ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

دەبەی ئاوی ڕادێتەر چییە و گرنگی چییە؟

خەڵك- ئۆتۆمبێل
ئەندازیارێكی میكانیكی هۆكاری بوونی دەبەی ئاوی ڕادێتەر و گرنگیەكەی شیدەكاتەوە و دەڵێت: “لەسەر دەبەكە ئاستی بەرزترین ڕێژەی ئاو لەگەڵ نزمترین ڕێژەی ئاو دیاریكراوە”.

دانا كەریم، ماستەر لە ئەندازیاری میكانیك لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دەبەی ئاو بەشێكی تریسیستەمی ساردكردنەوەی بزوێنەری ئۆتۆمبیلە، كە بە گشتی دەبەیەكی پلاستیكییە و ئاوی نەپەستێنراوی تێدا هەڵگیراوە.

دەشڵێت: “كاتێك پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە پەستان زۆر دەبێت لە ناو ڕادێتەر، ئەوا بەشێكی زۆر كەمی ئاوی ڕادێتەر لە ڕێگەی سەری ڕادێتەرەوە دەكرێتە دەرەوە و پاشان لە ڕێگەی ڤاكیۆمی درووست بوو جارێكی تر ڕادەكێشرێتەوه بۆ ناو ڕادێتەر”.

وەك ئەو شارەزایەتی بواری ئۆتۆمبێل ئاماژەی پێ‌ كردووە، “بۆ ئەوەی ئەو ئاوەی، كە لە ڕادێتەرەوە دەردەچێت جارێكی تر بەكاربهێنرێتەوە پێویستمان بەم دەبەیە هەیە، كە ئاوی كۆكراوەی تێدایە”.

ڕوونیشی كردۆتەوە، لەسەر دەبەكە ئاستی بەرزترین ڕێژەی ئاو لەگەڵ نزمترین ڕێژەی ئاو دیاریكراوە، كە پێویستە بەردەوام ئاگامان لەو ئاستە بێت، چونكە لە ماوەی كاركردن هەندێك جار ئاستی ئاوی ناو ئەم دەبەیە كەم دەكات و پێویستە ئاوی تێبكرێتەوە.

جەختیشی كردۆتەوە، یلەكاتی كوڵانی ئەم ئاوەی، كە لەناو دەبەكە هەیە ئەوا پێویستە فەحسی سەری ڕادێتەر بكرێت.

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

دوو ساڵی داھاتوو بازاڕی ئەپڵ بە شێوەیەکی بەرچاو دەکشێتەوە

خەڵک-

لێکۆڵەران و شارەزایانی بازاڕ لە گروپی بانکەکانی (Nomura) ـی ژاپۆنی، لە راپۆرتێکدا پێشبینی ھاتنە خوارێکی سەختی بازاڕ دەکەن بۆ کۆمپانیای ئەپڵ لە ماوەی دوو ساڵی داھاتوودا.

ئیین لین بەڕێوەبەری ژووری لێکۆڵینەوە لە گروپی بانکەکانی (Nomura) دەڵێت، پێشبینی دەکرێت ساڵی داھاتوو فرۆشییەکانی ئەپڵ لە ئامێرە زیرەکەکان بۆ ٢٠٠ ملیۆن ئامێر و ساڵی دواتریش بۆ نزیکی ١٨٠ ملیۆن ئامێر داببەزێت.

ئەو شارەزایە ھۆکاری پێشبینییەکانی کشانەوەی بازاڕی ئەپل بۆ ئەوە دەگێڕێتەوە، خەریکە ئەپڵ توانای کێبەرکێی کۆمپانیاکانی دیکەی ئامێرە زیرەکەکان لەدەستدەدات و نزیکە لەوەی لە ڕیزبەندیی یەکەمەکان بچێتە دەرەوە.

یەکێکی دیکە لە ھۆکاری ئەو پێشبینییە ئەوەیە، لە ساڵی داھاتوو ژمارەیەکی زۆر لە ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان بە تەکنۆلۆجیای 5G بەردەست دەخرێن، لە ئەمریکاش خستنە کاری ئەو تۆڕە دەستیپێکردووە و ئەپڵ ھیچ ئاماژەیەکی نییە بەوەی لە پێنج ساڵی داھاتوو ئەو تەکنۆلۆجیایە لە ئامێرەکانی بخاتە کار، ھەروەک ئەوەی لە خستنەکاری تەکنۆلۆجیای 4G دواکەوت.

پێشتریش کۆمپانیای ئەپڵ ناڕەزایی خۆی پیشاندا لە کەمبوونەوەی فرۆشی دوایین ئامێرەکانی، شارەزایانیش ئاماژە بەوە دەکەن، ئەپڵ نەیتوانیوە ھیچ شتێکی تازە لە دوایین نەوەی ئامێرەکانی بەردەست بخات.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چەند ڕێنماییەک بۆ مامەڵە لەگەڵ ئۆتۆمبێلە بارھەڵگرەکان لە وەرزی باراندا

خەڵک-

شۆفێری کردنێکی سەلامەت لە وەرزی سەرما و تەڕی و باراندا ئاڵنگارییەکی سەختە، لەو وەرزەدا شەقامەکان خلیسکن و ئاستی بینین زۆرجار کەمدەبێتەوە، رێژەی ڕووداوەکانی ھاتووچۆش بە شێوەی بەرچاو سەردەکەن، بەشێک لە ڕووداوەکانیش بەھۆی ئۆتۆمبێلە بارھەڵگرەکانەوەیە.

ئۆتۆمبێلە بارھەڵگرە گەورەکان لە ڕووی شێوە و کێش و قەبارەوە لە ئۆتۆمبێلی ئاسایی زۆر جیاوازن، ئەوەش وایکردووە مامەڵە کردن لەگەڵیان یان نزیکبوونەوە یان تێپەڕاندنیان لە وەرزی باراندا کارێکی ئاسان نەبێت.

پسپۆڕانی بواری ھاتووچۆ چەند ڕێنماییەکان ڕێکخستووە تا بتوانین مامەڵە لەگەڵ ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانەدا بکەین، لە وەرزی باران و سەرمادا:

  • بەھۆی گەورەیی قەبارەیانەوە، بارھەڵگرەکان گەلێک ناوچەی کوێریان ھەیە، بە تایبەتی لای ڕاستیان بە ئاسانی لە لایەن شۆفێرەکەیەوە نابینرێت، زۆر کات جوڵە بە لای ڕاستدا لە لایەن بارھەڵگرەکانەوە ڕووداوی ھاتووچۆی سەختی لێکەوتۆتەوە، بەوەش تا دەتوانیت ھەوڵی تێپەڕاندنی بارھەڵگرێک مەدە لە لای چەپییەوە، بە تایبەت لە کاتی باراندا.
  • لە کاتی ھەوڵی تێپەڕاندنیش لە لای چەپەوە، بە وریاییەوە مامەڵە بکرێت و ھەر جوڵەیەکی نائاسایی بە ھەژمار بگیرێت و پێش گەشتنە ئاستیشی بە ڕووناکی بەرز شۆفێری بارھەڵگرەکە ئاگادار بکرێتەوە.
  • لە کاتی تێپەڕاندنی بارھەڵگرێکی گەورە، پێویستە سوکان بە توندی بە ھەردوو دەست بگیرێت، چونکە بارھەڵگرەکان بەھۆی قەبارە و خێراییانەوە گیرفانی ھەوایی دروستدەکەن و بەوەش ھێزی ھەوا لەسەر ئۆتۆمبێلەکەت دەگۆڕێت و کار لە جێگریی دەکات، بەوەش ئەگەری ڕووداو بەرز دەبێتەوە.
  • لە کەشی باراندا، ئۆتۆمبێلە گەورەکان تۆزی ئاو بڵاودەکەنەوە و زیخ و چەو فڕێدەدەن کە ئەوانەش کار لە ئاستی بینین و تەرکیز دەکات، بۆ باشتر وایە لە خێراترین کاتی گونجاودا تێیپەڕێنیت، بەڵام بە وریایی.
  • بارھەڵگرەکان کێشیان زۆر قورسە، پێویستیان بە کات و ڕووبەرێکی زیاترە بۆ وەستان، ئەمە ئەگەر ئیستۆپی بارھەڵگرەکە لە کاتی ھەوڵی وەستانی تونددا کێشەی تێنەکەوێت، بەوەش تێپەڕاندن و بەخێرایی ھاتنەوە بەردەمی کارەساتی مەترسیداری لێدەکەوێتەوە، کاتێک بارھەڵگرێکت تێپەڕاند، دڵنیابە لەوەی لێی دوور کەوتوویتەتەوە، ئەوکات ھێڵ بگۆڕە.
  • ھەرگیز لە پێچ و لۆفەکاندا ھەوڵی تێپەڕاندنی بارھەڵگرەکان مەدە، چونکە بەھۆی درێژییانەوە ڕووبەرێکی فراوانتریان دەوێت بۆ پێچکردنەوە و ئەگەری ئەوەی بکەویتە ناوچەی کوێر و نەبینرێیت، ئەوەش کارەسات دروستدەکات.

بەھیوای سەلامەتیی بۆ ھەموو لایەک

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

داھێنانێکی دیکەی بواری سەلامەتیی ئۆتۆمبێل
ئێرباگی دەرەکی

خەڵک-

لە ئێستادا کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێل پێشبڕکێیانە تا بتوانن داھێنانی ئێرباگی دەرەکی بە ناوی خۆیانەوە تۆمار بکەن، بەڵام کۆمپانیای ZF ـی ئەڵمانیی پێش ھەموویان کەوتووە و نزیکە لەوەی تاقیکردنەوەکانی لەو بارەیەوە کۆتایی پێبھێنێت و داھێنانەکە بە ناوی خۆیەوە ڕابگەیەنێت.

کۆمپانیای ZF ـی ئەڵمانیی کۆمپانیایەکی تایبەتە بە دروستکردنی پارچە و سیستمەکانی ئۆتۆمبێل بۆ کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێلسازیی، نزیکە لەوەی تاقیکردنەوەکانی لەبارەی دانانی ئێرباگی دەرەکی بۆ ئۆتۆمبێلەکان بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێبھێنێت و داھێنانەکە لەسەر خۆی تاپۆ بکات.

وەک ئەوەی لێکۆڵینەوە تیۆرییەکان ئاماژەیان پێکردووە، ئێرباگی دەرەکی بە ڕێژەی ٤٠٪ زیان لەسەر سەرنشینانی ئۆتۆمبێل دەگێڕێتەوە و سوودەکانیشی بۆ کەسانی پیادەڕەو لەوە کەمتر نابێت.

ڕێگری سەرەکیش لە بەردەم خستنە کاری داھێنانەکە تا ئێستا ئەوەیە، چۆن بتوانرێت ئێرباگەکە لەو کاتەدا بکرێتەوە کە نەخشەی بۆ دەکێشرێت، ئەویش چەند بەشی چرکەیەکە پێش بەرکەوتن.

کۆمپانیای ZF خاوەنی چەند داھێنانێکە لە بواری ڕاداری بینایی و دەنگی و کامێرای تایبەت بە ئۆتۆمبێلەکان، دەیەوێت پشت بە داھێنانەکانی خۆی ببەستێت بۆ خستە کاری ئێرباگی دەرەکی، بەڵام تا ئێستا نەیتوانیوە ئەوەندە وردیان بکاتەوە ھەستەوەری ئێرباگەکە کاتی ڕووداوێکی ھاتووچۆ لە نزیکبوونەوەی ئاسایی ئۆتۆمبێلەکە لە تەنێک جیا بکاتەوە و تەقینی ئێرباگەکە بۆ دوا سات ھەڵبگرێت.

درێژیی نمونەی سەرەتایی ئێرباگە دەرەکییەکەی ZF دەگات بە ٢ مەتر، پانییەکەشی نیو مەترە و ٣٨ سانتیمەتریش ئەستورە و ٥,٨ کیلۆگرامیش قورسە، درێژی و پانی و ئەستوریی ئێرباگەکەش بە پێی جۆری ئۆمبێلەکان دەگۆڕێت، سەرەڕای گەورەیی قەبارەکەی، لە ماوەی ١٥ میللی چرکەدا پڕ دەبێت لە ھەوا، ئەویش کەمێک خێراترە لە پڕبوونی ئێرباگە ئاساییە ناوەکییەکانی ئێستا ھەن.

ئێرباگە ناوەکییەکان لە پاش بەرکەوتنی ئۆتۆمبێلەکە دەتەقن، چونکە کاتێکی کەم ھەیە لە گەشتنی ھێزی بەرکەوتنەکە بە سەرنشینەکان و لەو ماوە کەمەدا ئێرباگەکە کاری خۆی دەکات، بەڵام لە ئێرباگی دەرەکی پێویستە نەگات بە بەرکەوتن، ئەگەر گەیشت بەو خاڵە سوودێکی ئەوتۆ لە کارەکەدا نامێنێت.

بەپێی خەمڵاندنەکانی کۆمپانیاکە و شارەزایانی بواری ئۆتۆمبێل، تا ساڵی ٢٠٢٢ ناتوانرێت ئێرباگێکی نمونەیی پشت پێبەستراو بەرھەم بھێنرێت، تاقیکردنەوەی زۆر ماون، کارەکان لەو بارەیەوە درێژەیان ھەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین