ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ماڵداری

کاتێک کابۆ دەشۆیت، ئەم ڕێنماییانە جێبەجێ بکە تا ڕەنگی تێک نەچێت


خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک ڕێنمایی گرنگە کە پێویستە لەکاتی شۆردنی کابۆدا ڕەچاویی بکەیت، تا ڕەنگەکەی تێک نەچێت:

 

– گەر بە دەست کابۆت شت سابونەکەی راستەوخۆ پێدا مەهێنە و هەوڵبدە کەفی پێبگریتەوە و دواتر فوڵچەیەک بەکار بهێنیت.

– گەر کابۆت خستە جلشۆرەوە، هەڵی بگێڕەوە پاشان تێی بکە.

نابێت پلەی گەرمی ئاوەکەی لە ٤٠ پلەی سیلیزی زیاتر بێت

– دەتوانیت کەمێک سرکەی سێو بکەیتە نێو ئاوەکەوە و ڕەنگی کابۆکە جوانتر دەکات.

– هەوڵبدە لەگەڵ جلوبەرگی ڕەش و شیندا بیشۆیت.

– بە وشککەرەوەی جلشۆرەکە وشکی مەکەرەوە و با ڕاستەوخۆ لەبەر تیشکی خۆریشدا نەبێت، لێیبگەڕێ خۆی بە سرووشتی وشک بێتەوە.

– کابۆ قەد مەکە، یان هەڵی واسە یان بە شێوەی لولکردن هەڵی بگرە.

ریکلام

ماڵداری

چەند بەکارهێنانێکی جیاوازی نان و سەموون کە زۆر بەسوودە بۆت


خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند بەکارهێنانێکی جیاوازی نان و سەموونە کە زۆر بەسوودە بۆت:

 

-لەکاتی سوتانی برنجەکەت، بەنان دایبپۆشە و سەری مەنجەڵەکە دابخە، نانەکە بۆنە سوتاوەکە هەڵدەمژێت و کەس بە هەڵەکەت نازانێت

 

-بۆ ڕێگری لە بونی فرمسێک لەکاتی قاشکردنی پیاز، پارچەیەک نان یان سەموون بە نیوەی بکەدەمتەوە و خەمت نەبێت، چونکە ئەو غازە هەڵدەمژێت کەدەبێتە هۆی فرمێسکەکە.

-دەتوانیت پارچەیەک نان یان سەموون بەکاربهێنیت بۆ لابردنی چەوری سەرەوەی خواردەمەنیەکان

-بۆ هێشتنەوەی سەوزە بە تازەیی پارچەیەک نانی لەگەڵدا دابنێ و پاشان بیکەرە ساردکەرەوەوە

-بۆ هەڵگرتنی کێک و ڕێگری لە تێکچونی، پارچە کراوەکانی بەنان دابپۆشە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

چەند تەڵەیەکی ئاسان بۆ مێرووەکان کە تەفر و تونایان دەکات


خێزان

کێ مان هەیە بێزار نەبێت لە قالونچە و مێرووە جۆراوجۆرەکانی ماڵ، بەڵام ئەوە بێ چارەسەر نییە و ڕێوشوێنی خۆیان هەیە، لێرەوە باشترین چارەسەرکان بۆ ئەو کێشەیە بخوێنەرەوە:

 

– قالونچە

قالونچە بۆ ئاوخواردن ماوە ماوە  دێتە دەرەوە، بۆیە دەتوانیت تەڵەی بۆ دابنیت، دەبەیەک بکە بە دوو بەشەوە و سەرەکەی بە پێچەوانە دابنێ و ناو دەبەکە ئاوی تێبکە، وەک لە وێنەکە دیارە، کە قالونچە چوو بۆ ئەوەی ئاوی تێدا بخواتەوە، دواتر ناتوانێت بێتە دەر و دەخنکێت.

 

– مێش

بۆ تەڵەی مێش شوشەیەک بێنە و کەمێ سرکی سێوی تێبکە، دواتر بە کاغەزێک لولەیەکی بۆ دروستبکە و بیکە ناوی، وەک لە وێنەکە دیارە، شەو تا بەیانی جێی بهێڵە، کە بەیانی هەستایت دەبینیت مێشی چاکی گرتووە.

 

 

– مێروولە

کەوچکێک کحولی ئیزوپروپیل لەگەڵ کەوچکێک موعجیزەیی حجتشتن و ئاو تێکەڵ بکە، بیڕژێنە بەو ناوچانەدا کە مێروولەی لێیە، هەمویان لە ناو دەبات.

 

– زەردەزیڕە

بۆ لە ناوبردنی زەردەزیڕە، دوو کەچکی موعجیزەی حاجتشتن لەگەڵ ئاو تێکەڵبکە و بیپرژێنە بەسەر شانەکەیاندا، ڕاستەوخۆ دەیانکوژێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

8 ڕێگە بۆ هەستانی منداڵەکەت لە بەیانیاندا بەتایبەت لەکاتێکدا کە نەیەوێت هەڵبستێت


خێزان

ئەمەی خوارەوە  کۆمەڵێک ڕێگەیە بۆ هەستانی منداڵەکەت لە بەیانیاندا بەتایبەت لەکاتێکدا کە نەیەوێت هەڵبستێت:

 

-بەیانیان پەردە لابدە بۆئەوەی تیشکی خۆر لێی بدات پاشان هەڵبستێت

-موزیکێکی بخەرە سەر بەتایبەت گەر ئەو موزیکە بێت کەخۆی حەزی پێیەتی

-هەستانەکەی لێبکە بە یاری و خواردن یاخود شتێکی خۆشی پێشکەش بکە

 

-لێی بگەڕی لە ڕۆژێکدا رێژەی پێویستی خۆی کە ٩ بۆ ١٠ کاتژمێرە بخەوێت

 

-کاری بەیانیانی بۆبکە بە ڕۆتینێک و  لەسەری رایبهێنە، سەرەتا دەموچاوی دەشوات و دواتر خۆی دەگۆرێت و نان دەخوات و شتی خوێندگەی ئامادەدەکات.

 

-ماوەیەکی پێبدە بۆ هەستان و لێی توڕە مەبە

 

-چەند جارێک لێی بگەڕێ دەرئەنجامی کارەکەی خۆی ببینێت بۆی بزانێت کە خراپە

 

-شەوان با زوو بەخوێت و مۆبایل و ئامێرە ئەلەکترۆنیەکان زۆر بەکار نەهێنیت

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان