ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئەمریکا.. کۆمارییەکان شەش ویلایەتیان لەدەستدا

خەڵک-

بەپێی دوایین زانیارییەکان لەبارەی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی نیوەی خولی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، دیموکراتەکان توانیویانە فەرمانڕەوایی ٧ ویلایەت لە دەستی کۆمارییەکان دەربھێنن و فەرمانڕەوایی خۆیان بۆ ٢٢ ویلایەت زیاد بکەن.

دوایین ئەنجامەکان ئاماژە بەوە دەکەن، ویلایەتەکانی مەین، میشیگن، ویسکەنسن، ئیلینۆی، کەنساس، نیو مەکسیکۆ، نیڤادا کە پێشتر لە دەستی کۆماریـیەکاندا بوون، دەکەونە دەستی دیموکراتەکان، ویلایەتی جۆرجیاش ماوەتەوە بەوەی، ستەیسی ئەبرامز نوێنەری دیموکراتەکان کە ٤٨.٦٪ ـی دەنگەکانی بەردەستھێناوە بەرامبەر ٥٠.٥٪ ـی کۆمارییەکان، ئامادەی خۆ بەدەستەوەدان نییە و دەڵێت لەسەر دوایین دەنگ شەڕ دەکەین، ئەو دەڵێت: دەبێت دەنگەکانی ویلایەتەکە دووبارە ھەژمار بکرێنەوە.

لە بەرامبەریشدا کۆمارییەکان تونیویانە لە ویلایەتی ئالاسکا براوە بن، پێشتر ئەو ویلایەتە لە لایەن کەسێکی سەربەخۆ (بیڵ واکەر) ــەوە بەڕێوە دەبرا.

ئەنجامی تا ئێستاش ئەوەیە، دیموکراتەکان لە ٢٢ ویلایەت و کۆمارییەکانیش لە ٢٦ ویلایەت حوکمڕانی دەکەن.

 

جیهان

بەوێنە..نمایشی سەربازی دەریایی سوپای ئێران

خەڵك-بەشی هەواڵ

كۆماری ئیسلامی ئێران نمایشێكی هێزە دەریاییەكانی لە دەریای عەمان ساز كرد.

ئاژانسی میهری ئێرانی بڵاویكردەوە، نمایشە سەربازییەكەی كۆماری ئیسلامی ئێران لەلایەن هێزی سەربازی دەریایی سوپای ئێران لەژێر ناوی “ویلایەتی ۹۷” و بە دروشمی “یا زەهرا” دوێنێ هەینی لە دەریای عەمان دەتی پێكرد.

ئەمەش لەكاتێكدایە، ئەمریكا بەردەوام هەڕەشە لەو وڵاتە دەكات و بەپێی زانیارییەكانیش تا ئێستا دوو جار ئەمریكا لە هەوڵەكانی بۆ دروستكردنی هاوپەیمانی عەرەبی دژی ئێران یاخود ناتۆی عەربی شكستی هێناوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

هەدەپە، كاندیدی خۆی بۆ سەرۆكی پارلەمانی توركیا دیاریكرد

خەڵك – بەشی هەواڵ

پارتیی دیموكراتیی گەلان (هەدەپە)، پەرلەمانتارێكی شاری ئیزمیری وەك كاندیدی هەدەپە بۆ سەرۆكی پەرلەمانی توركیا دەستنیشان كرد.

سەرپیل كەمالبای ، وەك كاندیدی پارتی دیموكارتیی گەلان بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی توركیا دیاریكرا و لە لایەن شاندێك بە سەرۆكایەتیی سەرۆكی فراكسیۆنی هەدەپە فاتمە كورتولان، ناوەكەی بەفەرمی پێشكەشی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كراوە.

بڕیارە ڕۆژی 24ی شوباتی 2019 هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمانی توركیا لەنێو پەرلەمان بەڕێوە بچێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

باغۆز: سڤیلەكان دوایین ناوچەكانی بندەستی داعش چۆڵ دەكەن

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ هەینی هاووڵاتیانی سڤیل لە نێو ژمارەیەكبارهەڵگردا بینراون كە ئەگەری هەیە، ناوچەكانی بن دەستی داعش چۆڵ بكەن.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە، لە ناوچەی باغۆز لە سنووری سووریا و عیراق ژمارەیەكی زۆر بارهەڵگر  بینراون كە هاووڵاتیانی سڤیلیان تێدا بووە لە ناوچەكانی بن دەستی داعش لە ڕۆژهەڵاتی سووریا.

بەڵام بە تەواوەتی ڕوون نەبووەتەوە كە ئایا ئەو بارهەڵگرانە ئەو سڤیلانە دەگوازنەوە كە لە ناوچەكانی بن دەستی داعشدا گیریانخواردووە و هێزەكانی سووریای دیموكرات بە پشتیوانی ئەمریكا دەیانهەوێت كۆنتڕۆڵی بكەن یان نا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان