ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

خۆشەویستی

٨ کێشەی باو کە لەباش هاوسەرگیری تووشت دەبیت، چارەسەرمان بۆ داناوە

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک کێشەی باوە کە لەپاش هاوسەرگیری تووشت دەبێت و چارەسەرەکەشی بخوێنەرەوە:

 

– قەڵەوبوون لە پاش هاوسەرگیری

بەهۆی گۆڕینی سستمی ژیان و خواردن زۆرێک لە پاش هاوسەرگیری قەڵەو دەبن، باشترە هەرزوو لەگەڵ هاوسەرەکەت بەیەکەوە سستمی ڕێجیم دابنێن و چالاکی شاخەوانی و مەلەوانیتان هەبێت، چونکە کێش دابەزاندن بەیەکەوە ئاسانترە.

 

– ترس لە قەیرانی دارایی بەهۆی منداڵەوە

زۆرێک لە هاوسەرە تازەکان لەوە دەترسن کە منداڵ بخەنەوە، چونکە لە کێشەی دارایی دەترسن، لەکاتێکدا مامەڵەیەکی درووست لەگەڵ پارە و کەمکردنەوەی خەرجی و لابردنی شتە زیادەکان ئەو کێشەیە چارەسەر دەکات.

 

– شەڕ لەگەڵ خەسوو

بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە باشترە دووری و دۆستی هەڵبژێرن، واتە لە ماڵی جیادا بژین، بەڵام گەر ئەوە نەکرا پێویستە بە گفتوگۆ کێشەکان چارەسەر بکەن.

 

– پارە

بەردەوام پیاو ژن بە دەستبڵاو ناودەبات و ژنیش پیاو بە رەزیل، بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە گرنگە کە قسەی لەسەربکەن و ئەولەویات دابنێن بۆ خەرجی پارەکانتان، هاوکات بەهەماهەنگی هەردوولابێت.

 

– یادەکان

پیاوان کەمتر گرنگی بەیادەکان دەدەن، کەی یەکتان بینی؟ کەی یەکتان ناسی؟ کەی یەکەم ماچتان کرد؟ کەی مارە کران؟ کەی گوازرانەوە؟ کەی لەدایکبوونە؟ کەی لەدایکبوونی منداڵەکەیە؟، بۆیە ژنان نابیت ئەمە بکەن بە کێشە و دەتوانیت تەنها یادە گرنگەکان بکەنەوە، جگە لەوەی دەتوانیت خۆت پێشوەختە بیری مێردەکەتی بخەیتەوە گەر لەبیری چوو.

 

– بێزاربوون

زۆرجار ژنان گلەیی ئەوە دەکەن شتەکان وەک جاران نەماوە، بەڵام دەبێت ئەوەت لەبەرچاوبێت کە خۆشەویستی بەپێی قۆناغەکە دەگۆڕێت، گەر جاران چونەدەرەوەبوو بۆ کافێیەک، ئێستا هێنانەوە میوە و خواردنە لە بازاڕ، دەتوانن ناوە ناوە ئەو شتانەی کاتی گەنجیش دوبارە بکەنەوە.

 

– هاوڕێکان

زۆرجار هاوڕێ دەبێتە کێشە لەنێوان هاوسەرەکان، بەڵام گرنگە کە هاوسەرەکەت لە هاوڕێکانی نەکەیت بەمەرجێک شتەکان لە سنوور لانەدەن، چونکە بونی هاوڕێ پێویستییە.

 

– تەماشاکردنی کچانی دیکە

گەر هاوسەرەکەت تەماشای کچانی دیکە دەکات، دەتوانیت بە گفتوگۆ ئەو کێشەیەی لەگەڵ باسبکەیت و هەوڵی چارەسەری بدەن.

خۆشەویستی

چەند گۆڕانکاریەک لە مانگی هەنگوینیدا بەسەر بوکدا دێت، پێویستە ئاگادار بیت!

خێزان

دوای دەستپێكردنی ژیانی هاوسەرگیری، بوك و زاوا چەند گۆڕانكارییە لە ڕووی دەرونی و جەستەوە  ڕوودەدات، كە پێویستە بەرامبەرەكانیان بە ئاگاییەوە مامەڵە بكەن، بەتایبەتی بوك.

گرنگترین ئەو گۆڕانكارییانە لە بوكدا ڕوودەدات:

–   تێكچوونی هەستەکا: دوای شەوی گواستنەوە و لەدەستدانی پەردە، ئاساییە ئەگەر بۆ ماوەیەكی كاتی بوك هەست بە بێ تاقەتی و نەبوونی میزاجی باش بكات، بەتایبەتی دوای ئەوە بوك لە ماڵی باوكی دوردەكەوێتەوە و لەگەڵ كەسێكی تردا ژیانێكی نوێی دەستپێكردووە، بۆیە پێویستە زاوا ئەو حاڵەتە ئاسایی وەربگرێت و زیاتر بەشێوەیەكی میهرەبان مامەڵەی لەگەڵ بكات.

– هەستکردن بە لەخۆبای بوون: بوك لە ماوەی مانگی هەنگوینیدا هەست بە جۆرێك لەخۆباییبون دەكات و وادەزانێت، كە هەموو كەس لە خزمەتی ئەودایە، بەتایبەتی ئەو كارمەندانی بەشی خزمەتگوزاری هۆتیلەكان و ئەو كەسانەی ئەوان بۆ بەسەر بردنی ئەو مانگە بۆی دەچن.

-ماندویەتی: زۆربەی ژنان لەسەرەتاكانی ژیانی هاوسەرگیری و بەتایبەتی مانگی هەنگوینیدا بێ‌ هێز دەبن و بەهۆیەوە چەندین پرسیاری سەیر و سەمەرە دەكات، لەوانە بە مێردەكەی تەئكید دەكاتەوە، كە ئەوی خۆش دەوێت یان نا، ژیان چۆن دەبێت و هەندێك شتی تر كە پێشتر قسەیان لەسەر كردووە.

– خەرجی زۆر:  ژنان مانگی هەنگوینی و سەفەری ئەو مانگە دەقۆزنەوە بۆ كڕین و زیادەڕۆی كرد، لەكاتێكدا ئەوان بۆ بەسەربردنی خۆشترین كاتی ژیانیان سەفەر دەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

٨ ڕێسایی ژیان، گەر دەتەوێت بە دڵخۆشی بژیت نابێت

خێزان

کۆمەڵێک بنەما هەیە لە ژیانی خۆتدا پێویستە پەیڕەویی بکەیت بۆ ئەوەی بەختەوەر بژیت، چونکە بەبێ ئەوە ئەستەمە بتوانیت هەست بە خۆشی و بەختەوەری بکەیت لە ژیانتدا، ئەمەی خوارەوە بەشێکیانە:

 

– تایبەتمەندی خۆت قبووڵ بکە و  مەچۆ ژێر کاریگەری کەسەوە، بەو جۆرە بە کە هەیت  و با قسەی خەڵک کاریگەری نەبێت لەسەرت.

 

– ڕێز لە ئەو سنورانەی خۆت بگرە کە لەژیانتدا داتناوە و ڕێگە مەدە کەسی دیکە بیبەزێنێت، بۆخۆشت سنوری ئەوان مەبەزێنە،   ڕێز لە ژیانی تایبەتی کەسانی دیکە بگرە و خۆتی تێهەڵمەقورتێنە.

– با لە ژیانتدا ڕیزبەندی هەبێت بۆ شتەکان، واتە بزانە کە چی زۆر لات گرنگە  و دواتر چیدیکە، بەو جۆرە بۆ بابەتەکان بچۆ.

 

– گرنگیبدە بەو حەز و خولیایانەی کە خۆت هەتە و لەسەر بنەمای حەزی کەسانی دیکە پلانەکانت دامەڕێژە.

 

– واز لەوە بهێنە کە هەست بە گوناح و تاوەنباری بکەیت لە بەرامبەر ڕووداوە ناخۆشەکانی ژیانتدا و هەوڵبدە بەرەو پێشەوە بچیت.

 

– هەوڵبدە لەو بوارەدا کاربکەیت کە خۆت پێتخۆشە، چونکە بەو جۆرە کارەکەت دەبێتە بەشێک لە چێژ بۆت.

 

– ڕێز لە ڕابردووی خۆت بگرە و شانازی پێوە بکە، پێویستناکات شەرم لە هەڵەکانت بکەیت، دەتوانیت سوودی لێببینیت.

 

– کەسە ژەهراوی و بێزارکەرەکان لە ژیانت بکەرە دەرەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

٤ هەڵەی کوشندە پەیوەندی هاوسەرگیرییەکەتان تێک دەدات، چۆن چارەسەری دەکەیت؟

خێزان
کۆتایی هاتنی پەیوەندی هاوسەرگیری تەنها جیابوونەوە نییە بەڵکو ساردبوونەوە لە پەیوەندییەکە مەترسی هەیە بۆ سەر کەسەکان و هەروەها شیرازەی خێزانی.

هەرگیز ڕێگەمەدە دیوارێکی نەناسراو لە تێگەشتن لە نێوان خۆت و بەرامبەرەکەتدا درووست بکەیت خۆت بە ودوور بگرە لە هەستە فیزیکییەکانی خۆت کە وات لێ بکات زیاتر پەیوەندییەکە ببەیتە باری بێزاربوونەوە، هەناسەیەکی قوڵ هەڵبمژە و بۆچوونەکانت کۆبکەرەوە بە هاوبەشەکەی ژیانت بڵێ کە پێویستیت بە چەند خولەکێک هەیە تاوەکوو لە ئەنجامی تووڕە بوونتان قسەی ڕەق بەرامبەر یەکدی نەکەن.

لە لۆمەکردنی بەرامبەرەکەت هیچت دەست ناکەوێت کاتێک باسەکە هێندە گرنگ نەبوو پارێزەرێکی باش بە لە نێوان خۆت و ئەودا، بە باشی گوێی لێ بگرە و بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ بگرە چوونکە بەردەوام پێویستە، داوای لێبووردن کردنیش هێندە سەخت نییە و بە ڕێگەیەکی ڕاستگۆییانە داوای لێبووردن بکە.

بە کەم تەماشاکردنی بەرامبەرەکەت لەو خوانەی کە هەیەتی یان لە تێگەشتنی بۆ شتەکان، جاری داهاتوو کە ویستێکی وات بۆ درووست بوو هەوڵ بدە هەستەکانی بەرامبەرت ئازار نەدەیت.

ڕەخنە گرتن لە بەرامبەرەکەت ئەمەش مانای وایە تۆ بەرامبەرەکەتت بە دڵ نییە و ئەمەش لەو کاتانەدا کە هیچ هۆکارێکی گرنگت بە دەستەوە نییە بۆ ڕەخنەکەت و بەڵکو تەنها هەوڵی خۆ سەپاندن دەدەیت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین