ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

ئاماری بڕی باران بارین لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا بڵاوكرایەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڕی باران بارینی لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا بڵاوكردەوە.

بەپێی زانیارییەكانی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێم لە زۆربەی شار و شارۆچكەكانی باشووری كوردستان باران باریوە و زۆرترین بارانیش لە شاری كفری سەر بە ئیدارەی گەرمیان بە بڕی 30.0 ملم باران باریوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم سبەی پێنج شەممە ئاسمانی شارەكانی هەرێم هەور و هەتاو دەبێت لەگەڵ بوونی نمە باران لە هەندێك ناوچەدا.

ژینگە

بوومەلەرزە پارێزگایەكی هەرێمی هەژاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئێوارەی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك پارێزگای دهۆك و دەورووبەری هەژاند و هاوڵاتیان هەستیان پێ‌ كردووە.

بەپێی وتەی هاوڵاتیانی پارێزگای دهۆك، ئێوارەی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، لە كاتژمێر 7:25 خولەك بوومەلەرزەیەك لە شاری دهۆك و ناوچەكانی دەورووبەری داوە و هاوڵاتیان هەستیان پێ‌ كردووە.

لای خۆشیەوە، ڕەڤەند گوهەرزی، ڕۆژنامەنووس لە دهۆك لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، كە بوومەلەرزە شاری دهۆك و چەند ناوچەیەكی دیكەی هەژاندووە.

تا ئێستا كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم هیچ ڕاگەیەنراوێكی دەربارەی بوومەلەرزەكە و گوڕی بوومەلەرزەكە بڵاونەكردۆتەوە و هیچ ئاماژەیەكیش نییە، كە ئەو بوومەلەرزەیە زیانی لێ‌ كەوتبێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ سێ شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 13 پلە و لە سلێمانی 13 پلە و لە دهۆك 12 پلەو لە كەركوكیش 15 پلە دەبێت‌و ئاسمانی سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش هەور و هەتاو دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ چوار شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 12 پلە و لە سلێمانی 12 پلەو لە دهۆك 11 پلەو لە كەركوكیش 14 پلە دەبێت و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش هەور و هەتاو دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشوهەوای هەرێم دەگۆڕێت و پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
كەشناسی عیراق پێشبینییەكانی بۆ دۆخی كەشوهەوای ڕۆژانی داهاتوو بڵاودەكاتەوە و شارەزایەكی كەشناسی-ش دەڵێت: “گۆڕانكاری لە كەشوهەوا ڕوودەدات و پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە”.

سادق عەتیە، پسپۆڕ و پێشبینیكاری كەشناسی عیراقی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، ئەم هەفتەیە زۆربەی كات ئاسمان لە سەرجەم ناوچەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت و دۆخی كەشوهەوا جۆرێك لە سەقامگیری وەردەگرێت و هیچ حاڵەتێكی كەشناسی وەك باران و بەفر تۆمار ناكرێت.

ڕاشیگەیاندووە، لە ڕۆژی سێ‌ شەممەوە پلەكانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكەن و كەشوهەوا دەگۆڕێت.

لای خۆشیەوە، دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ڕۆژی دوو شەممە ئاسمانی ناوچەكانی عیراق و هەرێم زربەی كات نیمچە هەور دەبێت و هەندێك كاتیش هەور دەبێت و كەمێكیش پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە.

ئاشكراشی كردووە، لە كاتەكانی بەیانیدا لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان تەم ڕوودەدات.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە ڕۆژی سێ‌ شەممە ئاسمان زۆربەی كات نیمچە هەور دەبێت لە ناوچەكانی هەرێم، بەڵام لە ناوچەكانی باشوور ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما وەك خۆی دەمێنێتەوە و گۆڕانكاری ئەوتۆ ڕوونادات.

سەبارەت بە ڕۆژی چوار شەممە ڕایگەیاندووە، ئاسمانی سەرجەم ناوچەكانی وڵات ساماڵ دەبێت و لەكاتی بەیانیدا تەم دروست دەبێت لە ناوچەكانی ناوەڕاستی وڵات و هەرێمی كوردستان و پلەكانی گەرماش بەرزدەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟
  • وه‌زارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 86%, 42
    42 86%
    42 - 86% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی دارایی و ئابووری 8%, 4
    4 8%
    4 - 8% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی 6%, 3
    3 6%
    3 - 6% هەموو دەنگەکان

کوردستان

دوایین