ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

سێیەم منداڵی خێزانێك لە ڕووداوەكەی ڕانیە گیانی لەدەستدا

خەڵك-بەشی هەواڵ
ئەندامێكی تری ئەو خێزانەی لە ڕانیە ماڵەكەیان سوتا، گیانی لەدەستدا، ئەمەش لەكاتێكدایە، كە پێشتر بەهۆی ڕووداوەكەوە چوار ئەندامی تری ئەو خێزانە گیانیان لەدەستدابوو.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین، “ئەندامێكی تری ئەو خێزانەی ڕانیە، كە لە ڕوداوەكەی 2ی ئەم مانگەدا بەهۆی ئاگركەوتنەوەوە بریندار بوو، گیانی لەدەستداوە”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، “لەڕوداوی ئاگركەوتنەوەكەی 2ی تشرینی دووەمی 2018دا، چوار ئەندامی خێزانێك، كە بریتی بون لە (نەنكێك، دایكێك و دوو منداڵ) گیانیان لەدەستدا، ئەمڕۆش 7ی تشرینی دووەم، ئەندامێكی تری خێزانەكە بەهۆی سەختی برینەكەیەوە لە سلێمانی گیانی لەدەستدا، كە دەكاتە منداڵی سێیەمی خێزانەكە”.

کوردستان

50 دۆنم پوش و داری سروشتی لە شارباژێڕ سووتا

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە سنووری شارباژێڕ نزیكەی ٥٠دۆنم لەپوش و پاوان سووتا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ڕێككەوتی ٢٠١٩/١١/١٥دوای ئاگاداركردنەوەیان، پۆلیسی دارستان و ژینگەی شارباژێڕ ئاگرێكیان لە سنووری گوندی گۆڕەدێم-ی سەر بە شارباژێڕ كۆنتڕۆڵ كرد.
ئاشكراشیدەكات، زیانی ئاگرەكە بووە هۆی سووتانی نزیكەی ٥٠دۆنم لەپوش و پاوان و داری سروشتی و تا ئێستاش هۆكاری ئاگرەكە نەزانراوە و لێكۆڵینەوەو بەدواداچوون لەو بارەیەوە بەردەوامە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزیری ناوخۆی ئێران: هێزە ئەمنییەكان چیدیكە ئارام ناگرن

خەڵك –بەشی هەواڵ

وەزیری ناوخۆی ئێران هۆشداری دایە خۆپیشاندەرانی وڵاتەكەی كە چیدیكە هێزە ئەمنییەكان ئارام ناگرن لە هێنانەگۆڕێی سەقامگیری لە وڵاتدا.

عەبدولڕەزا ڕەحمانی فەزڵی لە لێدوانێكدا بۆ تەلەفزیۆنی فەڕمی ئێران ڕایگەیاند، هێزە ئەمنییەكان ئارامییەكی زۆریان گرتووە و نەرمییان نواندووە لەگەڵ خۆپیشاندەران.

ڕاشیگەیاند لە بەرامبەر بەردەوامیدانی خۆپیشاندەران لە هێرشكردنەسەر دامەزراوە حكومەتی و دەوڵەتییەكاندا، چیدیكە هێزە ئەمنییەكان ئارام ناگرن و ئەركی خۆیان بۆ دابینكردنی سەقامگیری جێبەجێدەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

شەش كرێكاری ڕۆژهەڵاتی لە باشوور گیانیان لەدەستداوە

خەڵك –بەشی هەواڵ

لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٩ تا ئێستا، ٦ كرێكاری رۆژهەڵاتی لە شارەكانی هەرێمی كوردستان بە هۆی ڕووداوی كارەوە گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە 14ی نۆڤەمبەری ٢٠١٩، هاووڵاتییەكی خەڵكی ورمێ بە ناوی “ئیرەج سەعیدی نیچلانی” كە لە شاری سۆران سەرقاڵی كرێكاری بووە، بە هۆی رووداوی كارەوە گیانی لەدەست داوە.

بە گوتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، ئەو كرێكارە بە هۆی داڕمانی دیوار گیانی لەدەست داوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان