ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

راپۆرت

نیشانەكانی شەوی قەدر كامانەن؟

خەڵك-بەشی هەواڵ

شەوی قەدر، یەكێكە لە شەوەكانی مانگی ڕەمەزان‌ و بەرزترینیانە، موسڵمانان لەو باوەڕەدان چاكترە لە ھەزار مانگ ‌و لەو شەوەدا قورئان دابەزیووە بۆ پێغەمبەری خودا (درودی خوای لەسەر بێت).

شەوی قەدر لە قورئان و فەرموودەدا
لەو ئایەتانەی قورئان و فەرموودەكانی پێغەمبەر دەربارەی ئەم شەوە ھاتوون، ئەمانەی خوارەوەن..

لە قورئاندا و لە سورەتی قەدردا دەربارەی ئەم شەوە ھاتووە (ئێمە بەڕاستی قورئانمان دابەزاندۆتە خوارەوە لە شەوێكی بەفەڕو ڕێزداردا، جا تۆ چووزانی شەوی بەفەڕ كامەیەو چ خێرو بەرەكەتێكە،‌ شەوی قەدری بەڕێز لە ھەزار مانگ ڕێزدارو خێردارترە).

ھەر لە قورئاندا ھاتووە لە سورەتی دوخان-دا (بەڕاستی ئێمە لە شەوێكی بە فەڕو پیرۆزدا (كە شەوی قەدرە) دامانبەزاندووەتە خوارەوە، بێگومان ئێمە ھەمیشە بێداركەرەرەی بەندەكانمانین، لەو شەوەدا ھەموو كارو كردەوە و بەرنامەیەكی پڕ لە حیكمەت و دانایی لە یەك جیا دەكرێتەوە، ئەمەش فەرمان و بڕیارێكە لەلایەن ئێمەوە، بێگومان ئێمەیش پێغەمبەران دەنێرین، ڕەوانە كردنی ئەم قورئانە، ڕەحمەتی پەروەردگاری تۆیە بۆ ئادەمیزاد، تا لە سەرگەردانی ڕزگاری ببێت، بەڕاستی هەر ئەویشە كە بیسەرو زانایە بە هەموو شتێك).

پێغەمبەر (محەمەد) درودی خوای لەسەربێت دەربارەی ئەم شەوە فەرموویەتی: “هەر كەسێ شەوی قەدر زیندو بكاتەوەو باوەڕی پێی ھەبێ و چاوەڕێی پاداشتی خوا بێ، خوا لە تاوانەكانی پێشووی خۆش دەبێ”.

عائیشە (ر.خ) خێزانی پێغەمبەر ( د.خ) گێڕاویەتییەوە: “وتم، ئەی پێغەمبەری خوا ئەگەر زانیم چ شەوێك شەوی قەدرە، چی بڵێم لەو شەوەدا ؟ فەرمووی: بڵێ ” خوایە تۆ لێ بوردەیت و لیبوردنت خۆش ئەوێ، لێم ببورە”.

كاتی شەوی قەدەر
ئامۆژگاری موسڵمانان كراوە بەوەی ئەم شەوە ڕابگرن بە یادو پەرستنی خواو نەخەون تا بەیانی لەبەر ئەو چاكەو گەورەیەی لەم شەوەدا ھەیە زیاترە لە ھەزار مانگ، بۆ زانینی ئەم شەوە لە فەرموودەی پێغەمبەر ئیسلامدا ھاتووە كەوا فەرموویەتی بۆ شەوی قەدر بگەڕێن لە دە شەوی كۆتایی ڕەمەزاندا.

نیشانەكانی شەوی قەدر
ئەم شەوە چەند نیشانەیەكی ھەیە كە پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) ئاماژەی پێداون، لەوانە بەرە “بەیانی شەوی قەدر خۆر ھەڵدێت و تیشكی نییە” و كەشوهەوا فێنك و ئارامە، ھەروەكو تەشتێك تا ئەو كاتەی بەرز دەبێتەوە، ھەروەھا “شەوی قەدر شەوێكی بێ دەنگ و ڕوونە، نە گەرمە و نەسارد، خۆری بەیانیەكەی لاواز و سوور دەبێ”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە كەشناسی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە سبەینێ‌ سێ‌ شەممەوە بارستە هەوایەكی فێنك هەڵدەكاتە سەر هەرێمی كوردستان و تا ڕۆژی هەینی بەردەوام دەبێت.

جیهان

بەوێنە..چیرۆكی هیتلەر و خۆشەویستە بچوكەكەی

خەڵك-سەعد مەلا عەبدوڵڵا گوڵپی

لە سەرەتادا وێنەكە وای لێدەخوێنرێتەوە ، خۆشحاڵی پیاوێكە كە كچێكی موو ئاڵتونی لە باوەش گرتبێت، بەڵام ئەگەر بە وردی سەیری وێنەكە بكەیت، چیرۆكێكی جیاواز دێتە پێش چاوانت، بەشێوەیەك ئەم پیاوە فەرمانی كوشتنی شەش ملیۆن جولەكەی دەركردووە، ئەویش ئەدۆف هیتلەرە و ئەو كچە بچوكەش كچێكی جولەكەیە.
بەهەرجۆرێك بێت هیتلەر و رەزا برنایل پێشنیاریان كرد پێكەوە ببنە هاوڕێ و ئەم هاوڕێیەتییەش بە دەستوەردانەكانی بەرپرسانی نازییەكان كۆتایی پێهێنرا.

به نظر می‌رسد که رزا روی عکس را نقاشی کرده باشد
لە ئێستادا ئەم وێنەیە كە زۆر بە كەمی بینراوە و لە ساڵی 1933 گیراوە، بڕیارە لە هەڕاجێكدا لە وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بفرۆشرێت.
وێنەكە لەلایەن هاینریش هافمن گیراوەو پێشبینی دەكرێت بە نزیكەی 10 هەزار دۆلار بفرۆشرێت.
بیل پاناگوپولوس كە كاری فرۆشتنی وێنەكە دەكات رایگەیاند، هیتلەر وێنەی زۆر گرتووە و لەگەڵ منداڵانیش بە هەمان شێوە وێنەی گرتووە بەڵام ئەم وێنەیە یەك جیاوازی هەیە، بەشێوەیەك وابەستییەكی واقیعی تەواو لەنێوان ئەو دوو كەسەدا لە وێنەكەدا دەردەكەوێت.

عەشقی هیتلەر
خاڵی هاوبەشی هیتلەر و ئەو كچە تەنها ئەوە بوو كە هەردووكیان لە یەك رۆژدا لەدایك ببووبن.
لەگەڵ ئەوەی كە لە ماڵپەڕی هەڕاجیدا هاتووە وێنەكە لە ساڵی 1933 گیراوە، كاتێك رەزا لەگەڵ دایكی لەنێو كۆمەڵێك لە خەڵكدا بوون كە لە دەرەوەی شوێنی حەسانەوەی هیتلەر بوون.
بەپێی زانیارییەكان، كاتێك هیتلەر تێدەگات كە رۆژی لەدایكبوونەكەی لەگەڵ ئەو كچە بچوكەیە لەگەڵ دایكی بانگهێشتیان دەكات تاكو بچنە شوێنی حەسانەوەی و وێنەكەی لەو شوێنە دەگیرێت، لەگەڵ ئەوەی كە هیتلەر دەیزانی كە رەگ و ریشەی ئەو كچە جولەكەیە، بەڵام درێژەی بەو هاوڕێیەتیەدا لەگەڵی.

هیتلر با آنکه می‌دانست این دختر رگ و ریشه یهودی دارد به دوستی‌اش با او ادامه داد
زۆر درێژە ناكێشێت كە ئەوە دەزانێت دایكی كارولین جولەكە بووە و ئەمەش بەسە بۆ ئەوەی نازییەكان لەوە تێبگەن كە رەزا جولەكەیە، بەڵام ئەم بابەتە نابێتە رێگر لەبەردەم هاوڕێتی هیتلەر و وێنە واژووكراوەكەشی بۆ دەنێرێت.

لەسەر وێنەكە لە تەنیشتی ناوی هیتلەر نوسراوە (عەزیز) و بەرواری 16ی حوزەیرانی ساڵی 1933 لە شاری میونخ.
بەپێی زانیارییەكان “رەزا” دوای بەدەست گەیشتنی وێنەكەی چەند وێنەیەكی گوڵی لەسەر وێنەكە كێشاوە.
ئەو لەنێوان ساڵانی 1935 بۆ 1938 لانی كەم 17 جار نامەی بۆ هیتلەر و ڤیلهیم بروكنەر یاریدەدەری پێشەوای نازییەكان نوسیوە، تا ئەو كاتەی رزا و دایكی كە لەوكاتەدا هاوسەرەكەی كۆچی دوای كردبوو بۆ نوسینی نامە بۆ هیتلەر لەلایەن پارێزەرەكەی هیتلەرەوە رێگرییان لێكرا.
هافمن دەڵێت” هیتلەر رەزامەندی بۆ كاری پارێزەرەكەی دەرنەبڕی، ناوبراو ساڵانێك دواتر كتێبێكی لەبارەی هیتلەر نووسی و دەقی قسەیەكی هیتلەر دەگوازێتەوە كە وتویەتی” كەسانێك هەن رێگرن لەوەی كەسانێكی دیكە كەمێك خۆشبەختیم پێ بگەیەنن و تێكی دەدەن”.

كتێبەكەی هافمن بەناوی (هیتلەر هاوڕێی من بوو) لە ساڵی 1955 چاپ كرا و كۆپییەكی دیكەی ئەم وێنەیە لە هەمان كتێب دووبارە كراوەتەوە.

سەبارەت بە شیكردنەوەی وێنەكە هافمن دەڵێت”خۆشەویستی هیتلەر بۆ دیداری ئەو كچە زۆر خۆشیهێنەر بوو، تا ئەوكاتەی بڵێی ئەو كەسێكی سیخوڕ بێت و تێگەیشت لەوەی ئەمە كەسێكی ئاریایی نییە”.
ساڵێك دوای ئەوەی پارێزەرەكەی هیتلەر پەیوەندییەكانی نێوان ئەو دوو كەسەی پچڕاند، جەنگی جیهانی دووەم دەستی پێكرد، شەش ساڵ دوای كۆتاییهاتنی جەنگیش شەش ملیۆن جولەكە كوژرابوون.
رەزاش لە جەنگدا ژیانی سەلامەت نەبوو، بەڵكو ناوبراو لە تەمەنی حەڤدە ساڵیدا لە نەخۆشخانەی میونخ تووشی نەخۆشی ئیفلیجی منداڵان بوو و دواتر گیانی لەدەستدا، گیانلەدەستدانی ئەو لە ساڵی 1943 بووە ژمارەیەكی خەمناك، بەشێوەیەك 10 ساڵ دوای بەیەكگەیشتنی بە هیتلەر كۆچی دوایی كرد.
سەرچاوە: BBC

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

راپۆرت

یادی لەدایكبوونی پێغەمبەرە (د.خ)
(خەڵك) ڕاپۆرتێكی ورد لەسەر ژیانی پێغەمبەری ئیسلام بڵاودەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

موحەممەدی كوڕی عەبدوڵڵا كوڕی عەبدولموتەلیب، موسڵمانان بە پێغەمبەری خوای دادەنێن بۆ ھەموو مرۆڤایەتی تا خەڵك بگەڕێنێتەوە بۆ یەكتاپەرستی و پەرستنی خوا لەسەر ڕیبازی ئیبراھیم و لەو باوەڕەدان، كە باشترینی دروستكراوانی خوایە و پێشەوای مرۆڤە، لەگەڵ ناوھێنانیدا دەڵێن «صلی اللە علیە وسلم» واتە « دروودی خوای لێبێت»، كە لە قورئان و سوننەتدا ئەوە ھاتووە، وایان لێدەكات سڵاواتی لەسەر بدەن.

نووسەری یەھوودی مایكل ھارت لە دانانی كتێبی مەزنترین ١٠٠ كەسایەتی مێژوودا، پێغەمبەر موحەمەد (د.خ)ی داناوە بە مەزنترین كەس بەو بڕوایەی، كە “تەنھا كەسە لە مێژوودا بە تەواوی سەركەوتوو بووە لەسەر ئاستی ئایینی و دونیایی” و دەڵێت: “موحەمەد كاریگەرییەكی گەورەی لە دەروونی موسڵمانان بە جێھێشتووە، ئەمەش دەردەكەوێت لە یادكردنەوە و شوێن پێ ھەڵگرتنییاندا لە شێوازی ژیان و پەرستشەكانی و ھەروەھا لە ھەستانیان بە لەبەركردنی ووتە و ھەڵسوكەوت و سیفەتەكانی”.

پێغەمبەری ئیسلام لە دایك بووە لە مەككە لە مانگی ڕەبیع ئەلئەوەلی ساڵی فیل، بەرامبەر ساڵی ٥٧٠ یان ٥٧١ی زایینی، پێش ئەوەی لە دایك بێت باوكی كۆچی دوایی كردووە و ھەر لە مناڵیشدا دایكی لەدەست دەدات، پەروەردە دەبێت لای عەبدول موتەلیبی باپیرەی پاشان لای ئەبو تالیبی مامی، كە لەو ماوەیەدا خەریكی شوانی دەبێت، پاشان بازرگانی دەكات، لە تەمەنی ٢٥ ساڵیدا ژیانی ھاوسەری پێك ھێناوە لەگەڵ “خەدیجە كچی خووەیلید”، كە دایكی ھەموو مناڵەكانی بووە بێجگە لە ئیبراھیم.

سبەینێ‌ سێ‌ شەممە، 20ی تشرینی دووەمی 2018، كە بەرامبەرە بە 12ی ربیع الأولی ساڵی كۆچی، یادی ئەو پێغەمبەری ئیسلام لە سەرتاسەری جیهانی ئیسلامی و لەناو موسڵمانان لە جیهاندا دەكرێتەوە.

پێغەمبەر لە پێش ئیسلامدا حەنیفی بووە و خوای پەرستووە لەسەر ڕیبازی ئیبراھیم و پەرستنی “بت”ی ڕەتكردۆتەوە، كە لەو كاتانەدا بەربڵاوبووە لە مەككەدا، موسڵمانان لەو باوەڕەدان، كە نیگای خوای پێ گەیشتووە كاتێك لەتەمەنی 40 ساڵیدا بووە، سێ ساڵ بە نھێنی بانگەوازی كرد، پاشان 10 ساڵی لە مەككە بە سەر برد بە بانگ كردنی خەڵكەكەی و بازرگانەكان و سەردانكەرانی كەعبە، كە دەھاتنە مەككە و لە ساڵی ٦٢٢ز كۆچی كرد بۆ شاری مەدینە، كە ناودەبرا بە “یەسرب”، دوای ئەوەی گەورەكانی قوڕەیش كەوتنە پیلان گێڕان لێی و بانگەوازەكەیان ڕەت دەكردەوە، 10 ساڵی كۆتایی ژیانی لە مەدینە بەسەر برد بە بانگەوازی ئیسلامی و بناغەی شارستانی ئیسلامی دانا، كە دواتر فراوان بوو و مەككە و ھەموو شار و ھۆزە عەرەبیەكانی گرتەوە، و بۆ یەكەم جار عەرەبی یەكخست لەسەر یەك ئاینی یەكتاپەرستی و لە دەوڵەتێكی یەكگرتوودا.

نەژادی پێغەمبەر (د.خ):
ئەبوو قاسم موحەمەدی كوڕی عەبدولڵای كوڕی عەبدولموتەلیبی كوڕی ھاشمی كوڕی عەبدولمەننافی كوڕی قوسەیی كوڕی كیلابی كوڕی مڕەی كوڕی كەعبی كوڕی لوئەیی كوڕی غالیبی كوڕی فەھری كوڕی مالیكی كوڕی نەزڕی كوڕی كینانەی كوڕی خەزیمەی كوڕی مدركەی كوڕی ئلیاسی كوڕی مزڕی كوڕی نزاری كوڕی موعدی كوڕی عەدنانە (تا ئێرە ڕێكەوتوون لەسەری زانایان)، لەگەڵ ئەوەی سەلمێنراوە دەچێتەوە سەر نەسەبی ئیسماعیلی كوڕی ئیبراھیم.

ھیچ لقێك نییە لە قوڕەیشدا، كە نزیكاتی لەگەڵ موحەمەددا نەبێت و موسڵمانان لەو باوەڕەدان، كە خوا ھەڵیبژاردووە لە باشترین ھۆز و پشت و نەسەبدا.
باوكی؛ عەبدولڵای كوڕی عەبدولموتەلیب بووە، كە لە چاكترین كوڕەكانی باوكی بووە و لێبوردەترین و نزیكترینیان بووە لێوەی و بچوكترینیان بووە.
دایكی؛ ئامینەی كچی وەھب كوڕی عەبد مەناف كوڕی زەھرە كوڕی كیلاب بووە، كە لەو ڕۆژانەدا باشترین ژنی قوڕەیش بووە لە نەسەب وشوێندا و باوكی پێشەوای بەنی زەھرە بووە لە نەسەب و شەرەفدا.

لە دایكبوونی پێغەمبەر (د.خ):
موحەمەد لە دایك بووە لە مەككە (بە پێی گێڕانەوەكانی سوننە لە دایك بووە لە ڕۆژی دوو شەممە، ١٢ی ڕەبیع ئەلئەوەلی ساڵی فیل، بەرامبەر ٢٠ یان ٢٢ی نیسانی ساڵی ٥٧١ یان ٥٧٠ی زایینی). شەش مانگ پێش لە دایكبوونی باوكی كۆچی دوایی كردووە، كاتێك لە دایك دەبێت ئامینەی دایكی دەنێرێت بۆ لای عەبدول موتەلیب مژدەی بدەنێ ئەویش زۆری پێ خۆش دەبێت و دەچێتە كەعبەوە سوپاسی خوا ئەكات و ناوی موحەمەدی بۆ ھەڵدەبژێرێت، كە لەو كاتەدا ئەو ناوە لە ناو عەرەب باو نەبووە.

پەروەردە بوونی:
یەكەم كەس، كە شیری پێدا لە دوای دایكی سویبەی خزمەتكاری ئەبولەھەب بووە و پاشان بردیانە لای حەلیمەی سەعدی و ئەو گرتیەخۆی و چەند مانگ جارێك دەیھێنایەوە بۆ لای دایكی، دوو ساڵ لە بەنی سەعد مایەوە پاشان حەلیمە ھات بۆ لای دایكی تا داوای لێبكات زیاتر لایان بمێنێتەوە تاكو گەرمای مەككە كاری تێ نەكات و ھەروەھا لەبەر ئەو بەرەكەتەی ڕووی تێكردبوون بە ھۆی ئەوەوە، بەڵام لە دوای ڕووداوی لەتكردنی سنگی موحەمەد ترسان و گەڕاندیانەوە بۆ لای دایكی.

لاوێتی پێغەمبەری ئیسلام چۆن بووە؟
مامی ئەبوتاڵیب داھاتێكی زۆری نەبوو، لەبەرئەوە موحەمەد سەرەتا شوانی دەكرد لە بەنی سەعد لە سەر چەند قیڕاتیك بۆ خەڵكی مەككە (قیڕات بەشێكە لە درھەم یان دینار). “لەگەڵ ئەوەی شیعە ھەواڵی شوانییەكەی ڕەت دەكەنەوە”، كاتێك گەیشتە تەمەنی ١٢ ساڵی لەگەڵ مامی ڕۆیشت بۆ شام بۆ بازرگانی، ناونرا بە ئەمین و ڕاستگۆ و خەڵك ئەمانەتیان لەلا دادەنا و كاتێك قوڕەیش بینای كەعبەیان نوێكردەوە، جیاوازیان كەوتە نێوان لەسەر دانانەوەی بەردە ڕەشەكە لە شوێنی خۆی، بۆیە ڕێكەوتن یەكەم كەس ھاتە ژوورەوە دایبنێت، موحەمەد ھاتە ژوورەوە وتیان ئەمین ھات و ڕازی بوون، كە ئەو دایبنێت، داوای پۆشاكێكی كرد و بەردەكەی خستە سەری و ھەموو تیرە و ھۆزەكانی شاری مەككەی بانگ كرد و ھەر یەكەی چەمكێكیان گرت و ھەڵیان گرت، پاشان بە دەستی خۆی بەردەكەی خستەوە شوێنی خۆی.

ھاوسەرگیری لەگەڵ خەدیجە:
خەدیجە كچی خووەیلید، ئافرەتێكی بازرگانی سەروەر و سەرفرازی شاری مەككە بوو، كاتیك ھەواڵی دەست پاكی موحەمەد گەیشت پێی، ناردی بە شوێن موحەمەدا و پێشنیاری خستە بەردەمی، كە بەشداری بكات لە بازرگانیەكەیدا بۆ شام، موحەمەد ڕازی بوو و دەرچوو بۆ شام و شتومەكی كڕی و گەڕایەوە بۆ مەككە قازانجێكی زۆری كرد، بۆیە لە دوای گەڕانەوەكەی لە شام خەدیجە پێشنیاری ھاوسەرگیری خستە بەردەمی، موحەمەدیش دوای ئەوەی داواكەی خستە بەردەم مامەكانی، خەدیجەی خواست كاتێك لە تەمەنی ٢٥ ساڵیدا بوو خەدیجە لە تەمەنی ٤٠ ساڵیدا یان ھەندێك ئەڵێن ئەویش لە تەمەنی ٢٥ ساڵیدا بووە.

“خەدیجە” دایكی ھەموو مناڵەكانی بوو بێجگە لە “ئیبراھیم” كە دایكی ئەو “ماریە قەبتی” بوو، مناڵەكانی تری قاسم و عەبدولڵا و زەینەب و ئوم كەلسوم و فاتمە بوون. قاسم و عەبدولڵا لە سەردەمی نەفامیدا مردن، بەڵام ھەموو كچەكانی ئیسلام بوون و لە گەڵیا كۆچیان كرد، بەڵام ھەموویان ھێشتا پێغەمبەر لە ژیاندا بوو مردن بێجگە لە فاتیمە.

كۆچی دوایی پێغەمبەر موحەمەد (د.خ):
یەكەم شت، كە پێغەمبەر موحەمەد زانی كاتی وەفاتی نزیك بۆتەوە ئەوە بوو، كە لە فەتحی مەككەدا سورەتی “النصر”ی بۆ دابەزی ﴿إِذَا جَا‌ء نَصْرُ اللَّه والْفَتْحُ﴾ واتە؛ كاتێ یارمەتی و كۆمەكی خوا دێت، شاری مەككە ڕزگار دەكرێت و دەرگای ئازادی واڵا دەكرێت. لە كۆتاییەكانی مانگی سەفەری ساڵی ١١ی كۆچی، موحەمەد توشی تایەكی بەھێز بوو، نەخۆشییەكەی لێی توند بوو، مۆڵەتی لە خێزانەكانی وەرگرت تا لە ماڵی عائیشەی كچی ئەبووبەكر بمێنێتەوە.

پێغەمبەر نوێژی بە موسڵمانان ئەكرد كاتێك نەخۆش بوو ١١ ڕۆژ و كاتێك نەخۆشییەكەی بە تەواوی قورس بوو فەرمانی بە ئەبووبەكر كرد نویژیان پێ بكات و ١٣ ڕۆژ دوای نەخۆشییەكەی كۆچی دوایی كرد لە تەمەنی ٦٣ ساڵیدا و لە ماڵی “عائشە” نێژرا لە تەنیشت مزگەوتی پێغەمبەر.

سەرچاوە: ویكیپیدیا

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

راپۆرت

بەوێنەوە، خاشقچی ژنێكی تری بەنهێنی هەبووە
چەند نهێنیەكی نوێ‌ لەسەر ژیانی ڕۆژنامەنووسە سعودیەكە ئاشكرابوو

خەڵك- بەشی هەواڵ
لە پەرەسەندنێكی لەناكاوی كەیسی جەمال خاشقچی، ڕۆنامەنوسی كوژراوی سعودی، خانمێكی میسری ڕایدەگەیەنێت، كە بەر لە مانگێك لە كوژرانی ناوبراو لەنێو كونسوڵخانەی وڵاتەكەی، زەماوەندی هاوسەرگیری نهێنی لەگەڵ خاشقچی كردووە لە ئەمریكا.

ژنەكە بە ڕۆژنامەی (واشنتۆن پۆست)ی ڕاگەیاندووە، “زەماوەندەكە بە نهێنی سازكراوە بەبێ‌ ئەوەی خەدیجە جەنگیزی دەستگیرانی یان ئەندامانی ڕۆژنامەنووسە كوژراوەكە، ئاگاداربن”.

ئەو ژنە هۆكاری ئاشكراكردنی پەیوەندی هاوسەرگریی لەگەڵ جەمال خاشقچی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، كە ئەویش وەك ژنێكی موسڵمان، مافی تەواوی خۆی دەوێت و خواستی هەیە دانی پێدا بنرێت.

(واشنتۆن پۆست) كە وتارەكانی خاشقچی بڵاودەكردەوە دەڵێت، “ئەو ژنە نامە نوسراوەكانی خۆی و خاشقچی و وێنەكانی بۆ ڕۆژنامەكە خستۆتەڕوو، بە تایبەت ئەو وێنانەی، كە لەكاتی زەماوەندی هاوسەرگیرییەكەیدا لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوو لە واشنتۆن گرتویانە”.

هاوڕێیەكی خاشقچی تەئكیدی لەسەر ئەو هاوسەرگیرییە كردووە، كە خۆی وەك شاهید ئامادەی بووە، بەڵام لەبەر هۆكاریی ئەمنی ناوی خۆی ئاشكرا نەكردووە.

ئەو ژنە میسرییە، كە بەڵگەی لەسەر هاوسەرگیری لەگەڵ خاشقچی خستۆتەڕوو، ئاماژەی بە پێشكەشكردنی ئەو بەڵگانە كردووە بە هەردوو كونسوڵخانەی سعودی و توركی لە یەكێك لە وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.

ئەو ژنە نهێنییە كە تەمەنی 50 ساڵانە، بە (واشنتۆن پۆست)ی ڕاگەیاندووە، “لە ناوچەی كەنداو نیشتەجێیە و ماوەیەكی لەگەڵ خاشقچی بەسەربردووە كاتێك گەیشتۆتە ئەمریكا بەهۆی كارەوە” و وتوشیەتی، “پێش دەساڵ خاشقچیم بینیوە ئەوەش لە پەراوێزی كۆڕبەندی ڕاگەیاندن، كە لە شەرقولئەوسەت سازكرا، بەڵام ساڵی ڕابردوو پەیوەندی خۆشەویستیمان دەستی پێكرد”.

ئەو ژنە ڕاشیگەیاندووە، كە لە مانگی ئەیلولی ڕابردوو بۆ دوایین جار خاشقچی بینیوە و دەشڵێت: “خاشقچی چەندین جار نیگەرانی خۆی نیشانداوە لەو ڕێوشوێنانەی دەسەڵاتدارانی سعودی لە دژی گرتویانەتە بەر، بەڵام بڕوای بەوە نەكردووە ئەو ڕێوشوێنانە مەترسی بۆ سەر ژیانی دروست بكەن”.

(واشنتۆن پۆست) ئاماژەی بەوەكردووە، كە ئەندامانی خێزانی خاشقچی ڕەتیان كردۆتەوە قسە لەسەر ئەو بابەتە بكەن، بەڵام شێخ ئەنوەر حەجاج وتویەتی، “گرێبەستی هاوسەرگیری بۆ ئەو دوو هاوسەرە كردووە”، كە پڕۆفیسۆری خوێندنی ئیسلامیە لە زانكۆی كراوەی ئەمریكی لە ڤێرجینیا.

لای خۆشیەوەن خەدیجە جەنگیز، دەستگیرانە توركیەكەی خاشقچی لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بە ڕۆژنامەكەی وتووە، “هیچ زانیارییەكی نییە دەربارەی پەیوەندی خاشقچی بە ژنێكی میسرییەوە”.

وتوشیەتی، “ئەو ژنە دەیەوێت وێنەی خاشقچی لەبەر چاوی هاوڵاتیان ناشرین بكات و دەیەوێت ڕاستگۆیی لەكەدار بكات و زیان بە ناوبانگی بگەیەنێت”.

ڕۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەگەر ئەو ژنە بانگەشەكەی بسەلمێنێت، ئەوا مافی هەیە بەشێكی ئەو قەرەبووەی دەدرێتە كەسوكاری خاشقچی لەلایەن حكومەتی سعودیەوە بەدەست بهێنێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین