هەرێم و بەغدا لەسەر هەناردەی نەوت دەگەنە ڕێککەوتن؟



وەزیرى نەوتى عێراق لە کۆنفڕانسى نێودەوڵەتى دیالۆگ لە بەغدا رایگەیاند، “لەگەڵ هەرێمى کوردستان لە گفتوگۆداین بۆ دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێم”، پێشتریش ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غاز ئاماژەی بەوەکردبوو، “هەرێم و بەغدا لەسەر حەوت خاڵی یاسای نەوت و غاز ناكۆكییان هەیە”.

حەیان عەبدولغەنى، وەزیرى نەوتى عێراق لەمیانى بەشداریکردنى لە شەشەمین کۆنفڕانسى نێودەوڵەتى دیالۆگ لە بەغدا رایگەیاند، “لەگەڵ هەرێمى کوردستان لە گفتوگۆداین بۆ دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان”.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆى بڕیارى دادگاى ناوبژیوانى پاریس هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان، ڕاگیراوە، ئێمە لەگەڵ کۆمپانیاکان لە گفتوگۆداین بۆ پێداچوونەوە بە گرێبەستە نەوتییەکانى هەرێمى کوردستان.

وەزیرى نەوتى عێراق وتیشى، عێراق ڕۆژانە چوار ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت، پلانەکانى بۆ گواستنەوەى وزەى خاوێن خستووەتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

لەبارەى کشانەوەى کۆمپانیاکانى نەوتیش، وەزیرى نەوتى عێراق وتى، کشانەوەى کۆمپانیاکان پاڵنەرى ئابوورین نەوەک سیاسی.

ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر عەلی مەشکور، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هەرێم و بەغدا لەسەر حەوت خاڵی یاسای نەوت و غاز ناكۆكییان هەیە، هەرێم داوای مافی ڤیتۆ دەكات لەسەر بڕیاڕەكانی ئەنجومەنی نەوت، حكومەتی عێراقیش ڕەتیکردووەتەوە.

عەلی مەشكور، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند، هەرێم و ناوەند لەسەر حەوت خاڵی ڕەشنووسی یاسای نەوت و غازدا ناكۆكیان هەیە، بەغدا خواستێكی ڕاستەقینەی هەیە بۆ سفركردنەوەی ناكۆكییەكان.

وتیشی، دیارترینی ئەو خاڵانەی هەرێم و بەغدا لەباریەوە ناکۆکن داواكاری هەرێمە بەوەی مافی ڤیتۆی هەبێت لەبارەی دەركردنی بڕیاڕەكان لە ئەنجومەنی یاسای نەوت، ئەوەش پرسێكە قبوڵناكرێت.

بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە، خالێكی تری ناكۆكییەكان میكانیزمی بە بازاڕكردنە كە لە ڕێی سۆمۆە بفرۆشرێت یان لە ڕێی هەرێمی كوردستان وێڕای داهاتە دراییەكانی.

ئەمەش لە کاتیکدایە ڕۆژی ٢٥ی مانگی ئاداری ٢٠٢٣، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و کەرکووک بەهۆی بڕیارێکی دادگەی ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە پاریس ڕاگیرا.

سەعدی ئەحمەد پیرە: بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی قابیلی تانە لێدان نین
پێت سەعدی ئەحمەد پیرە: بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی قابیلی تانە لێدان نین
نرخی زێڕ بەرزبوەوە
دوات نرخی زێڕ بەرزبوەوە
پەیوەندیدر