شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین عێراق دەگرێتەوە


کەشناسێکی عێراقی پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی ئایندە ڕایگەیاند، خۆڵبارینێکی چڕ شارەکانی عێراق دەگرێتەوە.

واسق سەلامی، کەشناسی عێراقی ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینی دەکرێت یەکشەممەی داهاتوو لە باکووری ڕۆژئاوای عێراق پلەکانی گەرما بەرزببنەوە و شەپۆلێکی چڕی خۆڵ و تۆز دروست ببێت.

ئەوەشی خستەڕوو، پێشبینی دەکرێت جیاوازی پلەکانی گەرما و شەپۆلی خۆڵبارین کاریگەری لەسەر شارەکانی ناوەڕاستی فورات هەبێت.

هاوکات ئەمڕۆ دەستەی کەشناسی عێراق ڕایگەیاند، بۆ ڕۆژانی داهاتوو پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و شەپۆلێکی تۆز و خۆڵ ناوچەکانی عێراق دەگرێتەوە.

بۆ مانگی ڕەمەزان لە “خەڵک” ەوە داوایەک لە هاووڵاتییان دەکرێت
پێشت بۆ مانگی ڕەمەزان لە “خەڵک” ەوە داوایەک لە هاووڵاتییان دەکرێت
تورکیا هاووڵاتییانی سووریا دیپۆرت دەکاتەوە
دواتر تورکیا هاووڵاتییانی سووریا دیپۆرت دەکاتەوە
پەیوەندیدار