ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

لە حەوت پارێزگای ئێران بەفر و كڕێوەیە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی رێكخراوی فریاكەوتن و بەهاناوەچوون لە ئێران رایدەگەیەنێت، حەوت پارێزگای ئێرانی رووبەڕووی تەوژمێكی سەرمای توند بۆتەوە و لەئێستادا بەفر و كڕێوەیە.

ئەمڕۆ چوار شەممە، ئاژانسی (فارس)ی ئێرانی لە زاری مورتەزا سەلیمی، سەرۆكی رێكخراوی فریاكەوتن و بەهاناوەچوون لە ئێران بڵاویكردەوە”لە دوێنێوە، حەوت پارێزگای وڵات كە لە ئازربایجانی شەرقی، و ئەردەبیل، و ئەسفەهان، و چوار مەحال و بەختیاری ، و زنجان، و قەزوین، و مازندەران پێكدێن، رووبەڕووی تەوژمێكی سەرمای توند بونەتەوە و بەفریان تێدا دەبارێت”.

بە وتەی سەلیمی”پرۆسەكانی فریاكەوتن بەردەوامن لە 16 میحوەری رێگەوبان و ناوچە خێڵەكییەكان”، ئاماژەی بە رزگاركردنی 104 ئۆتۆمبێلیش كرد كە بە بەفر گەمارۆدرابوون لەگەڵ داڵدەدانی نزیكەی 800 كەس و رزگاركردنی ژمارەیەكی زۆر لەو گەشتیارانەی لەناكاو بەفر رێگەی پێگرتبوون و رێگەیان لێگیرابوو.

هەر بە وتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە”لە هەشت پارێزگای ئێرندا بارانی بەلێزە باریوە و لافاو دروستبووە،ئەو پارێزگایانەش بریتین لە: مازندەران و گەیلان، و فارس، و خوزستان، و چوار محال و بەختیاری، و بوشەهر، و ئیلام، و ئازربایجانی غەربی، فریاگوزارییەكانیش لە 24 شار و گوند، پێشكەش بە هاوڵاتیان كراون”.

جیهان

بەهۆی پەلامارێكەوە لە حەلەب 5 هاووڵاتی كوژران

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئاژانسی هەواڵی”سانا”ی فەرمی سوریا بڵاوی كردەوە، شەوی ڕابردوو هێرشكراوەتەسەر چەند ناوچەیەكی نزیك لە شاری حەلەب و بەهۆیەوە پێنج هاووڵاتی كوژراون و نزیكەی 40 كەسی دیكەش برینداربوون.

ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەكردووە، گروپە چەكدارە توندڕەوەكان ئەو كارەیان كردووە، بەبێ‌ ئەوەی ئاماژە بە ناوی هیچ گروپێك بكات.

دوای ڕووداوەكە كوژراو و بریندارەكان بۆ نەخۆشخانەكانی شاری حەلەب گواستراونەتەوە.

شاری حەلەب پێشتر لەلایەن چەند گروپێكی چەكداری ئۆپۆزسیۆنی سوریاوە كۆنترۆڵكرا و ساڵی ڕابردوو سوپای سوریا بە هاوكاری هێزی ئاسمانی ڕوسیا كۆنترۆڵی كردەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

مەزڵوم كۆبانێ‌ بۆ ڕوسیا و ئەمریكا: توركیا هاووڵاتی كۆمەڵكوژ دەكات و دەڵێت تیرۆریستم كوشتووە

خەڵك – بەشی هەواڵ

فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) داوا لە ڕوسیا و ئەمریكا دەكات ڕێگە لە كوشتنی منداڵی كورد لە لایەن توركیاوە بگرن.

مەزڵوم كۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە جریوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی، “توركیا خانەوادەیەكی كوردی لە نزیك كۆبانێ لە ڕێگەی بۆردوومانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە كۆمەڵكوژ كرد و وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە دەڵێت (7) تیرۆریست كوژران.

مەزڵوم كۆبانێ ئاماژەی بەوەشداوە، ڕوسیا و ئەمریكا گەرەنتیكار بەرپرسن لە پاراستنی منداڵانمان لە كۆمەڵكوژكردنیان لەلایەن توركیاوە “.

فەرماندەی گشتی هەسەدە داواكاریشە، ڕوسیا و ئەمریكا لێكۆڵینەوەیەكی ئاشكرا بۆ ڕاگرتنی پڕۆسەی لەناوبردن بكەنەوە ولێپێچینەوە لە لێپرسراوانی تاوانی كۆمەڵكوژییەكان بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

یەكێتی ئەوروپا داوا لە ئێران دەكات لەگەڵ خۆپیشاندەران لەسەرخۆ بێت

خەڵك –بەشی هەواڵ

یەكێتی ئەورووپا سەرەخۆشی بۆ بنەماڵەی قوربانیانی ئەم دوواییەی رووداوەكانی ئێران دەنێرێت و داواش لە دەسەڵاتدارانی ئێران دەكات لە توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران خۆی ببوێرێت.

لە پەیامێكی یەكێتی ئەرووپادا ڕاگەیەندراوە “خەڵكی ئێران لە هەژاری و برسێتی ڕاپەڕیون، بۆیە دەسەڵاتی ئێران دەبێت لەگەڵیان لە سەرخۆ بێت و لە توندوتیژی هێزەكانی كەم كاتەوە”.

مایا كوو سیانچیج وتەبێژی سیاسەتی دەرەوەیی یەكێتی ئەورووپا داوا لە ئێران دەكات ، بۆچارەسەری كێشەكان دانیشتنیان لەگەڵ بكەن .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان