ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

لە زستاندا بوونی ئەم کەرەستانە لە نێو ئۆتۆمبێلەکەت فەرامۆش مەکە

خەڵک-

شۆفێری کردن لە وەرزی سەرما و باراندا پێویستی بە ئەزموون و ئارامگریی ھەیە، دەکرێت شۆفێر ڕووبەڕووی چەندین دۆخی سەختی وەک لافاو و بای بەھێز و تەم و بەفر و ڕێگای بەستوو و قوڕ و چەندین گرفتی دیکەش ببێتەوە.

بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخانە، پێویستە شۆفێر لانی کەمی کەرەستە پێویستەکانی پێبێت، تا نەکەوێتە دۆخێکی سەختترەوە. یان بڵێین خۆی ئامادەکردبێت بۆ ھەر دۆخێک لەو وەرزەدا دێتە ڕێی.

ئەمەش ژمارەیەک لەو کەرەستە ھەرە پێویستانەیە کە پێویستە لە ھەموو ئۆتۆمبێلێکدا ھەبێت لە وەرزی زستاندا، بە تایبەت ئەوانەی ھاتووچۆی ڕێگاکانی دەرەوەی شارەکان دەکەن:

  • پەتی ڕاکێشان: لەگەڵ دابارینی باران، ئۆتۆمبێل ڕووبەڕووی تەڕبوون و کوژانەوە، چەقین و رۆچوون دەبێت، لەم کاتەدا بوونی پەتێک ئۆتۆمبێلەکەتی لەو دۆخە پێ ڕزگار بکەیت، لە ھەموو شتێک گرنگترە.
  • وایەری چەتاڵ: لەوەرزی سەرمادە سوڕە کارەباییەکان و باتریی ئۆتۆمبێل زیانیان پێدەگات، دەکرێت لە شوێنێکدا باترییەکەت شەحنی تیا نەمێنێت یان لەکار بکەوێت، لێرەدا بوونی وایەری چەتاڵ زۆر پێویستە تا بتوانیت بە باتریی ئۆتۆمبێلێکی تر ئۆتۆمبێلەکەت بخەیتەوە کار.
  • گڵۆپێکی لید: بەھۆی تەم و تاریکی لە وەرزی زستاندا، بوونی رۆشناییەک بتوانیت بەھۆیەوە شوێنە تاریکەکانی نێو بۆنیدی ئۆتۆمبێلەکەتی پێ ببینێت پێوستە، گڵۆپێکی لید کە بە چەرخی ئۆتۆمبێلەکەت یان راستەوخۆ بە باتریی کاردەکات، دەیان کاری دیکەت بۆ ئاسان دەکات.
  • فیول پەمپ و کەرەستەکانی گۆڕینی: فیول پەمپی ئۆتۆمبێل ھەموو کات ئەگەری لەکار کەوتنی ھەیە، بە تایبەت لە وڵاتی خۆمان بە بوونی بەنزینی کوالێتی خراپ کێشەکە چەند ئەوەندە بووە، دەستگەشتن بە شوێن و کەسانی دیکەش کاتێک فیول پەمپی ئۆتۆمبێلەکەت لەکار کەوتووە لە کاتی باران و سەرما ئاسان نییە، باشترین ھەڵبژاردە ئەوەیە خۆت کاری خۆت ڕایی بکەیت.
  • کیسەخەو یان مەتەری: بوونی کیسە خەوێک یان بەتانییەک یان لانی کەم بەرگێکی دژە تەڕبوون و باران لە ھەرە پێویستییەکانە، مانەوەت لە شوێنێکدا بە ناچاری لە وەرزی سەرمادا بە بێ یەکێک لەو کەرەستانە کارێکی سەخت و مەترسیدار دەبێت.
  • بەرگێکی تەپەدۆر: لەو ناوچانەی ئەگەر دروستبوونی لافاو ھەیە، بوونی بەرگێکی تەپەدۆر یان ھەر شتێک سەرئاوت بخات، شتێکی پێویستە، کەرەستەیەکی سادەی وا دەکرێت ببێتە ھۆی ڕزگارکردنی ژیانی کەسێک خنکان.
  • کەمێک خواردن: بوونی کەمێک خواردن لە نێو ئۆتۆمبێلەکەت بۆ ڕێگای دوور پێویستە، بەتایبەت بۆ ئەوانەی بە خێزانی گەشت دەکەن و منداڵیان لەگەڵدایە، لەم وەرزەدا ئەگەری گیرانی ڕێگا بەھۆی ڕووداوەکانی ھاتووچۆ و دیاردە سروشتییەکانەوە لە ھەموو وەرزەکانی تر زیاترە، باشتر وایە یەدەکی خۆتت خستبێت و کەمێک خواردنت پێبێت لەو جۆرەی خراپ نابێت یان درەنگ خراپ دەبن، وەک گوێز یان بستە، خواردنی قوتوو، پسکیت و کێکی پاکەتی یان ھەر شتێکی دیکە، لەگەڵ کەمێک ئاو.

بەھیوای سەلامەتیی بۆ ھەموو لایەک

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

مۆبایلەکانی گالەکسی S10 و +S10 ـی بە تایبەتمەندی بەرزەوە نمایش کران

خەڵک

ئەمشەو کۆمپانیای سامسۆنگ لە کۆنگرەیەکی تایبەتدا بە ناوی Unpacked لە شاری سان فرانسیسکۆی ویلایەتی کاڵیفۆڕنیای ئەمریکا هەر دوو مۆبایلی ئاست بەرزی گالەکسی S10 و +S10 ـی نمایشکرد. لەگەڵ ئەوەشدا تەواوی زانیارییەکانی دەربارەی دوو مۆبایلەکە و نرخ و کاتی بەردەستکردنی ئاشکرا کرد.

گشت تایبەتمەندییەکانی گالەکسی S10:

  • ڕوونما: قەبارە 6.1 ئینج بە وردی نیشاندانی 3.040 بە 1.440 پێکسڵ لە جۆری Infinity-O و Dynamic AMOLED خاوەن چاڵی ژێر ڕوونما و ڕوونی HDR10+.
  • پڕۆسێسەر: Snapdragon 855 (بۆ جۆری ئەمریکی)، Exynos 9820 بۆ جۆرەکانی دیکە.
  • گرافیک: Adreno 640.
  • ڕام: 8 گێگابایت.
  • بیرگە: 128 و 512 گێگابایت.
  • ئەستووری: 7.8 ملیمەتر.
  • کێش: 157 گرام.
  • پاتری: 3.400 ملی ئەمپێر.
  • بارگاویکردنەوە: پشتگیری کردن لە بارگاویکەرەوەی خێرا. پشتگیری کردن لە بارگاویکەرەوەی بێوایەر. توانای بارگاویکردنەوەی مۆبایل و ئامێری دیکەی هەیە بە شێوەی بێوایەر.
  • کامێرای پشتەوە: یەکەم: 12 مێگاپێکسڵ بە تیرەی F2.4. دووەم: 12 مێگاپێکسڵ بە تیرەی F1.5/F2.4. سێیەم: 16 مێگاپێکسڵ بە تیرەی F2.2. توانای نزیککردنەوە بۆ دوو ئەوەندە.
  • کامێرای پێشەوە(سێڵفی): 10 مێگاپێکسڵ بە تیرەی F1.9
  • هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆری سەر ڕوونما، ناسێنەرەوەی دەموچاو.
  • دەرچە: USB-C، بیستۆک.
  • دەنگ: AKG.
  • ڕەنگ: شین، سەوز، ڕەش، سپی، پەمەیی.
  • سیستەمی کارپێکەر: One UI (بنچینەکراو لەسەر Android 9 Pie).

گشت تایبەتمەندییەکانی گالەکسی +S10:

  • ڕوونما: قەبارە 6.4 ئینج بە وردی نیشاندانی 3.040 بە 1.440 پێکسڵ لە جۆری Infinity-O و Dynamic AMOLED خاوەن چاڵی ژێر ڕوونما و ڕوونی HDR10+.
  • پڕۆسێسەر:Snapdragon 855 (بۆ جۆری ئەمریکی)، Exynos 9820 بۆ جۆرەکانی دیکە.
  • گرافیک: Adreno 640
  • ڕام: 8 و 12 گێگابایت
  • بیرگە: 128 و 512 گێگابایت و 1 تێرابایت
  • ئەستووری: 7.8 ملیمەتر
  • کێش: 175 گرام
  • پاتری: 4.100 ملی ئەمپێر
  • بارگاویکردنەوە: پشتگیری کردن لە بارگاویکەرەوەی خێرا. پشتگیری کردن لە بارگاویکەرەوەی بێوایەر. توانای بارگاویکردنەوەی مۆبایل و ئامێری دیکەی هەیە بە شێوەی بێوایەر.
  • کامێرای پشتەوە: یەکەم: 12 مێگاپێکسڵ بە تیرەی F2.4. دووەم: 12 مێگاپێکسڵ بە تیرەی F1.5/F2.4. سێیەم: 16 مێگاپێکسڵ بە تیرەی F2.2. توانای نزیککردنەوە بۆ دوو ئەوەندە.
  • کامێرای پێشەوە(سێڵفی): دوو کامێرا بە ڕوونی 10 و 8 مێگاپێکسڵ
  • هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆری سەر ڕوونما، ناسێنەرەوەی دەموچاو
  • دەرچە: USB-C، بیستۆک
  • دەنگ: AKG
  • ڕەنگ: شین، سەوز، ڕەش، سپی، پەمەیی، سیرامیکی ڕەش، سیرامیکی سپی.
  • سیستەمی کارپێکەر: One UI (بنچینەکراو لەسەر Android 9 Pie).Image result for galaxy s10

گالەکسی S10 نرخی لە 899$ ـەوە دەست پێدەکات و گالەکسی +S10 نرخی لە 999$ ـەوە دەست پێدەکات. داواکاری پێشوەختەی کڕین لە سبەینێوە دەست پێدەکات و لە ڕێکەوتی 8 ـی مانگی داهاتوودا دەست دەکرێت بە فرۆشتنیان.

سەرچاوە: Kitn.net

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئۆتۆمبێلە بەهێزەکەی کیا ڕکابەری سەرسەختی لێگزز و تۆیۆتا دەکات

خەڵک- تەکنەلۆژیا
ئۆتۆمبێلە نوێکەی کیا بە ناوی Telluride کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕاگەیانرا، هێزی 291 ئەسپی هەیە بە مەکینەی ڤی 6 و قەبارەی 3.8 لیتر، 8 جۆری خێرایی خۆکارانەی هەیە، تایبەتمەندی لم و قوڕ و بەفری لە خۆگرتووە بۆ ئەوەی جڵەوێکی باشتری هەبێت بە تایبەتمەندی زیرەک و ئیکۆ و سپۆرت و کەمفۆرت.
پانییەکەی ٧٨ ئینجە بە 69 ئینجی بەرزی لەگەڵ درێژی بە قەبارەی 196 ئینج نێوانی ویلەکانی 114 ئینجە لایتی لیدی لە خۆگرتووە کە شێوەیەکی جوانتری پێداوە بە قەراغی ئەو شوێنانەی کە دیارن لە گۆشە جیاوازەکانەوە.
شاشەیەکی 10.25 ئینجی لەمسی لە خۆگرتووە لە ناوەوەدا، توانای هەڵگرتنی ٨ سەرنشینی هەیە لەگەڵ بوونی کوشنی زیرەک و پێشکەوتوو و ١٠ سپیکەری لە خۆگرتووە کە بەرهەمی کۆمپانیای هارمانە.

کۆمپانیای (کیا) لە ساڵی 1944 لە کۆریای باشوور دامەزراوە، تا ئێستا چەندین ئۆتۆمبێلی بەرھەم ھێناوە، ئۆتۆمبێلەکانیشی لە بازاڕە جیھانییەکان و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا، فرۆشێکی باشیان ھەیە.

 

Image result for kia Telluride

Image result for kia Telluride

Image result for kia Telluride

Image result for kia Telluride

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

تەواوی زانیارییەکانی گالەکسی S10 پێش دەرچوونی بڵاوکرانەوە

خەڵک

لە ماوەی ڕابردوودا گوێبیستی چەندان پڕوپاگەندە و زانیاری دزەپێکراو بووین دەربارەی مۆبایلی گالەکسی S10. چەند ڕۆژێک بەر لە نمایشکردنی مۆبایلەکە، کۆتا زانیاری و وردەکارییەکانی گالەکسییەکە دزەیان پێکرا. ئەمەش لە پێش چەند ڕۆژێکی زۆر کەم لە نمایشکردن و ناساندنی مۆبایلەکە لە لایەن سامسۆنگەوە.

لە 2 پەڕەی دزەپێکراودا کە دەست پێگەی GSMArena کەوتووە، گشت وردەکارییەکانی جۆرەکانی نەوەی دەیەمی زنجیرەی گالەکسی S ئاشکرا کراون و پشتڕاستی دەکاتەوە کە گالەکسییەکە لە 3 جۆری جیاواز پێکدێن.

هەر وەک لە پەڕە دزەپێکراوەکاندا دیارن، گالەکسیەکان بە ناوی Beyond دیاری کراون و Beyond 0 جۆری گالەکسی S10e ـە و Beyond 1 جۆری گالەکسی S10 ـە و Beyond 2 ـیش جۆری گالەکسی S10 Plus ـە.

با سەرەتا لە جۆری گالەکسی S10e دەست پێ بکەین؛ خاوەن ڕوونمایەکی AMOLED ـە بە قەبارەی 5.8 ئینج لە جۆری Infinity O ، خاوەن 2 کامێرایە لە پشتەوە بە ڕوونی 12 و 16 مێگاپێکسڵ و کامێرایەک لە پێشەوە بە ڕوونی 10 مێگاپێکسڵ. هەروەها خاوەن بژاردەی ڕامی 6 و 8 گێگابایتیە لەگەڵ بیرگەی بژاردەی 128 و 256 گێگابایت، لەگەڵ ئەوەشدا خاوەن هەستەوەری پەنجەمۆرە لە لاوە و ناسێنەرەوەی دەموچاو و پاترییەکە بە توانستی 3100 ملی ئەمپێر بە پشتگیری کردن لە بارگاویکردنەوەی خێرا و خاوەن دەرچەی USB-C.

جۆری گالەکسی S10 خاوەن ڕوونمایەکی AMOLED ـە بە قەبارەی 6.1 ئینج لە جۆری Infinity O، خاوەن 3 کامێرایە لە پشتەوە بە ڕوونی 12 و 12 و 16 مێگاپێکسڵ و کامێرایەک لە پێشەوە بە ڕوونی 10 مێگاپێکسڵ. هەروەها خاوەن بژاردەی ڕامی 6 و 8 گێگابایتیە لەگەڵ بیرگەی بژاردەی 128 و 512 گێگابایت، لەگەڵ ئەوەشدا خاوەن هەستەوەری پەنجەمۆری سەر ڕوونما و ناسێنەرەوەی دەموچاو و پاترییەکە بە توانستی 3400 ملی ئەمپێر بە پشتگیری کردن لە بارگاویکردنەوەی خێرا و خاوەن دەرچەی USB-C.

جۆری گالەکسی S10 Plus خاوەن ڕوونمایەکی AMOLED ـە بە قەبارەی 6.3 ئینج لە جۆری Infinity O، خاوەن 3 کامێرایە لە پشتەوە بە ڕوونی 12 و 12 و 16 مێگاپێکسڵ و 2 کامێرا لە پێشەوە بە ڕوونی 10 و 8 مێگاپێکسڵ. هەروەها خاوەن بژاردەی ڕامی 6 و 8 و 12 گێگابایتیە لەگەڵ بیرگەی بژاردەی 128 و 512 گێگابایت و 1 تێرابایت، لەگەڵ ئەوەشدا خاوەن هەستەوەری پەنجەمۆری سەر ڕوونما و ناسێنەرەوەی دەموچاو و پاترییەکە بە توانستی 4100 ملی ئەمپێر بە پشتگیری کردن لە بارگاویکردنەوەی خێرا و خاوەن دەرچەی USB-C.

بە داخەوە پەڕە دزەپێکراوەکان وردەکارییەکان و جۆری پڕۆسێسەر و نرخی گالەکسییەکانی تێدا نەبوو، بەڵام لە پێشوودا پێشبینی بۆ نرخەکانی کرابوون.

وا بڕیارە ڕێکەوتی 20 ـی ئەم مانگە سامسۆنگ کۆنگرەی Unpacked ئەنجام بدات بە مەبەستی ڕاگەیاندنی گالەکسییە نوێیەکان.

سەرچاوە: Kitn.net

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان