ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەوێنە؛ دوو تۆمەتبار جارێكی دیكە لەسەر دزی دەستگیركرانەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، لە حاجیاوا دوو كەس بە تۆمەتی دزی كردن دەستگیر كران، كە یەكێكیان مادەی هۆشبەری پێوە گیراوە و دەشڵێت: “پێشتر لەسەر تاوانی دزی كردن حوكم دراون”.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای بەدواداچونی سكاڵای ئەو هاوڵاتیانەی داوایان تۆمار كردووە لە بنكەی پۆلیسی حاجیاوا سەبارەت بەوەی، كە دزی لە ماڵەكەیان كراوە، مەلەفی لێكۆڵینەوە ڕێكخرا و بڕیاری دادوەر بەدەست هات بۆ دۆزینەوەی تۆمەتباران و دەستگیركردنیان.

ڕاشیگەیاندووە، دوای بەدواداچوون و هەوڵێكی زۆر لە هێزەكانمان لە بنكەی پۆلیسی حاجیاوا بۆ دۆزینەوەی تۆمەتباران و سود وەرگرتن لە كامێراكانی چاودێری، لە شەوی ۳ بۆ ٤ / ۱۱ / ۲۰۱۸ كەسێكیان دەستگیركرد بەناوی ( د،ب) تەمەن ۲۹ ساڵ دانیشتوی ڕانیە لە ڕەگەزی نێر، كە هەستاوە بە دزینی چەندین كەل و پەلی وەك پارە و زێر و چەك و كۆمپیوتەر و هەندێك شتی تری ناو ماڵ لە ناحیەی حاجیاوا سەرەڕای ئەوەش لە كاتی دەستگیركردنەكە چەند جۆرێك لە مادەی هۆشبەری پێوە گیراوە، كە بەكاری هێناون.

ئاشكراشی كردووە، كەسی دووەم بەناوی ( ڕ،ح) تەمەنی ۳۲ ساڵ لە ڕەگەزی نێر دانیشتوی چوارقوڕنە، كە پێشتر لەلایەن هێزكانمان لە نەهێشتنی تاوانی پشدەر دەستگیر كرابوو لەگەڵ تۆمەتباری یەكەم چەند جارێك بەیەكەوە تاوانی دزیان ئەنجامداوە.

ڕاشیگەیاندووە، ئێستا هەردوو تۆمەتبارانی سەرەوە بە ماددەی ٤٤٤ لە یاسای سزادانی عێڕاقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

وەك بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین دەڵێت: “هەردوو تۆمەتبارەكان پێشینەیان لە تاوان هەیە و پێشتر لەسەر تاوانی دزی كردن حوكم دراون”.

کوردستان

داوای دادگاییكرنی حكومەتی هەرێم و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دەكرێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، دوای چەندین ساڵ ئاستەنگ دروست كردن بۆ دانە غاز دواجار هەرێم كەوتە ژێر باری قەرەبووكردنەوەی دانە غاز بە پارەیەكی خەیاڵی.

سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی كۆمەڵ لە راگەیەندراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، پاش ئەو هەموو ساڵە حكومەتی هەرێم لە 30/8/2017 ڕێكەوتنێكی نوێی لەگەڵ دانە غازكرد بە درێژكردنەوەی گرێبەستەكەی تاكو ساڵی 2049 و پێدانی 2.2 ملیار دۆلار بەدانە غاز، سەرەتاش 1 ملیۆن دۆلار دراوە بەدانە غاز.

رونیشیكردەوە، هۆكارەكەی ئەو گرێبەستە خراپەیە كە هەرێم لەگەڵ دانە غاز لەبەرژەوەندی ئەوان كردویەتی و زیانیشی لە داهاتی گشتی لەم چەندی ساڵەی قەیراندا وەك قەرەبوو بەدانە غاز دراوە كەچی ئێستا شانازی بەو گرێبەستەوە دەكەن و وەسفی دانە غاز و كارەكانی دەكەن و وەك دەسكەوت ئاماژەی بۆ دەكەن كە بەندە یەكێكم لەوانەی لەسەر خراپی ئەو گرێبەستەو هۆكارەكانی ڕێگری چەندین ساڵە لە كارەكانی دانە غاز سكاڵامان تۆمار كردووە.

وتیشی”ئەم گرێبەستە شایەنی ئەوەیە ئەو كەسانەی لە حكومەتی هەرێم و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لێی بەرپرسن دادگایی بكرین نەك موناسەبەی بۆ ڕێكخەن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

جیپ پیکابێکی نوێی لەسەر بنچینەی رانگلەر ڕاگەیاند

خەڵک-

کۆمپانیای جیپ سەر بە گروپی کرایسلەر ڕایگەیاندووە، لە پێشانگەی ساڵانەی لۆس ئەنجیلێس لە مانگی داھاتوو ئۆتۆمبێلێکی نوێ ڕادەگەیەنن، بەڵام پێش وادەی خۆی ھەواڵەکان دزەیان کردووە و ئاشکرا کرا، ئۆتۆمبێلە نوێیەکەی جیب پیکابێکە لەسەر بنچینەی جیپ رانگلەر.

وێنەکانی ئەو ئۆتۆمبێلە نوێیە دزەیان پێکراوە و بە خێرایی بڵاوبوونەوە، ئەوەش وای لە کۆمپانیاکە کرد، چەند زانیارییەکی لەبارەی ئۆتۆمبێلە نوێیەکەوە ڕابگەیەنێت.

ئۆتۆمبێلە نوێیەکە ناوی Jeep Gladiator 2020 ـی لێنراوە، لەسەر بنچینەی رانگلەری 2019 دروستکراوە، درێژی حەوزەکەی ١٥٢ سانتیمەترە لەگەڵ چەند جیاوازییەکی سادە لە دیزاینی پێشەوەیدا.

سەبارەت بە بزوێنەرەکانی ئەم پیکابە نوێیە، کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە، بە 2 جۆر بزوێنەر بەردەست دەبێت:

یەکەم: بزوێنەرێکی V6 ـی قەبارە 3.6 لە جۆری پێنتاستار، بە ھێزی 285 HP و تۆرکی 352 NM. ئەم بزوێنەرە لەسەر ژمارەیەکی زۆر لە ئۆتۆمبێلەکانی گروپی کرایسلەر ھەیە، وە: کرایسلەر S300 و دۆج چارجەر و دۆج چالێنجەر و جیپ گراند چێرۆکی.

دووەم: بزوێنەرێکی دیزڵ V6 ـی قەبارە 3.0، بە ھێزی 260 HP و تۆرکی 598 NM.

ھەردوو جۆر بزوێنەرەکەش بە گێربۆکسێکی نویێ ٨ نمرەییەوە پەیوەست دەکرێن.

پیکابە نوێیەکەی جیپ دەتوانێت کێشی 725 کیلۆگرام بۆ گواستنەوەی دوور ماوە ھەڵبگرێت و توانای ڕاکێشانی 3470 کیلۆگرامیشی ھەیە.

تا ئێستا ھیچ زانیارییەک لەبارەی نرخی ئەم پیکابە نوێیە ڕانەگەیەنراوە، بەڵام پێدەچێت نرخەکەی نزیک بێت لە نرخی ھاوتاکەی خۆی، جیپ رانگلەر 2019.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ھەرێم و ناوەند لەبارەی ھەڵگرتنی خاڵە گومرکییەکان گەشتوون بە ڕێکەوتنێکی سەرەتایی

خەڵک-

بەڕێوەبەری گشتیی گومرک لە وەزارەتی دارایی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی گەشتن بە ڕێکەوتن دەکات لەگەڵ حکومەتی عیراق، لەبارەی ھەڵگرتنی خاڵە گومرکییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و کەرکوک و موسڵ.

ساماڵ عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی گومرک لە وەزارەتی دارایی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لەگەڵ حکومەتی عیراق گەشتوون بە ڕێکەوتن بۆ لابردنی خاڵە گومرگییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و کەرکوک و موسڵ.

ئەوەشی ڕاگەیاند: ھەرێم و ناوەند لەسەر ئەوە ڕێککەوتوون، تەعریفەی گومرکی یەکگرتوو لە خاڵە سنورییەکان جێبەجێ بکەن و ئەو بابەتەش رۆژی چوارشەممەی داھاتوو لە پەرلەمانی عیراق دەخرێتە بەرباس.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین