ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

لە زەیتی بەشەخۆراك فێڵ لە هاوڵاتیان كراوە؟
لە سلێمانی نهێنیەك ئاشكرادەبێت و فەرمانگەی خۆراكيش بەغدا ئاگادار دەكاتەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێـت، لە بەدواداچونێكدا بۆمان دەركەوتووە لە زەیتی بەشە خۆراكی هاوڵاتیان هەموو دەبەیەك نزیكەی 50 غرام كەم لە بڕەكەی خۆی تێدەكرێت، بەڕێوەبەری دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی دەڵێت: “لە بەغداوە زەیتمان بۆ ڕەوانە دەكرێت، بۆیە لە ڕێگەی نوسراوێكەوە لە كەم تێكردنی زەیت ئاگاداریان دەكەینەوە”.

كاسترۆ مەعروف، سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەدواداچونم بۆ لای چەند بریكارێكی خۆراك كرد بۆ وەزن كردنی زەیتی دابەشكراو بە سەر هاووڵاتیان، كە بەداخەوە لە هەر 10 تەنێك زەیت 500 كیلۆ زەیت كەمە، واتا لە یەك لیتر زەیت 40 بۆ 50 غرام كەمی تێدەكرێت.

شەوكەت محەمەد، بەڕێوەبەری دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەو زەیتەی دابەشدەكرێت لە بەغداوە ڕەوانە دەكرێت لە هەموو دەبەیەكی زەیت نوسراوە 900 گرام، ئێمەش بە دەبە دابەشی دەكەین بۆ هەر نەفەرێك یەك دەبەی پێ دەدرێت.

وتیشی، “ئێمە لە ڕێگەی نوسراوێكەوە ئەو تێبینیە ڕەوانەی بەغدا دەكەین و چاوەڕێ دەكەین بزانین چی وەڵامێكمان دەدرێتەوە، بەڵام ئەوەی هەیە تەنها دابەشكردن لەسەر ئێمەیە بە پێی ئەو ڕێنماییەی بۆمان ڕەوانە دەكرێت”.

ڕاشیگەیاند، پێم وانیە شتێكی وا هەبێـت لەو كێشەی لەسەر دەبەكان نوسراوە كەمتر یان زیاتر بێت، ئەگەر زیاتر بێ لەوەی نوسراوە ڕەنگە بۆ تەقینی دەبەكە زیانی هەبێت.

ئابوری

نەوت 40 دۆلاری تێپەڕاند و كاتی پێدانی مووچەش نادیارە


خەڵك- بەشی هەواڵ
ڕۆژ بەڕۆژ نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە و بەهۆیەوە داهاتێكی زیاتر دەست عیراق و هەرێم دەكەوێت، بەڵام تا ئێستا كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی 2ی فەرمانبەران نادیارە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێك، كە ئاژانسی (ڕۆیتەرز) بڵاویكردۆتەوە، لە بۆرسەی جیهانی نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە ئێستادا 40 دۆلار و 53 سەنتە، ئەوەش لە كاتێكدایە دوێنێ ئێوارە یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 38 دۆلار و 15 سەنت بوو.

هاوكات ھەر ئەمڕۆ نرخی یەك بەرمیل نەوتی ئەمریكیش بە 38 دۆلار و 19 سەنت مامەڵەی پێوەكرا و بە ڕێژەی 12% بەهاكەی بەرزبۆتەوە .

لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت داهاتی حكومەتی هەرێم، كە زۆرینەی پشت بە نەوت دەبەستێت زیاد دەكات، بەڵام تا ئێستا هیچ وادەیەك دیاری نەكراوە بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی 2ی فەرمانبەران، سەرەڕای ئەوەی بڕی 400 ملیار دیناریش لە بەغداوە هاتووە بۆ مووچەی فەرمانبەران.

