنمایەکی تەندرووستی گرنگە بۆ ئەوەی ئاگاداری (ملت) بیت:

 

-ئاگاداری شێوەی وەستانت بە، ئەگەر بەشێوازێکی بەرەو خوار ملت بوەستێنیت ئەوا ئازار دەگات بە پشتت و ملت، کە لە دواتردا بە ئاسانی ڕزگارت نابێت لەم ئازارە.

-بەشێوازێکی زۆر و بەردەوامی بۆنەکان بەکارمەهێنە چوونکە ڕێژەیەکی زۆری ئەلکهولی تێدایە.

-ملوانکەو شتی گرانبەهای قورس بەکارمەهێنە، هەوڵبدە تەنها بۆ شوێنە تایبەتەکان بەکاریان بهێنیت.

-هەوڵ بدە ملت وشک بێت و ئارەق نەکاتەوە و تەڕیش نەبێت، تاوەکوو توشی پێست هەڵدان نەبیت.

-ئەو میوە و خواردنانە بخۆ و لەسەر سفرەت دانێ کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی و ئۆمێگا -3 .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند گیراوەیەکی ناوازە بۆ ئەوەی سەرجەم کونیلەکانی ڕوخسارت پاک بکەیتەوە

خێزان
ئەمەی خوارەوە چەند گیراوەیەکی ناوازە بۆ ئەوەی سەرجەم کونیلەکانی ڕوخسارت پاک بکەیتەوە:

-سرکە ی سێو

-سرکە ی سێو بە ڕێگەرێەکی کاریگەر دادەنرێت بۆ بچوک کردنەوەی کونیلەکان چونکە تفتی لە پێستدا زیاد دەکات و دژی هەوکردن دەوەستێت
١ کەوچکی چێشت سرکەی سێو لەگەل ٥ کەوچکی چێشت ئاوی خواردنەوە تێکەڵ دەکەیت و لە قوتویەکی سپرا دا هەڵی دەگریت ،  دوای دەموچاو شتن بە دەموچاوتیدا دەپڕژێنیت و وازی لێدێنیت وشک بێتەوە دواتر کرێمی شیدار کردنی پێست بەکار بێنە ( هەر کرێمێک کە بۆ رۆژانەی دەموچاو ببێت).

 

-جێڵی روەکی ئالۆڤێرا:

-ڕوەکی ئالۆڤەرا نەک تەنها کونیلەکان بچوک دەکاتەوە بەڵکو شێداری دەدات بە پێست و کونیلەکان پاک دەکاتەوە ، جێڵەکە بە درێژەی شەو بە دەموچاوتەوە بەجێ بهێڵە ، بەیانی بە ئاوی سارد دەیشۆیت .

 

-سپێنەی هێلکە

-دەتوانیت سپێنەی هێلکە بە تەنیا بدەیت لە دەموچاوت و کاری خۆی دەکات بۆ نەهێشتنی کونیلەکان ، هەروەها دەتوانیت سپێنەی هێلکەیەک لەگەڵ ٢ کەوچکی چێشت ئارد و ٢ کەوچکی چێشت ئاوی لیمۆ تێکەڵ بکەیت و بەکاری بهێنیت و بۆ ماوەی ٣٠ چرکە بەجێی دەهێڵیت و بە ئاوی سارد دەشۆرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان