شەپۆلێکی بەهێزی سەرما سەدان باڵندەی ئاوی، لە چین لەناو برد



 

شەپۆلێکی سەرما ناوچەی شینگ یانگی لە چین گرتەوە، بە جۆرێک پلەکانی گەرما بۆ 45 پلە ژێر سفر دابەزیون، ئەمەش وایکرد دەریاچە و ڕێگاوبانەکانی ناوچەکە دەستبەجێ ببنە بەستەڵەک، هاوکات بەهۆی ئەم دابەزینە لەناکاوی پلەکانی گەرما، سەدان باڵندەی ئاویی لەناو دەریاچەکە بەستووەکاندا گیریان خوارد و بەهۆیی بەستنی ئاوەکان لەناوچوون.

ناوچەی شینگ یانگی چین دوای ٦٤ ساڵ ژمارەی پێوانەیی سەرمای لە وەرزی زستان دا شکاند، بەهۆی ئەو شەپۆلە سەرمایەی ئێستا، بڕێکی زۆر بەفر لەسەر ڕێگاوبانەکان و ڕێگاوبانەکان کۆبووەتەوە و کێشەی بۆ ڕێبواران دروستکردووە و تەواوی ناوچەکە چووەتە حاڵەتی بەستنی تەواوەتی، بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما.

 

دوایین جار کە پلەکانی گەرما بەم رادەیە رووی لە دابەزین کردووە لە شینگ یانگ لە ٢١ی مانگی ١ی ساڵی ١٩٦٠ دا بوو.

 

 

چەند ڕێنماییەک بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی مۆبایل
پێشت چەند ڕێنماییەک بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی مۆبایل
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ هەڵوێستی لەسەر بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی ڕاگەیاند
دواتر دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ هەڵوێستی لەسەر بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی ڕاگەیاند
ەیوەندیدار