لای خۆشیەوە، د. جوتیار عادل، وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، حكومەت لەمساڵدا 4 مووچەی داوە نەك یەك مووچە و هەر داهاتێكیش بێتە بەردەستمان تەرخانی دەكەین بۆ مووچە، بەڵام لە ئێستادا داهات كەمبۆتەوە، هەرچەندە ماوەیەكە كەمێك نرخی نەوت بەرزبۆتەوە.

هاوكات، زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی كوردستان بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پارەی مووچە لە بەغداوە هاتووە بۆ هەرێم و حكومەتی هەرێمیش لە كۆبوونەوەی خۆیدا بڕیاریدا، كە هەر پارەیەك بێتە دەستیان ئەولەویەت بۆ مووچە دەبێت.

ڕاشیگەیاند، كە بەدواداچوونمان بۆ پرسی مووچە كردووە و تا ئێستا وەزارەتی دارایی هیچ خشتەیەكی بۆ دابەشكردنی مووچە ڕانەگەیاندووە و هیچ كاتێكیشی دیاری نەكردووە بۆ دەستپێكردنی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

پەڕلەمانتارێكی پارتی كاتی ڕێككەوتنی عیراق و هەرێم ئاشكرادەكات


خەڵك- بەشی هەواڵ

لە چەند مانگی ڕابردوودا دانوستانی ورد دەربارەی پرسی نەوت و مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان لە نێوان ھەرێمی كوردستان و بەغدا كراوە و پەڕلەمانتارێكی پارتی ئاشكرای كرد، لەم مانگەدا ڕێككەوتنی كۆتایی دەكرێت.

ڕێبوار ھادی، سەرۆكی لیژنەی یاسایی پەڕلەمانی عیراق بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕاگەیاندووە، دانوستانەكانی پێش جەژن لە نێوان ھەرێمی كوردستان و بەغدا تا ڕادەیەكی زۆر بەرەوپێشڤەچوونیان بە خۆیانەوە بینیوە و نزیكن لە ڕێككەوتنی كۆتایی.

ڕاشیگەیاندووە، بڕیارە پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عیراقیش لە ڕۆژانی داھاتوو ڕەوانەی پەڕلەمان بكرێت، ئەگەر بودجە لە پەڕلەمانەوە پەسەند بكرێت، بێگومان پشكی ھەرێمی كوردستانیش دیاری دەكرێت.

وتیشی، “ھەرێمی كوردستان ئامادەیە ڕۆژانە ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی بەغدا بكات، بەڵام بەو مەرجەی شایستە داراییەكانی خەڵكی كوردستان بۆ ئەمساڵ زامن بكرێت”.

ڕێبوار ھادی، ڕوونیشی كردۆتەوە، ھەولێر و بەغدا لەسەر زۆربەی پرسەكان گەیشتوونەتە ڕێككەوتن، بەڵام ھێشتا ڕێككەوتنی كۆتایی ماوە و ئێمە گەشبینین لە ئایندەیەكی نزیكدا واژۆ بكرێت، كە من پێشبینی دەكەم لەم مانگەدا ڕێككەوتنی كۆتایی نێوان ھەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵ واژۆ بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

حكومەتی هەرێم چەند بڕیارێكی لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان و مووچەخۆران دەركرد


خەڵك- بەشی هەواڵ
كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆتایی هات و سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمیش چەند بڕیارێك لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان و مووچەخۆران بڵاودەكاتەوە و جەختیشدەكاتەوە، كە سەرجەم وەزاررەتەكان پابەندن بەو بڕیارانەوە.

ئامانج ڕەحیم، سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڕیاری ژمارە (٥١) لە ٥ ی ئایار ٢٠٢٠ ی حكومەتی هەرێمی تایبەت بە سووك كردنی باری سەرشانی هاوولاتیانی بڵاوكردەوە، كە تێیدا ئاماژە بە لێخۆشبوون لە كرێی موڵكەكانی دەوڵەت و لێخۆشبوون لە دواكەوتنی پێشینەكان و چەند بڕیارێكی دیكە دراوە.

دەقی بڕیارەكە:

پشتبەست بە ئەحكامـی ماددەی (هەشتەم) لە یاسای ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمـی كوردستان ژمارە (3)ی ساڵی 1992 هەمواركراو، و لە پێناوی سووككردنی بار و گوزەرانی ئەوانەی بە هۆی ڕێكارەكانی خۆپارێزی لە كۆرۆنا زیانمەند بوون، و لەبەر ڕۆشـــــنایی كۆنووسـی كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (27) لە 5/5/2020، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری دا به:

1. لێخۆشبوون لە كرێی كرێچی موڵكەكانی حكومەتی هەرێم بۆ مەبەستی بازرگانی یان پیشەسازی یان كشتوكاڵی یان هەر مەبەستێكی دیكە، بۆ ئەو ماوەیەی كە نەیتوانیووە بە شێوەی ئاسایی بەكاری بهێنێت بەهۆی داخستن بەپێـی ڕێكارەكانی خۆپارێزیی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا یان قەدەغەی هاتووچۆ.
2. بەخشینی هاووڵاتییان لە دواكەوتنی پێبژاردن كە كەوتووەتە ئەستۆیان لە ئەنجامی پابەندنەبوونی یاساییان بەرامبەر بە دامەزراوە فەرمییەكانی حكومەتی هەرێم، ئەگەر وادەی پابەندبوونەكەیان كەوتبێتە ئەو ماوەیەی كە بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆی تێدا دراوە، وەك ڕێكاریی خۆپارێزیی.
3. دواخستنی وەرگرتنەوەی بڕی گوژمەی سەر هاووڵاتییان بۆ بەرژەوەندیی دامەزراوە حكومی و شارەوانییەكان لە ماوەی قەدەغەی هاتووچۆ بە بێ ئەژماركردنی هیچ سوود و پێبژاردنێكی دواكەوتن بۆ ئەو ماوەیە.
4. لەسەر وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی پێویستە رێكاری یاسایی پێویست بگرێتە بەر بەرامبەر بە كرێچی موڵكەكانی ئەوقاف لەژێر رۆشنایی بڕگەكانی ئەم بڕیارەدا.
5. بڕی (١٥٪) لە سەدا پازدە دادەشكێندرێت لەو بڕە پارەیەی كە كرێچی دەیدات لە كرێی ئاو و كارەبا كە دەكەوێتە ئەستۆی قەرزدار پێش دەرچوونی ئەم بڕیارە، ئەم داشكاندنە بەردەوام دەبێت تاكو 15/6/2020.
6. پێویستە لەسەر فەرمانگەكانی باج ماوەی قەدەغەی هاتووچۆ و ماوەكانی داخستنی شوێنە بازرگانی و پیشەسازی و پیشە تایبەتەكان و هەروەها چالاكییەكانی دیكە كە دەكەونە ژێر باری باجی داهات، هەژمار نەكەن وەك ماوەی چالاكی بۆ بەدەستهێنانی داهات كە دەكەونە ژێرباری وەرگرتنی باج بە هەموو جۆرەكانییەوە.

7.داشكاندنی ڕێژەی 15% لە سەدا پازدە لەو پێشینانەی حكومەت كە لەلای هاووڵاتییانە وەك (پێشینەی خانووبەرە و پێشینەی هاوسەرگیـریی و قەرزی بچووك و پێشینەكانی بانكی كشتوكاڵی و پێشینەی پڕۆژەكانی پیشەسازی و گەشتیاری) بە مەرجێك هاووڵاتییان ئامادە بن تا ڕۆژی ١٥ی تەمموزی ٢٠٢٠ تەواوی بڕی پێشینەكان بۆ حكومەت بگەڕێننەوە، و ئەم بڕگەیە قەرزە بازرگانییەكان ناگرێتەوە كە بە كۆمپانیا و بەڵێندەر و وەبەرهێنەران دراون وەك ئاسانكاریی بانكی لەلایەن بانكە بازرگانییەكانەوە

8. وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان ئەم بڕیارە جێبەجێ دەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان