“پشتیوانی سەربازی یەکلاکەرەوە پێشکەش بە ئۆکراین دەکەین”



وتەبێژی ناوچەیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت: “هاوکاریکردنی ئۆکراین ئەرکێکی ئەخلاقییە و پاتریۆت یەکلاکەرەوە دەبێت بەرامبەر ڕووسیا”.

 

ساموێل واربورگ، وتەبێژی ناوچەیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ کەناڵی فەڕەنسا ٢٤، سەبارەت بە ئاسۆی چارەسەری دیپلۆماسی بۆ جەنگی ئۆکراین، پرسی پڕچەککردنی هێزەکانی کیێڤ لەلایەن ڕۆژئاوا رایگەیاند؛ ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو ڕایگەیاندووە؛ وڵاتەکەی یەک ملیار و ٨٥٠ ملیۆن دۆلار هاوکاری سەربازی زیادە پێشکەش بە ئۆکراین دەکات، لەوانەش گواستنەوەی سیستمی پاتریۆت “.

 

ساموێل واربورگ، وتەبێژی ناوچەیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت؛ هەنگاوی دیپلۆماسی هەمیشە باشترین چارەسەرە، ئەم چارەسەرە پێش ئەوەی ڕووسیا شەڕی خۆی دەستپێبکات، لەسەر مێز بوو، ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا و ناتۆ و وڵاتانی دیکە و تەنانەت ئۆکراینش کۆمەڵێک پێشنیارمان خستووەتە بەردەم ڕووسیا بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکە بە شێوەیەکی دیپلۆماسی، بەڵام سەرۆک پوتین لەشکرکێشیی هەڵبژارد، بۆیە دەبێت ئەم پرسیارە لە سەرۆک پوتین بکرێت، چونکە ئەو هەموو جۆرەکانی هەنگاوی دیپلۆماسی ڕەتکردۆتەوە و توندوتیژی هەڵبژاردووە و هەموو پەیمان و یاسا نێودەوڵەتییەکانی پشتگوێ خستووە.

ناوبراو دەشڵێت؛ بە ڕاوێژ لەگەڵ وەزارەتی بەرگری و حکومەتی ئۆکراین و هاوبەش و هاوپەیمانەکانمان کە پشتیوانی ئۆکراین دەکەن، هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ یارمەتیدانی ئۆکراینییەکان بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی ڕووسیا.

 

ئاشکراشیدەکات، پاتریۆت سیستمێکی زۆر گرنگە و دەبێتە سەرمایەیەکی گرنگ بۆ بەرگریکردن لە گەلی ئۆکراین لە بەرامبەر هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ژێرخانی گرینگی ئۆکراین، ئێمە پشتیوانی سەربازی یەکلاکەرەوە پێشکەش دەکەین بۆ بەرەنگاربوونەوەی جۆرە جیاوازەکانی هێرشی ڕووسیا.

 

لە لایەکی دیکەوە، زێلێنسکی لە وتارێکدا لەکۆنگرێس وتی “سەربازانی ئۆکراین دەتوانن تانک و فڕۆکە ئەمریکییەکان کارپێبکەن”، ئاماژەی بەو چەکانەشکرد کە تا ئێستا واشنتۆن ڕەتیکردۆتەوە بیدات بە کیێڤ.

 

پێشتریش میخایلۆ پۆدۆلیاک، ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی ئۆکراین، تویتێکی لە ژێر ناوی “لیستی ئاواتەخوازی جەژنی کریسمس” بڵاوکردبووە وە، تیایدا ڕایگەیاندبوو وڵاتەکەی پێویستی بە مووشەکی پاتریۆت هەیە، بەڵام هەروەها مووشەکی ئەتاکمس و تانکی ئەبرامزی ئەمریکی و لیۆپارد و ماردەری ئەڵمانی.

 

لە وەڵامی بڕیاری ئەمریکاش بۆ دابینکردنی سیستەمی پاتریۆت لە کیێڤ، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو ڕایگەیاند، هێزەکانی توانای دۆزینەوەی چەکێکی “بەرپەرچدار”یان هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سیستەمە ئەمریکاییەکە.

 

هەروەها کرێملین پێیوابوو کە سەردانەکەی زێلێنسکی “هیچ نیازێکی بۆ گوێگرتن لە نیگەرانییەکانی ڕووسیا” نیشان نەداوە، لە کاتێکدا پوتین جەختی لەوە کردەوە کە دەیەوێت “بە خێرایی” کۆتایی بە ململانێکان بهێنێت.

پاتریۆت .. چی یە؟

پاتریۆت سیستەمێکی بەرگری مووشەکی ڕووکار بۆ ئاسمانە کە لەلایەن کۆمپانیای Raytheon Technologies پەرەی پێدراوە و بارەگا سەرەکییەکەی لە ویلایەتی ئەریزۆنای ئەمریکایە و یەکێکە لە پێشکەوتووترین سیستەمەکانی جبەخانەی ئەمریکا.

 

بۆ یەکەمجار لە کاتی شەڕی کەنداو لە ساڵی ١٩٩١ بەکارهێنرا و بۆ پاراستنی سعودیە و کوەیت و ئیسرائیل جێگیرکرا، دواتر لە کاتی داگیرکردنی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ بەکارهێنرا.

 

ڕادارێکی بەهێز و وێستگەیەکی کۆنترۆڵ و بزوێنەری کارەبا و وێستگەی هەڵدانی کارەبا و ئۆتۆمبێلی پشتیوانی لەخۆدەگرێت.

هەروەها توانای جیاوازی هەیە بەپێی جۆری مووشەکی بەکارهێنراو.

 

ئەم سیستمە دروستکراوە بۆ ڕێگریکردن لە فڕۆکە و مووشەکی بالیستیک و دەتوانێت فرۆکەی بێفڕۆکەوانی “خۆکوژ” بخاتە خوارەوە کە ڕووسیا بۆ لێدانی ژێرخانی گرنگ لە ئۆکراین بەکاردێنێت.

 

بەرپرسانی ئەمەریکا ڕایانگەیاندووە، پاتریۆت یەکەمجار دەگاتە ئەڵمانیا، لەوێ ئۆکراینییەکان بۆ چەند مانگێک مەشق و ڕاهێنان دەکەن لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی، چونکە بەکارهێنانەکەی پێویستی بە دەیان راهێنانی سەربازی هەیە.

 

 

خشتەی میلاكی فەرمانبەران و مامۆستایان دەدرێتە ئەنجوومەنی ڕاژە
پێشت خشتەی میلاكی فەرمانبەران و مامۆستایان دەدرێتە ئەنجوومەنی ڕاژە
سەڵاحەدین دەمیرتاش سەركۆنەی هێرشەكەی سەر ناوەندی ڕۆشنبیری ئەحمەد كایا لە پاریس دەكات
دواتر سەڵاحەدین دەمیرتاش سەركۆنەی هێرشەكەی سەر ناوەندی ڕۆشنبیری ئەحمەد كایا لە پاریس دەكات
ەیوەندیدار