ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

یەكێتی ئەوروپا: پابەندین بە ڕێكەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران

خەڵك- بەشی هەواڵ
یەكێتی ئەوروپا نیگەرانی خۆی بەرانبەر بە سەپاندنی سزا نوێیەكانی ئەمریكا بەسەر ئێراندا، دەردەبڕێت.

بەپێی بەیاننامەیەك، كە لەلایەن یەكێتی ئەوروپاوە بڵاوكراوەتەوە و ئاژانسی (ڕۆیتەرز) ئاماژەی پێكردووە، “یەكێتی ئەوروپا هەوڵ دەدات ئەو كۆمپانیا ئەوروپایانە بپارێزێت، كە مامەڵەی بازرگانی شیاویان لەگەڵ تاران هەیە”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، “ئامانجمان پاراستنی بەرژەوەندییە گەمەكەرە ئابورییەكانی ئەوروپایە، كە مامەڵەی بازرگانی شیاویان لەگەڵ ئێران هەیە، ئەمەش یەكانگیرە لەگەڵ یاساكانی ئەوروپا و بڕیاری 2231ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی”.

وەجبەی دووەمی سزاكانی ئەمریكا لە دژی ئێران خرانە بواری جێبەجێكردن و ئامانج لێیان پەكخستنی هەردوو كەرتی نەوت و دارایی ئێران و سزادانی ئەو وڵات و كۆمپانیایانەیە، كە لەو دوو بوارەدا مامەڵە لەگەڵ ئێراندا دەكەن.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە 8ی ئایاری ڕابردوو، پاشەكشەكردنی وڵاتەكەی لە ڕێكەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران ڕاگەیاند و ڕەتیكردەوە ئەو گرێبەستە ببێتە مایەی زامنكردنی ڕێگرتن لە چالاكییە ئەتۆمییەكانی ئێران.

جیهان

سەرۆكی لوبنان هەڵمەتێكی ئابووری فراوانی ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ

بۆ باشكردنی ئابووری لوبنان، سەرۆكی ئەو وڵاتە هەڵمەتێكی نیشتیمانی بۆ بووژانەوەی ئابووری ڕاگەیاند و مەبەستی هەڵمەتەكەش بۆ زیادكردنی داهاتی تاك و بەرزكردنەوەی ئاستی گوزەرانی خەڵكە.

میشال عەون، لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، كە لە هەڵمەتەكەدا دژایەتی گەندەڵی دەكرێت و بە توندی سزای ئەو كەسانە دەدرێت كە داهاتی نیشتیمانی بەفێڕۆدەدەن.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا ڕوونكراوەتەوە، كە یەكەم بەرپرس كە لێكۆڵینەوەی لەگەڵ دەكرێت خودی خۆیەتی.

سەرۆكی لوبنان ئەوەشی خستووەتەڕوو، كە بە كەمكردنەوەی گەندەڵی بەشی زۆری كێشەكانی ئابووری چارەسەر دەبن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

بەوێنە؛ بۆ یەكەمجار بەفری ڕەش باری

خەڵك- بەشی هەواڵ
لە ناوچەی كیمیرۆڤوی ڕوسی، لەم ماوەیەی دواییدا دیاردەیەكی سەیری بەخۆوە بینی، بەجۆرێك، كە ئاسمان بەفری ڕەشی باراند، بەو شێوەیە سەهۆڵی ڕەش ئەو ناوچەیەی داپۆشی، كە دەكەوێتە چوارچێوەی هەرێمی سیبیریاوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكان، هۆكاری سەرەكی ڕەشبوونی ڕەنگی بەفرەكە، بوونی دووكەڵی خەڵوز بووە لە هەوادا بەشێوەیەكی چڕ، بەو پێیەی ناوچەكە بە دروستكردنی خەڵوز بەناوبانگە.

هەر بەپێی ئەو ڕاپۆرتانە، هۆكاری پیسبوونی ژینگە لە ناوچەی كیمیرۆڤۆ، كە لە ئەنجامی پڕۆسەی بەكانزاكردنی خەڵوز و دەرهێنانیدا دروستبووە، وایكردبوو هەوای ناوچەكە بە تەواوەتی پڕبێت لە دووكەڵی خەڵوز، ئەمەش لە دواییدا بووە مایەی ئەوەی بەفر لەكاتی بارینیدا ڕەنگەكەی ڕەش ببێت.

وەك ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكان ئاماژەیان پێكردووە، ئەو ڕووداوە بۆتە مایەی توڕەبوونی زۆرێك لە بەرگریكارانی ژینگە، بە تایبەت، كە پیسبوونی ژینگە لەو ناوچەیە، كاریگەری لەسەر تەندروستی دانیشتوانی دروستكردووە و زۆرێك بەو هۆیەوە دووچاری نەخۆشی مەترسیدار بوون.

ناوچەی كیمیرۆڤو، كە دەكەوێتە هەرێمی سیبیریا، بە یەكێك لە سەنتەرە سەرەكییەكانی بەرهەمهێنانی خەڵوز لە ڕوسیادا دادەنرێت. زۆرێك لە دانیشتوانی كیمیرۆڤۆش وێنەی ئەو بەفرە ڕەشەیان بڵاوكردۆتەوە، كە ناوچەكەی داپۆشیوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئێران شەڕ دژی پەكەكە ڕەتدەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوای ئەوەی وەزیری ناوخۆی توركیا دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی پەكەكە بە هاوبەشی ئێران ڕاگەیاند، سەرچاوەیەك لە سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای ئێران ئەو قسانە ڕەتدەكاتەوە و دەڵێت: “ئێران شەڕی دژی پەكەكە نەكردووە”.

ئەمڕۆ دوو شەممە، سولەیمان سۆیلۆ، وەزیری ناوخۆی توركیا ڕایگەیاند، كە لە بەیانی ئەمڕۆوە بە هاوبەشی لەگەڵ ئێران هێرشی سەربازی بۆ سەر پەكەكە لە ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی وڵات دەستی پێ‌ كردووە.

لای خۆشیەوە، ئاژانسی (فارس)ی فەرمی ئێران لە زاری سەرچاوەیەكی سەرۆكایەتی ئەركانی سوپاوە ئەوەی ڕەتكردەوە و ڕایگەیاند، پڕۆسەی سەربازی توركیا لە دژی پەكەكە لە بەیانی ئەمڕۆوە لە ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە دەستی پێ‌ كردووە، بەڵام هێزە سەربازییەكانی ئێران بەشدارییان لەو شەڕەدا نەكردووە”.

جەختیشی كردۆتەوە، كۆماری ئیسلامی ئێران بەهیچ شێوەیەك ئامادە نییە بەشداری بكات لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی توركیا دژی پارتی كرێكارانی كوردستان.

ئەم هێرشەی توركیا بۆ سەر پەكەكە لەكاتێكدایە، كە دوێنێ‌ یەك شەممە، هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە)ی باڵی سەربازی پەكەكە، كوژرانی 23 سەربازی توركیایان لە ناوچەی برادۆست لە سنووری پارێزگای هەولێری هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان