ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

عەللاوی هێرش دەكاتە سەر سوپای پاسداران

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەیاد عەللاوی، سەرۆكی هاوپەیمانی وەتەنیەی عیراقی، هێرشی كردەی سەر محەمەد عەلی جەعفەری، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران، ئەمەش بەهۆی ئەو لێدوانانەیk كە پێشتر جەعفەری لەبارەی عیراقەوە پێشكەشی كردبوو.

ئەمڕۆ چوار شەممە، عەللاوی لە بەیانناكەیەكدا ڕایگەیاند، “میدیاكان لە زاری محەمەد عەلی جەعفەری، فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانەوە بڵاویانكردەوە، كە وڵاتەكەی بە ئەنجامی 3-0 لە عیراقدا لە ئەمریكای بردۆتەوە و ئەو دۆڕاندنەش سیاسییە نەك سەربازی بۆ ئەمریكا”.

ئەیاد عەللاوی لەبەرانبەر ئەو قسانەدا ڕایگەیاندووە، “لەگەڵ ڕێزمان بۆ جەعفەری و ئێران و ئەمریكا، ئێمە ئەو لێدوانانە بەهەموو شێوەیەك ڕەتدەكەینەوە، لەگەڵ ئەوەشدا نە مافی ئێران و نە مافی ئەمریكا و هیچ دەوڵەتێكی تر و لایەنێكی ترە، هەوڵ بۆ دەستوەردان لە عیراقدا بدات و عیراق لە ململانێكان تێوەبگلێنێت، ڕازیش نابین ململانێ‌ نێودەوڵەتییەكان لەسەر حیسابی عیراق و گەلەكەی بكرێت”.

هەر لە بەیاننامەكەدا سەرۆكی هاوپەیمانی وەتەنیەی عیراقی، دەڵێت: “عیراق تەنیا بۆ گەلەكەیەتی، بەتوندیش هۆشداریی دەدەینە هەموو لایەن و دەوڵەتەكان، كە نابێت عیراق بە قوربانی دابنێن یان بیكەنە شانۆ بۆ یەكلاكردنەوەی ململانێ‌ و بەرژەوەندییەكانیان لەسەر حیسابی گەلە بریندارەكەمان”، ئاماژەی بە بڕینی قۆناغێكی دوورودرێژیش كرد لەڕێًگەی ئازادی و سەلامەتی.

پێشتر لیوا محەمەد عەلی جەعفەری، فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاندبوو، وڵاتەكەی لەسەر خاكی عیراق، بە ئەنجامی (3-0) لە ئەمریكای بردۆتەوە”، ئاماژەی بە هەر سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی عیراقیش كردبوو، كە بە وتەی ئەو،” هەموویان سەر بە بەرەی ئێرانن”.

عێراق

حەشدی شەعبی هێزەكانی لە پارێزگەیەكی باشووری عیراق بڵاوەپێدەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ هەینی هێزەكانی حەشدی شەعبی لە پارێزگەی نەجەفی باشووری عیراق بڵاوەیانپێكرا.

حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەكدا هۆكاری بڵاوەپێكردنی هێزەكانی لیوای دووی لە كوچە و كۆڵانەكانی شاری نەجەف لەبەیانی ئەمڕۆدا ڕاگەیاند.

هۆكاری ئەو هەنگاوەشی ئاشكراكردووە كە پەیوەندی بە پاراستنی ڕێوڕەسمەكانی ڕۆژی شەهیدی ئیمام عەلییەوە هەیە.

هێزەكانی حەشدی شەعبی یەكتربڕ و ڕێگا سەرەكی و ستراتیژییەكانیان داخستووە بە پێی پلانێكی ئەمنی، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هێز لە شەقام و بورجەكانی چاودێری و دەروازەكاندا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

“ململانێی بێكۆتا ناوچەكانی شەنگال و نەینەوای خستۆتە دۆخێكی دژوار”

خەڵك – بەشی هەواڵ

قایمقامی قەزای شەنگال داوا لە سەرۆك وەزیرانی عیراق دەكات، شەڕ و پێكدادان لە ناوچەكانی شەنگال كۆتایی پێبهێنرێت و ماددەی 140ی دەستوری عیراقیش جێبەجێبكات .

 

مەحما خەلیل، قایمقامی قەزای شەنگال، ڕایگەیاندوە “ململانێی بێكۆتا ناوچەكانی شەنگال و نەینەوای خستۆتە دۆخێكی دژوار، گەر بەم شێوەیەی ئێستا بمێنێتەوە ، تەنها خەڵك باجەكی دەدەن”.

 

مەحما خەلیل وتویەتی: قبوڵكراو نیە ناوچەكە لەژێر هەڕەشەی ململانێ سیاسیەكان و خواستە نەرێنیە نێودەوڵەتیەكاندا بێت، “ئەو ناوچانە تایبەتن و ئاستی رۆشنبیری خەڵكەكەی لە ناوچەكانی دیكەی باكور جیاوازە، بەڵام بە گشتی ئەو ناوچەیە لە ژێر كاریگەری پێكدادان و ململانێ سیاسیەكاندایە “.

خەلیل دەڵێت “هیوای زۆریان بە حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی هەیە تا داوای لێ‌ بكەین بە هاوكاری سەرجەم لایەنەكان چارەسەر بۆ دۆخی شەنگال بدۆزێتەوە، پشت بەو بڕگە یاسایی و دەستوریانەی تا ئێستا كاران وچاوەڕوانی خستنە بواری جێبەجیكردنی بڕگەی 140ی دەستوری عیراقی دەكەین.

سەرچاوە/ ڕووداو

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

توركیا 300 كۆچبەری نایاسایی دەستگیردەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
دەسەڵاتدارانی توركیا 300 كۆچبەری نایاسایی دەستگیردەكەن كە لە هەوڵی پەڕینەوەدابوون بۆ ئەوروپا.

سەرچاوە توركیاییەكان دەڵێن “هێزەكانی پاسەوانی سنووری زۆرتر لە 300 كۆچبەری نایاساییان دەستگیركردووە كە هەوڵی پەڕینەوەیان داوە بە ڕێگەی نایاسایی لە هەرێمی ئەدرنەوە بۆ سنووری بولگار و یۆنان”.

ئاماژەیان بەوەشداوە ئەو دەستگیركراوانە خەڵكی چەند وڵاتێكن كە لەنێویاندا عیراقی هەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان