تورکیا هاووڵاتییانی سووریا دیپۆرت دەکاتەوە


دەسەڵاتدارانی تورکیا زیاتر لە ١٨ هەزار پەنابەری سوورییان لە خاکی وڵاتەکەیان لە ڕێگەی چەند دەروازەیەکی سنوورییەوە دیپۆرت كردووەتەوە.

سەرچاوە كارگێڕییەكان لە سێ دەروازەی باکووری سووریا بۆ “نۆرس پرێس” ئاشکرایان کردووە، دەسەڵاتدارانی تورکیا لە ماوەی مانگی شوباتدا زیاتر لە ١٨ هەزار هاووڵاتی سوریایان بە زۆرەملێ دیپۆرت کردووەتەوە بۆ ناو خاکی سووریا.

سەرچاوەیەكی كارگێڕی لە دەروازەی سنووریی باب ئەلهەوا لەگەڵ تورکیا، لە باکووری ئیدلب، ئاماژەی بەوەكردووە، ژمارەی ئەو کەسانەی لەم دەروازەوە دیپۆرتکراونەتەوە بۆ ناوچەکانی ئیدلب کە دەستەی تەحریر شام (بەرەی نوسرە)ی پێشوو کۆنترۆڵی كردووە گەیشتووەتە هەشت هەزار و ٧٠٠ کەس.

سەرچاوەیەك لە دەروازەی باب ئەلسەلامە ڕایگەیاندووە، ژمارەی دیپۆرتکراوان لە تورکیاوە لە ڕێگەی دەروازەی باب سەلامەوە لە ماوەی مانگی شوباتدا گەیشتە نزیکەی شەش هەزار و ٤٠٠ کەس.

لای خۆیەوە سەرچاوەیەكی کارگێڕی لە دەروازەی گرێ سپی ڕۆژئاوای كوردستان ئەوەی خستووەتەڕوو، لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا دەسەڵاتدارانی تورکیا سێ هەزار سوورییان لە ڕێگەی دەروازەکەوە دیپۆرت کردووەتەوە.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکرد، ژمارەی ئەو منداڵ و ژنانەی دیپۆرتکراونەتەوە لە کۆی گشتی ژمارەکە نزیکەی هەزار و ٦٥٠ کەس بووە و زۆرینەیان لە ڕێگەی دەروازەی باب ئەلهەوا دیپۆرت كراونەتەوە.

 

شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین عێراق دەگرێتەوە
پێشت شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین عێراق دەگرێتەوە
ئەمڕۆ خۆپیشاندانی مامۆستایان بەڕێوەدەچێت
دواتر ئەمڕۆ خۆپیشاندانی مامۆستایان بەڕێوەدەچێت
پەیوەندیدار