هەولێر؛ ئەفسەرێكی هێزەكانی 70 بە پلەی نەقیب لەڕووداوێكی هاتووچۆدا گیانی لەدەستدا


بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت ، لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای سەرەكی شەقلاوە باسرمە قەندیل هاووڵاتیەك گیانی لەدەستدا و كەسێكی دیكەش برینداربوو، بە پێی زانیارییەكان ئەوەكسەی گیانی لەدەستداوە پلەی نەقیبە لە هێزەكانی 70 .

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە كاتژمێر 6:15 خولەكی سەرلە ئێوارەی ئەمڕۆ، لەسەر ڕێگای سەرەكی (شەقلاوە باسرمە قەندیل)، كیایەكی تایبەت بەهۆی تیژڕۆیی و بێ ئاگایی خۆی كێشا بەدواوەی حەفارەیەك، كە لە بەردەمی لەسەر ڕێگایەكە دەڕۆیشت، لەدەرەنجامی ڕووداوەكە بەداخەوە شوفێری كیاكە گیانی لەدەستدا و كەسێكیش برینداربوو.

ڕاشیگەیاندووە، دوای لێكۆلینەوە هەر دوو سوارۆكە بەخەتابار دانران، چونكە حەفارەكە لەڕووی یاسایی بۆی نیە لەشەقامی سەرەكی بڕوات، بەلكو دەبێت بگوازرێتەوە بەفلات ، هەروەها هیچ مەرجێكی توندوتۆلیشی تێدانەبووە لەڕووی گلۆپ و سەكنەكان و هیچی كاری نەدەكرد بۆیە بینراو نەبوو بۆ شوفێران.

بە پێی زانیارییەكان، ئەو كەسەی لە ڕووداوەكەدا گیانی لەدەستداوە ئەفسەرێكە بە پلەی نەقیب بەناوی (مەحمود وەرتی) كە پێشمەرگەیە لە هێزەكانی حەفتا، ئەمشەو بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ لەسەر ڕێگەی نێوان شەقڵاوە – باسرمە گیانی لەدەستدا و دوو خوشکیشی بریندارن .

قد تكون صورة ‏‏‏شخص واحد‏، و‏وقوف‏‏ و‏نشاطات في أماكن مفتوحة‏‏

بەریتانیا شێوازێكی نوێ‌ بۆ داڵدەدانی پەنابەران بەكاردەهێنێت
پێشت بەریتانیا شێوازێكی نوێ‌ بۆ داڵدەدانی پەنابەران بەكاردەهێنێت
بەبارانێكی باش كۆتایی بە ساڵی 2022 دێت
دواتر بەبارانێكی باش كۆتایی بە ساڵی 2022 دێت
پەیوەندیدار