ئەمریکا سیستمی سیرامی لە بەغدا خستە کار



سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق، سیستمی بەرگریی ئاسمانی C-RAM ی خستەکار، کە سیستمەکە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە  ناوچەی سەوز و فڕۆکەخانەی بەغداد دەپارێزێت.

بەگوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی بڵاوبوونەتەوە، سیستمەکە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە بەغدا کاری پێکراوە.

پێشتر ئەم سیستمە لە کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر خرایە کار، و چەندین هێرشی گرووپە چەکدارەکانیان پێ تێکشکاندووە.

چالاککردنى سیستمەکە دڵەڕاوکێى لەناو دانیشتووانى گەڕەکەکانى نزیک لە ناوچەى سەوز دروستکردووە، بەتایبەت ناوچەکانى جادرییە و قادسییە و کۆمەڵگەى نیشتەجێبوونى ساڵحییە.

لەپاش هێرشەکان کە لەماوەکانی ڕابردوودا کرایە سەر بنکەکانی ئەمریکا و باڵیۆزخانەکەی لەبەغداد و کونسوڵخانەکەى لە هەولێر بنکەکانی لە هەریەک لە عێراق و سووریا و ئوردن بڕیاری دانانی سیستمی بەرگری درا، ئەم هێرشانە چەندین زیانی بە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا گەیاند، و دواهەمینیشیان لە 28ی کانوونی دووەمی 2024 بوو بۆسەر بنکەیەکی سەربازیی لە ئوردن بەهۆیەوە سێ سەربازی ئەمریکی کوژران و لانیکەم 40 سەربازی دیکەش برینداربوون.

لێرەوە ببینە چۆن کار دەکات

پاڵاوگەی بێجی دوای زیاتر لە 10 ساڵ ئەمڕۆ دەکەوێتەوە کار
پێشت پاڵاوگەی بێجی دوای زیاتر لە 10 ساڵ ئەمڕۆ دەکەوێتەوە کار
بیرکردنەوەی زیادە دەتوانێت چ زیانێکی هەبێت؟
دواتر بیرکردنەوەی زیادە دەتوانێت چ زیانێکی هەبێت؟
ەیوەندیدار