ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

٨ هۆکار کە وادەکات خەڵک لەگەڵ هاوسەری خراپدا بمێنێتەوە، تەنانەت گەر ژیانیشی دۆزەخ بێت

خێزان

ئەمەی خوارەوە ٨ هۆکارە کە وادەکات خەڵک لەگەڵ هاوسەری خراپدا بمێنێتەوە، تەنانەت گەر ژیانیشی دۆزەخ بێت و نەتوانێت بڕیاری جیابونەوە بدات:

 

– زۆرێک متمانەیان بەخۆیان نییە و پێیان وایە کە شایەستەن بۆئەوەی ئەوەیان بەسەردابێت.

– هەندێک تەمەن بە ڕێگر دەزانن، دەڵێن تازە بەم تەمەنەوە هیچمان پێناکرێت و دەبێت قبوڵی بکەین.

– نەبونی سەربەخۆیی دارای و ترس لە پارە هۆکارێکی دیکەیە

– ترس لە قسەی خەڵکی و لەوەی بلێن تەڵاقدراوە هۆکارێکی دیکەیە بۆقبوڵکردنی ئەو ژیانە

– ئەوەی کە پێتوایە بونی کەسێکی خراپ لە ژیانت باشترە لەوەی هەر کەس نەبێت.

– بەستنەوەی هاوسەرگیری لەبەر خاتری منداڵ، کە وادەکات ژیانی خۆت بۆ منداڵەکەت بەتەواوەتی بکەیتە قوربانی

– باوەڕهێنان بەوەی هەموو کەس هەروادەژی و ژیانی هاوسەرگیری هەروایە

– مانەوە لەو پەیوەندییە و خۆ هەڵخڵەتاندن بەوەی کە ڕۆژێک هەر چاک دەبێت

 

تەندروستی

چەند نەخۆشیەک کە دەبێتە هۆی سڕبوونی دەستەکانت و پێویستە زانیاریت لەسەری هەبێت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند نەخۆشیەکە کە دەبێتە هۆی سڕبوونی دەستەکانت و پێویستە زانیاریت لەسەری هەبێت:

 

نەخۆشی Carpal tunnel syndrom

بریتیه له سڕبوون و رەق بوون و ئازار لە مەچەك و دەست چونکە پاڵەپەستۆ درووست دەبێت لەسەر دەمارى median nerve كە ئەو دەمارە  بەرپرسە لە جوڵە و هەستى پەنجەی گەورەو سێ پەنجەى تەنيشتى.

 

سەکتە

یەکێک لە نیشانەکانی سەکتە سڕبوونی دەستەکانە، بەڵام ئەمە هەر بە تەنها نابێت و چەند نیشانەیەکی دیکەشی لەگەڵدایە.

 

نەخۆشی رایناودس

-بریتیە لە تەسکبوونەوەی بۆرییەکانی خوێنی قاچ و دەست.

 

نەخۆشی دەمار بەهۆی شەکرەوە

-یەکێکە لەو نەخۆشییانەی کە تووشی دەمارەکانی لەش دەبێت بەهۆی شەکرەوە، ئەو کەسەی شەکرەی هەیە بەتێپەڕبوونی کات لەوانەیە زیان بەر دەمارەکانی بکەوێت.

 

پێوەدان

 

چەندین مێروو هەیە کە لەکاتی پێوەداندا دەبێتە هۆی سڕبوونی دەستەکان.

 

 هەوکردنی جومگەی رۆماتیزمییە

دەبێتە ھۆی ھەو کردنی شانەکانی دەوروبەری و سڕبوونی دەستەکانیش

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

کاتێک واز لە خواردنی گۆشت دەهێنیت، ئەم ٩ شتە لە جەستەدا ڕودەدات

خێزان

لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا کەسانێکی زۆر هەیە کە بڕیار دەدەن واز لە خواردنی گۆشت بهێنن و ببنە ڕوەک خۆر، ئەم کارە لە رووی تەندروستییەوە دوو لایەنەیەو هەم سوودی هەیەم هەم زیان، لێرەوە کاریگەریەکانی ببینە:

 

-کاتێک واز لە خواردنی گۆشت دەهێنیت باشتر دەتوانیت کۆنتڕۆڵی کێشی خۆت بکەیت و کێش داببەزێنیت.

-داتاکان ئەوەیان نیشان داوە کە ئەو کەسانەی گۆشت ناخۆن ڕێژەی بەکتریای پارێزەر لە جەستەیاندا زیاترە، بەوەش جەستەیەکی تەندروستریان هەیە.

-کاتێک گۆشت ناخۆیت کێشەی زیپکە و چەوری پێست و خاڵی ڕەشت زۆر کەم دەبێتەوە.

-ئەو کەسانەی گۆشت ناخۆن جەستەیەکی چالاکتر و پڕ جوڵەتریان هەیە.

-ئەگەرەکانی توشبوونت بە نەخۆشەکانی دڵ زۆر کەمتر دەبێتەوە.

-ڕێژەی کۆرستڕۆڵ لە جەستەتدا بۆ ١ لەسەر ٣ دادەبەزێت.

-بەڵام ڕوبەڕووی کەمی بەشێک لە ڤیتامینەکان دەبیتەوە بەتایبەت ڤیتامین D و B12 و ماددەی ئاسن، کە دەبێت بە خواردنی فاسۆلیا و بادام و گوێز پڕی بکەیتەوە یان حەبی ڤیتامین بخۆیت.

-بەهۆی کەمبونەوەی ماددەی ئاسن لە جەستەدا هەستی تامکردند زۆر کەمدەبێتەوە.

-بەهۆی کەمبونەوەی پڕۆتینەوە ماسولکەکانت درەنگتر چاکدەبنەوە کاتێک ئازاریان پێدەگات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چۆن ته‌نها به‌ بامێ گورچیله‌ت به‌ جوانی پاك ده‌كه‌یته‌وه‌؟ به‌م جۆره‌ بیخۆ

خێزان

بامێ چه‌ندین سودی جۆراوجۆری هه‌یه‌ بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ، به‌ڵام یه‌كێك له‌ گرنگترین سوده‌كانی پاككردنه‌وه‌ی گورچیله‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیه‌تی، هه‌ر بۆیه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشه‌ی گورچیله‌یان هه‌یه‌ زۆر به‌سووده‌.

بۆ ئه‌وه‌ی گورچیله‌ت به‌ بامێ پاك بكه‌یته‌وه‌ 4 بامێ بهێنه‌و سه‌ری بامێكه‌ لێبكه‌ره‌وه‌ و ناوكه‌كه‌شی ده‌ربهێنه‌، دواتر هه‌ر 4 بامێكه‌ بكه‌ره‌ كوپێكی ئاوه‌وه‌، كوپه‌ ئاوه‌كه‌ش تا به‌یانی جێبهێڵه‌.

دواتر به‌یانیان به‌ر له‌ نانی به‌یانی ئه‌و ئاوه‌ بخۆره‌وه‌، به‌وه‌ش گورچیله‌كانت پاكده‌كاته‌وه‌و رێژه‌ی شه‌كریش له‌ نێو جه‌سته‌دا هاوسه‌نگ ده‌كات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان