ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

خەڵك؛ بەرنامەی كۆبوونەوەی پەرلەمان بڵاودەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بڕیارە ڕۆژی پێنج شەممەی ئەم هەفتەیە پەرلەمانی عیراق كۆببێتەوە و گفتوگۆ لەسەر سێ‌ تەوەر بكات.

بەپێی خشتەی كاری كۆبوونەوەكە، كە وێنەی دەست (خەڵك) كەوتووە، ڕۆژی پێنج شەممە لە كاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆ كۆبوونەوەی پەرلەمانی عیراق دەستپێدەكات.

وەك لە خشتەكەدا هاتووە، “لە تەوەری یەكەمدا دەنگ دەدرێت لەسەر پێكهێنانی لیژنەی لێكۆڵینەوەی تایبەت بە هەڵبژاردنی پارێزگاری بابل و لە تەوەری دووەمدا گفتوگۆ دەكرێت لەسەر دیاردەی مرداربوونەوەی ماسی بە ئامادەبوونی وەزیرە پەیوەندیدارەكانی كشتوكاڵ و تەندروستی و ژینگە”.

بەپێی تەوەری سێیەمی كارنامەكە، لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمان پێكدەهێنرێت.

عێراق

عیراق.. هەشتەم حاڵەتی تووشبون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، هەشتەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنایان تۆماركردووە.

د.سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرایكرد، هەشتەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنایان لە وڵاتدا تۆماركردووە.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕوونیشیكردەوە، تووشبووەكە ژنێكی تەمەن 35 ساڵە و لە وڵاتی ئێران گەڕاوەتەوە و ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی كەرخ لە پشكنینی بۆ ئەنجامدراوە دەركەوتووە كە هەڵگری ڤایرۆسەكەیە.

پێشتر، حەوت حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عیراق تۆماركرابوون، 4 حاڵەت لە كەركوك و 2 حاڵەت لە نەجەف و حاڵەتێكیش لە بەغدا.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

“پارەی ئەم مانگە هاتووە و ڕۆژی 1شەممە لەژێر دەستی هەرێم دەبێت”

خەڵک ـ بەشی هەواڵ

پەڕلەمانتارێکی کورد، لەپەڕلەمانی عیراق دەڵێت: پارە لە بەغداوە هاتوە.

د.ڕێبوار کەریم پەڕلەمانتاری سەربەخۆ، لە پێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیوویەتی: پارەی ئەم مانگە لەبەغداوە هاتوەو لە ڕۆژی یەکشەممە (۱_۳_۲٠۲٠) لەژێر دەستی هەرێم دەبێت.

،ئەو پەڕلەماتارە نوسیوویەتی: هەرێم ڕایگەیاندووە ئەو پارەیەی لە بەغداوە دێت بەشی مووچە ناکات و خۆی پارەی تری دەخاتەسەر، کەواتە تا ئەو پارەیە دێت بۆ خۆی لەوەی کە دەیخاتەسەری مووچەی چەند شوێنێک دابەش ناکات.

د.ڕێبوار ئەوەشی نوسیووە”تا کەی بەشێکی زۆری داهاتی هەرێم بەنادیاری دەمێنێتەوە؟
کوا باقیاتی داهاتی نەوت جگە لەو بڕە کەمەی دەدرێتە وەزارەتی دارایی، کوا پارەی داهاتی ناوخۆ کە بەردەوام زیاد دەکات؟
کوا داهاتی ئەو باج و سەرانانەی کە بەردەوام لەسەر خەڵک زیاد دەکات لەدەرەوەی یاساو تەنها بەپێی رێنماییەک”.

لەکۆتایدا ڕێبوار کەریم دەڵێت: هیچ پاساوێك بۆ دواخستنی مووچەی فەرمانبەران نییەو ناکرێ هەرێم لەوەزیاتر سەبری هاوڵاتیان تاقی بکاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

“سەرۆك كۆمار، دەتوانێت كەسێكی دیكە بۆ سەرۆك وەزیرانی عیراق كاندید بكات”

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

پسپۆڕێكی یاسایی ئاشكرایدەكات، سەرۆك كۆماری عیراق دەتوانێت بەبێ گەڕانەوە بۆ كوتلەی زۆرینە، كاندیدێكی دیكە ڕابسپێرێت ئەگەر سبەینێ پەڕلەمان متمانەی بە محەمەد عەللاوی نەدا.
دوای ئەوەی دوێنێ پێنج شەممە پەڕلەمان ڕێژەی یاسایی تەواو نەكرد، بڕیارە سبەینێ پەڕلەمانی عیراق بۆ متمانەدان بە كابینەكەی محەمەد تۆفیق عەللاوی كۆببێتەوە، ئەمەش لەكاتێكدایە كورد و سوننە و بەشێك لە شیعەكان لە عەللاوی ناڕازین و دەنگی پێنادەن.

تاریق حەرب پسپۆڕی یاسایی عیراقی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لەڕووی دەستورییەوە بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق دەتوانێت بڕگەی 5 لە ماددەی 76 لە دەستوری عیراق جێبەجێ بكات و بەبێ گەڕانەوە بۆ كوتلەی زۆرینەی پەڕلەمان كاندیدێكی دیكە بۆ سەرۆك وەزیران ڕابسپێرێت.

وتیشی”كاتێك زۆربەی كوتلەكانی شیعە و سوننە و كورد دەنگ بە محەمەد عەللاوی نەدەن و لە پەڕلەمان تێی نەپەڕێنن، سەرۆك كۆمار دەتوانێت ئەو هەنگاوە بگرێتەبەر”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان