ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ماڵداری

منداڵ دەبێت زوو بخەوێت، ئەم تاکتیکانە بۆ خەواندنی ڕەچاو بکە!

خێزان

په‌روه‌رده‌ی منداڵ به‌شێكی گرنگه‌ له‌ ژیانی دایك و باوكدا، به‌ڵام زۆرجار دایك و باوكان به‌هۆی نه‌شاره‌زاییه‌وه‌ رێگه‌ به‌ منداڵه‌كانیان ده‌ده‌ن تا دره‌نگانێكی شه‌وان بمێننه‌وه‌، له‌ كاتێكدا ئه‌وه‌ كارێكی مه‌ترسیداره‌.

به‌پێی تویژینه‌وه‌كان گه‌شه‌كردنی منداڵ و گه‌وره‌بونی كه‌ به‌شێكه‌ گرنگه‌ له‌ ژیانیدا له‌ كاتی خه‌ونتدا ڕوده‌دات، واته‌ گه‌شه‌كردن له‌و كاته‌دا ده‌بێت كه‌ منداڵه‌كه‌ نوستووه‌.

هه‌ر بۆیه‌ كاتێك بۆنمونه‌ منداڵه‌كه‌ كاتژمێر 12 ده‌خه‌وێت، ئه‌وا كاتی گه‌وره‌بونی جه‌سته‌ی و عه‌قڵی لاوازتر ده‌بێت له‌ منداڵێك كه‌ كاتژمێر 9 ده‌خه‌وێت و ئه‌و منداڵانه‌ی كه‌ زیاتر ده‌خه‌ون توانا و زیره‌كیان زیاتر ده‌بێت.

 

چۆن منداڵه‌كه‌ت له‌سه‌ر خه‌وتن ڕادێنیت:

– پێویسته‌ هه‌وڵبده‌یت بۆخۆشت زو بخه‌ویت و وا بكه‌یت كه‌ كاتی خه‌وتنی هه‌موو خێزانه‌كه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ بێت.

– ده‌توانیت شه‌وانه‌ بۆنمونه‌ له‌ كاتژمێر 8:30 داوای لێبكه‌یت بچێته‌ جێگا و چیرۆكی بۆ بخوێنیته‌وه‌، ئه‌و كاته‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ڕادێت كه‌ چیرۆك خوێندنه‌وه‌ به‌ مانای ئه‌وه‌ دێت ده‌ ئیدی ده‌بێت بخه‌وێت.

– كه‌شی له‌ بار بۆ خه‌وی منداڵه‌كه‌ت بگونجێنه‌، واته‌ با ئاستی ڕوناكی ژوره‌كه‌ دیاریكراو بێت و ژاوه‌ ژاویش نه‌بێت.

– هه‌وڵبده‌ ئێواران پاش نانخواردن بواری یاریكردنی بۆ بڕه‌خسێنه‌ با ماندوو ببێت و زوو بخه‌وێت.

ماڵداری

چەند ڕێنماییەکی دایە حاجی بۆ بەخێوکردنی منداڵ کە دکتۆرەکان ڕەتی دەکەنەوە

خێزان

لە بەخێوکردنی منداڵدا ژنە بە تەمەنەکان و بەتایبەتیش نەنکەکان کە هەندێکجار لە کوردەواریدا بە دایە حاجی ناودەبرێن، بۆچونی خۆیان هەیە کە هەندێک لەو بۆچونانە دکتۆرەکان ڕەتی دەکەنەوە، ئەمەی خوارەوە بەشێک لە نمونەکانە:

 

– “منداڵەکەت جوان ببەستەرەوە بەتایبەت قاچەکانت تا قەوس نەبێت”

زۆرجار نەنکەکان داوای بەستنەوەی منداڵەکە دەکەن، بەڵام بەوتەی دکتۆرەکان ئەمە زۆر پیویست نییە و دەتوانیت ئەنجامی نەدەیت یان بەهێواشی بیکەیت تا تەنها کۆرپەکە وابزانێت لە باوەشدایە.

 

– “ئەو ماڵەی منداڵی تێدایە دەبێت زۆر گەرم بێت”

مەرج نیە ژوری کۆرپەکەت زۆر گەرم بێت وەک نەکت دەیڵێت، بەوتەی دکتۆرەکان پلەت گەرمی ژورەکە لەنێوان ١٦ بۆ ٢٠ بێت ئاساییە.

 

 

– “مەمکە مژە کەمێک شیرین بکە تا منداڵەکە حەزی لێبێت”

بەوتەی دکتۆرەکان ئەم ڕێنماییەی نەنکمان هەڵەیە و بگرە زیانی بۆ منداڵەکەش هەیە چونکە هەستیارە بە تامەکان.

 

– “دەبێت بەردەوام بەتانی بدەیت بە منداڵەکەدا”

دکتۆرەکان ئەمە بە هەڵە دەزانن چونکە منداڵ ناسکە و مەترسی خنکان لەسەری زیاتر دەبێت.

 

 

– “کاتێک کۆرپە دەخەوێت نابێت کەس فزەی بێت”

بەوتەی دکتۆرەکان دەنگی ئاسایی هاوکارە بۆ باشتر خەوتنی کۆرپە، بەڵام نابیت دەنگی زۆر و گەورە بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

٨ کار کە پێویستە بەر لەوەی منداڵەکەت بگاتە ١٣ ساڵ فێری بکەیت

خێزان

هەندێک کار هەیە کە پێویستە منداڵەکەت فێربکەیت بەر لەوەی تەمەنی بگاتە ١٣ ساڵ، ئەمەی خوارەوە بەشێکە لە گرنگترین خاڵەکان:

 

 

– هاوکاریکردن لە کارووبارەکانی ناوماڵدا

– شارەزایی لە ناوچە نزیکەکان و دەوروبەرەکەی خۆی

– فێربوونی ئاداب و خوڕەوشتە کۆمەڵایەتیە باشەکان و زانینی خراپەکان

– فێری ئەوەی بکە کە بزانیت کاتەکانی ڕێک بخات

– فێری فیریاگوزاریە سەرەتاییەکانی بکە

– فێری ئەوەی بکە کە بتوانێت بچێتە مارکێت و پێداویستیە ئاسانەکان بکڕێت

– با داهاتی دیاریکراو بێت و فێری ئەوەی بکە کە خەرجیەکانی ڕێک بخات

– فێری کردارەکانی پاکوخاوێنی وەک ددانشتن و خۆشتنت ڕۆژانە و پاککردنەوەی مووەکان و بەکارهێنانی بۆنی بکە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

٨ شت گەر فێری منداڵەکەتی بکەیت، کە گەورەبوو زۆر سوپاست دەکات!

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک شتە کە  گەر فێری منداڵەکەتی بکەیت، کە گەورەبوو زۆر سوپاست دەکات:

 

زمانی دووەم جگە لە زمانی دایک، بەتایبەت عەرەبی و ئینگلیزی

مەلەکردن

فێری ئامێرێکی موزیکی بکە

با خولیایەکی هەبێت و فێری بکە وەک (سەماکردن، وێنەکیشان، وەرزشکردن  و هیتر…)

-فێری پاککردنەوە و پاک و خاوێنی بکە بۆ ئەوەی کە گەورەبوو هەر وا بمێنێتەوە.

-فێری ئەوەی بکە کە مێشکی بەکاربهێنێت بۆ دۆزینەوەی شوێنەکان و تەنها پشت بەدایک و باوکی نەبەستێت.

-فێری خواردن درووستکردنی بکە گەر شتی سادەش بێت

-فێری دەستخستن و خەرجکردنی پارەی بکە بە شێوەی درووست.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان