ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

٢٣ کەس کە خاوەنی قژێکی ناوەزەن و خودا پێی بەخشیوون

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک کەسن کە خاوەنی قژێکی ناوازەن و خودا بۆخۆی پێی بەخشیوون و قژەکەیان تەواو سرووشتییە:

 

ژیاندۆستی

موعجیزە تەواو جیاواز و سەرنجڕاکێشەکانی پێغەمبەر(د.خ)

خێزان
موحەممەدی كوڕی عەبدوڵڵا كوڕی عەبدولموتەلیب، موسڵمانان بە پێغەمبەری خوای دادەنێن بۆ ھەموو مرۆڤایەتی تا خەڵك بگەڕێنێتەوە بۆ یەكتاپەرستی و پەرستنی خوا لەسەر ڕیبازی ئیبراھیم و لەو باوەڕەدان، كە باشترینی دروستكراوانی خوایە و پێشەوای مرۆڤە، لەگەڵ ناوھێنانیدا دەڵێن «صلی اللە علیە وسلم» واتە « دروودی خوای لێبێت»، كە لە قورئان و سوننەتدا ئەوە ھاتووە، وایان لێدەكات سڵاواتی لەسەر بدەن.

موسڵمانان ھەموو لەو باوەڕەدان، کە گەورەترین موعجیزەی پێغەمبەر موحەمەد قورئانە، پاشان زۆربەیان موعجیزاتی تر ئەسەلمێنن کە لە کتێبەکانی فەرموودەدا ھاتووە.

قورئان
بە پێی بیروباوەری موسڵمانان، قورئان موعجیزەی سەرەکی پێغەمبەر موحەمەدە کە بە درێژایی سەردەمەکان کەس نەیتوانیووە ھاوشێوەی ئەوە بھێنێت لەگەڵ ئەو تەحەدایەی لە قورئاندا ھاتووە،﴿قُلْ لَئِنِ اجْتَمَعَتِ الْإِنْسُ وَالْجِنُّ عَلَی أَنْ یَأْتُوا بِمِثْلِ ھَذَا الْقُرْآَنِ لَا یَأْتُونَ بِمِثْلِھِ وَلَوْ کَانَ بَعْضُھُمْ لِبَعْضٍ ظَھِیرًا﴾ واتە؛ ئەی محمد پێیان بڵێ: سوێند بە خوا ئەگەر ھەموو ئادەمیزادو پەریەکان کۆ ببنەوەو (ھەوڵی بەردەوام بدەن تا) قورئانێکی وەکو ئەمە دانێن و بیھێننە (مەیدان) ناتوانن کاری وابکەن و ناتوانن لە وێنەی بھێنن، ئەگەر چی ھەموو لایەکیان ببنە پشتگیرو یارمەتیدەری یەکتر. بە زۆری ئیعجازی قورئان لە ڕەوانبێژی و ڕوون بێژییەکەیاتی، و ئیعجازی زمانەوانی یەکەم و گرنگترین ھۆکارەکانی ئیعجازی قورئانە، کە چەندیین ڕوو دەگرێتەوە، لەوانە باشی دانانەکەی و کۆبوونەوەی ووشە و ڕەوانبێژییەکانی، و ئەو وێنە ڕێکخستنە سەیر و شێوازە نامۆیەی کە جیاوازە لە شێوازی قسەکردنی عەرەب و پەیڕەوەکانی ڕێکخستن و داڕشتنی کە لە پێش و دوایدا ھاوشێوەی نەبووە. لە ڕووەکانی تری ئیعجازەکەی ئەو ھەواڵانەیە کە لە پەنھاندا ھاتووە، و ھەوألی سەدەکانی ڕابردوو و پێشینەکان، و لەم دواییانەدا بزوتنەوەیەک دروست بووە باوەڕیان بە ئیعجازی زانستی ھەیە لە قورئاندا، و ئەو ئایەتانە ڕوون دەکاتەوە کە بیرۆکە زانستییەکانی ئاشکرا نەبوون تەنھا دوای ماوەیەکی دوور و درێژ نەبێت لە دەرکەوتنی قورئان.

لەتکردنی مانگ
موسڵمانانی سوننە کۆن لەسەر ئەوەی موعجیزەی لەتکردنی مانگ ڕوویداوە بۆ پێغەمبەر موحەمەد وەک یەکێک لە موعجیزە تاکەکان، ئەمەش لە پێش کۆچکردندا بووە بۆ مەدینە، عەبدوڵڵا کوری مەسعود ئەڵێت؛ مانگ بوو بە دوو لەتەوە لەسەردەمی پێغەمبەردا بە شێکی لەسەر شاخەکە و بەشێکی ئەولاتر، پێغەمبەر (د.خ) ووتی شایەت بن، ھاوەڵ دانەرەکان ووتیان ئەمە جادووە. لەمەشدا ئایەتێکی قورئان ھاتۆتە خوارەوە، ﴿اقْتَرَبَتِ السَّاعَةُ وَانشَقَّ الْقَمَرُ﴾ واتە؛ رۆژی قیامەت نزیک بۆتەوە و مانگیش لەت بوو بەڵام زۆربەی مێژوونوسە ڕۆژئاواییەکان ئینکاری ئەم موعجیزەیە دەکەن.

دەربارەی جیھانی نادیار
لەو ھەواڵانەی پێغەمبەر دەربارەی جیھانی نادیار ھەیبوو، ڕۆژی غەزووی بەدر بوو، و ھەواڵەکانی دەربارەی حەسەنی کوڕی عەلی کوڕی ئەبوتالیب بەوەی کە خوا ئاشتی پێ دەخاتە نێوان دوو کۆمەڵەی موسڵمانان، و ھەواڵی دەربارەی ئەوەی فاتیمەی کچی یەکەم کەس دەبێت لە خیزانەکەی بە دواییدا وەفات دەکات، ھەروەھا ھەواڵ و زانیاری دەربارەی چەندیین ڕووداوی تر داوە.

ھاتنی ئاو لە نێوان پەنجەکانی
کتێبەکانی فەرموودە و ژیاننامە باسی ڕووداوی دەرچوونی ئاو دەکەن لە نێوان پەنجەکانی پێغەمبەر موحەمەدەوە و لە پێش ئەو بۆ ھیچ کەسێک ڕووی نەداوە، و لە چەند جێگەیەکدا ئەمە دووبارە بۆتەوە، و تەنانەت زانایانی موسڵمانان ئەو ئاوە بە باشترین ئاو دەژمێرن.

قسەکردنی لەگەڵ گیانەوەر و بێ گیاندا
لە نموونەی ئەمەش بیستنی دەنگی تەسبیحی چەو بووە لە دەستییدا، و ھەروەھا سڵاو لێکردنی لەلایەن درەخت و بەردەوە پیش ئەوەی بنێردرێت بە پێغەمبەر، و رۆیشتنی درەخت بۆی، و ناڵەی قەدی ئەو درەختەی ووتاری لەسەر ئەدا کاتێک مینبەرەکەی بۆ دروستکرا، لە ئامێزی گرت و قسەی بۆ کرد، و لە موعجیزەکانی لەگەڵ گیانەوەراندا، بەسەرھاتی ئەو ووشترەیە کە سکاڵای کرد لە زۆری ئیش و کەمی ئالەف، ھەروەھا چەندین ڕووداو و بەسەرھاتی تر.

ھاوکات لەگەڵ ئەم موعجیزانەدا پێغەمبەر موحەمەد چەندین موعجیزەی تری ھەیە لە چاککردنەوەی نەخۆش و بەرەکەت و ڕووداو و بەسەرھاتی تر.

کۆنترین نوسخەی قورئان

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

جیپ پیکابێکی نوێی لەسەر بنچینەی رانگلەر ڕاگەیاند

خەڵک-

کۆمپانیای جیپ سەر بە گروپی کرایسلەر ڕایگەیاندووە، لە پێشانگەی ساڵانەی لۆس ئەنجیلێس لە مانگی داھاتوو ئۆتۆمبێلێکی نوێ ڕادەگەیەنن، بەڵام پێش وادەی خۆی ھەواڵەکان دزەیان کردووە و ئاشکرا کرا، ئۆتۆمبێلە نوێیەکەی جیب پیکابێکە لەسەر بنچینەی جیپ رانگلەر.

وێنەکانی ئەو ئۆتۆمبێلە نوێیە دزەیان پێکراوە و بە خێرایی بڵاوبوونەوە، ئەوەش وای لە کۆمپانیاکە کرد، چەند زانیارییەکی لەبارەی ئۆتۆمبێلە نوێیەکەوە ڕابگەیەنێت.

ئۆتۆمبێلە نوێیەکە ناوی Jeep Gladiator 2020 ـی لێنراوە، لەسەر بنچینەی رانگلەری 2019 دروستکراوە، درێژی حەوزەکەی ١٥٢ سانتیمەترە لەگەڵ چەند جیاوازییەکی سادە لە دیزاینی پێشەوەیدا.

سەبارەت بە بزوێنەرەکانی ئەم پیکابە نوێیە، کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە، بە 2 جۆر بزوێنەر بەردەست دەبێت:

یەکەم: بزوێنەرێکی V6 ـی قەبارە 3.6 لە جۆری پێنتاستار، بە ھێزی 285 HP و تۆرکی 352 NM. ئەم بزوێنەرە لەسەر ژمارەیەکی زۆر لە ئۆتۆمبێلەکانی گروپی کرایسلەر ھەیە، وە: کرایسلەر S300 و دۆج چارجەر و دۆج چالێنجەر و جیپ گراند چێرۆکی.

دووەم: بزوێنەرێکی دیزڵ V6 ـی قەبارە 3.0، بە ھێزی 260 HP و تۆرکی 598 NM.

ھەردوو جۆر بزوێنەرەکەش بە گێربۆکسێکی نویێ ٨ نمرەییەوە پەیوەست دەکرێن.

پیکابە نوێیەکەی جیپ دەتوانێت کێشی 725 کیلۆگرام بۆ گواستنەوەی دوور ماوە ھەڵبگرێت و توانای ڕاکێشانی 3470 کیلۆگرامیشی ھەیە.

تا ئێستا ھیچ زانیارییەک لەبارەی نرخی جیپ گڵادیەیتەر ڕانەگەیەنراوە، بەڵام پێدەچێت نرخەکەی نزیک بێت لە نرخی ھاوتاکەی خۆی، جیپ رانگلەر 2019.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چەند زانیاریەکی کورت بەڵام سەیر و سەمەرەی مێژوویی کە پێشتر پێیان نەوتوویت!

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند زانیاریەکی کورت بەڵام سەیر و سەمەرەی مێژووییە کە پێشتر پێیان نەوتوویت:

 

– ئیمپراتۆری ڕۆمانی (كومودوس)  جارێک سەرجەم کەسە کەمئەندامەکان و کورتەباڵاکانی ڕۆمایی کۆکردەوە و  ناچاری کردن لە گۆڕەپانی کلۆسیۆم زۆرانبازی بکەن و یەکدی بکوژن

– کورترین جەنگ لە مێژوودا لە نێوان بەڕیتانیا  و وڵاتی زەنگبار بوو لە ساڵی ١٨٩٦ کە تەنها ٣٨ خولەکی خایەند و بەڕیتانیەکان سوپای زەنگباریان تێکشکاند.

– لە ١٦ فێبریوەری ١٥٦٨ ئیمپراتۆری ئیسپانیا فلیپی دووەم بڕیاری کوشتنی بۆ سەرجەم دانیشتوانی هۆڵەندا دەرکرد، چونکە ئامادەنەبوون باج بدەن.

– کاتێک ئیمپراتۆری سامانییەکان داوایی لە زانا و نوسەری ناوداری ئیسلامی ساحب بن عەباد کرد ببێت بە گەورە ڕاوێژکار لە ئیمپڕاتۆریەتەکە، ساحب بن عەباد لەبەر کتێبخانەکەی ئامادەنەبوو بگوازێتەوە، هەر بۆیە ئیمپڕاتۆر بە ٤٠٠ حوشتر سەرجەم کتێبخانەکەی بۆگواستەوە کە ٦٠ حوشتریان تەنها فەرهەنگیان هەڵگرتبوو.

سامانییەکان بنەماڵەیەکی سوننی ئێرانی بوون کە لە نێوان ساڵانی ٨١٩ – ٩٩٩ی زایینی لە بەشێک لە خاکی ئێستای ئێران، ئەفغانستان، پاکستان، تاجیکستان و تورکمانستان دەسەڵاتدار بوون

– چین شی ھوانگی گەورە ئیمپڕاتۆری چینی کە هاتە سەر دەسەڵات فەرمانیدا سەرجەم کتێبەکان لە وڵاتەکەیدا بسوتێنن  و زیاتر لە ٤٦٠ زانا و ئەدیبی لەسێدارەدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین