نرخی دۆلار ڕوو لە دابەزینە



لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە بەهای دۆلار ڕووی لە دابەزین کردووە و ئەمڕۆ بە ١٥٠ هەزار و ٨٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی ناوەندی عێراق ٢٠٦ ملیۆن و ٥٥٥ هەزار و ١٦ دۆلاری خستەبازاڕەوە، لەو بڕەش ٣٠ ملیۆن و ٢٠ هەزار دۆلاری بە نەقد بووە، ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنێ بانکی ناوەندی ٣٩ ملیۆن و ٩٩٠ هەزار دۆلاری نەقدی خستەبازاڕەوە، کە بەراورد بە مانگەکانی ڕابردوو زیادی کردووە.

دۆلار فرۆشێک لە بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلیمانی بۆ (خەڵک) ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە ١٥٠ هەزار و ٨٠٠ دیناری عێراقیە بە ٢٥ و ١٠ هەزاری”.

لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ ەوە بەهای دۆلار بە نزیکەی جێگیربووە، ماوەی چەند ڕۆژێک دەبێت ڕووی لە دابەزین کردووە، سەبارەت بە هۆکاری دابەزینەکە ئەو دۆلارفرۆشە وتی، “حەواڵەی چین کراوەتەوە و ماوەیەکی کەمی پێدەچێت بەراورد بە جاران کە زیاتر لە مانگێکی پێدەچوو، بەهۆیەوە دۆلارێکی زۆر خراوەتە بازاڕەوە، چونکە بەشێک لە کۆمپانیاکان کاتێک شت دەکڕن لە دەرەوە لە ڕێگەی وەرگرتنی دۆلار بە نرخی ١٣٢ هەزاری لە بانکەکان، جارێکی دیکە ئەم دۆلارە دەخەنەوە بازاڕ”.

وتیشی، “ناتوانین بڵێین هۆکاری دابەزینی نرخی دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ بڕی ئەو دۆلارە نەقدەی بانکی ناوەندی دەیخاتە بازاڕەوە، چونکە جاری وا هەبووە ٣٣ ملیۆنی بە نەقد خستووەتە بازاڕەوە و نرخەکە دانەبەزیوە، جاری واش هەبووە ٨ ملیۆنی نەقدی خستووەتە بازاڕەوە و دۆلار دابەزیوە”.

بە وتەی ئەو دۆلارفرۆشە دیار نییە کە نرخی دۆلار بەرەو دابەزینی زیاتر دەچێت یاخود نا، چونکە بە گشتی بەرزی و نزمی بەهای دۆلار لێرە هۆکارێکی دیاریکراوی نییە.

دابەزینی بەهای دۆلار لە کاتێکدایە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە بانکی ناوەندی چەندین ڕێکاری بۆ جێگیرکردنی نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراقی گرتەبەر.

پارتی، یەکێتی و گۆڕان لەبارەی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵییەوە چی دەڵێن؟
پێشت پارتی، یەکێتی و گۆڕان لەبارەی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵییەوە چی دەڵێن؟
خێرایی با دەگاتە سەرووی 40 کیلۆمەتر و پلەی گەرماش 9ی ژێر سفر تۆمارکرا
دواتر خێرایی با دەگاتە سەرووی 40 کیلۆمەتر و پلەی گەرماش 9ی ژێر سفر تۆمارکرا
ەیوەندیدار