ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

واشنتۆن سزاکانی بۆ سەر ڕوسیا زیاد کرد

خەڵک-

لە چوارچێوەی سزاکانی بۆ سەر ڕوسیا، ئەمڕۆ وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا پێنج دامەزراوە و سێ کەسایەتیی ڕوسیای بۆ نێو لیستی سزاکانی خۆی زیاد کرد.

ستیڤن مەنۆچین، وەزیری خەزێنەی ئەمریکا ڕایگەیاند: ئەو دامەزراوە و کەسایەتییانەی بۆ لیستی سزاکان زیاد کراون، تۆمەتبارن بە ھاوکاری کردنی حکومەت و ھەواڵگریی ڕوسیا (FSB) بۆ ئەنجامدانی ھێرشی ئەلیکترۆنی و سایبرانی بۆ سەر ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی.

بە پێی سزاکەش، تەواوی وڵکە گواستراوە و نەگواستراوەکانی ئەو دامەزراوە و کەسایەتییانە لە ئەمریکا دەستیا بەسەردا دەگیرێت، تەواوی دامەزراوە ڕەسمی و تایبەتەکانی ئەمریکاش قەدەغە دەکرێن لە مامەڵەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لەگەڵیان و ھەر دامەزراوەیەکی جیھانییش مامەڵەیان لەگەڵ بکات، ئەمریکا مامەڵەی خۆی ڕادەگرێت لەگەڵی.

دامەزراوەکانی خراونەتە لیستەکەی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ئەمانەن، دامەزراوەی ڕەشن دیجیتاڵ سکیۆریتی، کۆمپانیای ئی ئار بی سکان، دامەزراوەی ئێمبدی، پەیمانگەی کیڤانت، دامەزراوەی دایڤ تێکنۆ سێرڤیسز بۆ لێکۆڵینەوەی زانستی.

سەرجەم کەسایەتییەکانیش بە جۆرێک لە جۆرەکان پەیوەنددارن بە دامەزراوەی دایڤ تێکنۆ سێرڤیسز و ئەوانیش، ئلێکزاندەر لاڤۆڤیچ تریبن، ئۆڵگ سیرگیڤیچ چێریکۆڤ، ڤلادیمێر یاکۆفلیڤیچ کاگناسکی ــن.

 

ئابوری

پارەی بەشێكی مامۆستایان دابەش دەكرێت و داوای لیستی مانگی 12 دەكرێت

خەڵك- یەحیا حبیب

پەروەردەی قەزای شارەزور دابەشكردنی پارەی وانەبێژ بۆ مانگی (11) ڕادەگەیەنێت و لەبارەی پارەی مانگی (12)ـش لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پەروەردەی شارەزوری داوادەكات، “لیستی وانەبێژی مانگی (12) لە بەرواری (26 و 27ی مانگی 12) بگاتە دەستمان بەپێچەوانەوە لەخەرج نەكردنی خۆتان بەرپرسن”.

نەبیل حەمە ساڵح، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پەروەردەی شارەزوور لە لێدوانێكیدا بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، “سەرجەم ئەو بەڕێوەبەرانە ئاگادار دەكەینەوە، كە وانەبێژیان هەیە سبەینێ‌ سێ‌ شەممە (18/12/2018) دەتوانن دوای كاتژمێر (۱٠) سەردانی ژمێریاری لە دیوانی بەڕێوەبەرێتیمان بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەی وانەبێژی مانگی11ی 2018ی مامۆستایانی وانەبێژ”.

ئاشكراشی كرد، “بڕی پارەكە بریتیە لە (40) ملیۆن دینار و (120) مامۆستای وانەبێژ لەم پارەیە سودمەند دەبن”.

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پەروەردەی شارەزوور داواشی لە بەڕێوەبەری خوێندنگەكان كرد، “لیستی وانەبێژی مانگی (12) لە بەرواری (26 و 27ی مانگی 12) بگاتە دەستمان بەپێچەوانەوە لەخەرج نەكردنی خۆتان بەرپرسن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

“دابەشكردنی نەوت، داربڕین لە سنوری سلێمانی كەم دەكاتەوە”

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی داراستان و ژینگەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی دابەشكردنی سوتەمەنی ڕێژەی داربڕین بەم زستانە سنوردارە و دەشڵێت: “بە پێی بڕیارێك ناوچە دوورە دەستەكان دەتوانن داری وشك و لق و پۆپی درەختەكان بۆ گردمكردنەوە بەكاربهێنن”.

هێمن كەمەرخان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی داراستان و ژینگەی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، خۆشبەختانە لە بەراورد بە ساڵانی پێشوو داربڕێن كەمبۆتەوە لەگەڵ ئەوەی وەرزی سەرما دەستی پێكردووە، بەڵام چەند حاڵەتێكی كەم هەن و نەبۆتە دیاردە.

وتیشی، “لەماوەی 10 مانگی ڕابردوودا 35 كەس بە تۆمەتی داربڕێن دەستگیر كراون و ڕووبەڕووی دادگا كراونەتەوە، بەڵام بە هۆی دابەشكردنی سوتەمەنیەوە ڕێژەكە كەمبۆتەوە و سنوردارە”.

ڕاشیگەیاند، بەپێی یاسای ژمارە 2ی ساڵی 2012 هاوڵاتیانی ناوچە دورە دەستەكان و ئەوانەی سوتەمەنیان بەدەست نەگەیشتووە، یان هێشتا نەگەیشتۆتە ئەو ناوچانە دەتوانن بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەكانی تایبەت لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی داراستان و لیژنەی ناوچەكەیان دەتوانن داری وشك و لق و پۆپی درەختەكان ببڕن و بۆ گەرمكردنەوە بەكاری بهێنن.

ئاشكراشیكرد، لە ئێستادا خەڵكێكی زۆر بۆتە دۆستی ژینگە و هەوڵی ئەوە دەدەن ژینگەی كوردستان بپارێزن و كاری بۆ دەكەن لەگەڵ ئەوەی چەند كەسێكی دەرەوەی شارەكان بەمەبەستی دروست كردنی خەڵوز سەرقاڵی داربڕێنن و بەشێكی زۆریان دەستگیر كراون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

وەزارەتێكی حكومەتی هەرێم هەلی دامەزراندنی بۆ هەڵگرانی دوو بڕوانامە ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەلی كار بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی خوێندنی باڵا (ماستەر و دكتۆرا) دەڕەخسێنێت و داوایان لێدەكات، لە ڕێگەی وەزارەتەوە داواكاری بۆ دامەزراندن لە زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكان پێشكەش بكەن.

عەباس ئەكرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند، بەمەبەستی ڕەخساندنی هەلی كار بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی خوێندنی باڵا، وەزارتەكەمان داوا لە هەڵگرانی ماستەر و دكتۆرا دەكات داواكاری بۆ دامەزراندن لە زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكان وەك میلاك پێشكەش بكەن لەو پسپۆڕییانەی، كە لە زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكان دەخوێندرێت .

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا سەبارەت بە مەرجەكان ئاشكرای كرد، دەبێت هەڵگری بڕوانامەی ماستەر و دكتۆرا بێت و لە هیچ شوێنێك دانەمەزرابێت و نازناوی زانستی هەبێت و وتی، “ئەو پێشكەشكارانەی نازناوی زانستییان نییە، پێویستە مەرجەكانی وەرگرتنی نازناوی زانستیان تێدابێت”.

دەشڵێت: “پێشكەشكاران لە ڕێگەی ئیمەیڵی ([email protected]) زانیارییەكان ڕەوانە بكەن”.

جەختیشی كردۆتەوە، كە خوازیار دەبێت (سیڤی) پێشكەش بكات و بڕوانامەكان و نازناوی زانستی و مەرجەكانی وەرگرتنی نازناوی زانستی (ئەگەر نازناوی زانستی نەبێت) هاوپێچ بكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین