دەست بە دروستكردنی گەورەترین پرد دەكرێت لە عیراق



هانی عەزاوی، بەڕێوەبەری ڕێگەوبان و پردەكان لە پارێزگای دیالە ڕایدەگەیەنێت، دەست بە جێبەجێكردنی قۆناغی یەكەمی پرۆژەی گەورەترن پرد لە عیراقدا كراوە.

ئەمڕۆ پێنجح شەممە، عەزاوی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”كادرانی ئەندازیاریی لە بەڕێوەبەرایەتییەكەی دەستییان كردووە بە جێبەجێكردنی قۆناغی یەكەمی پردی كۆنكریتی دەریاچەی حەمرین كە لە چوارچێوەی پرۆژەكانی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكرندایە و لەئێستاشدا كۆڵەكەی ئەزموونی پرۆژەكە و كاریی باركردن پەیوەست بە هەڵگرتنی كۆمەڵكەكان دەستیپێكردووە”.

بە وتەی عەزاوی”پردی دەریاچەی حەمرین یەكێكە لە درێژترین پردەكانی عیراق و درێژییەكەی دەگاتە 3 كیلۆمەتر و پانییەكەی 12 مەتر دەبێت، كۆی گشتی ڕێگەكەش 7400 مەترە، بە دەستكەوتێكی گرنگ دادەنرێت بۆ دانیشتوانی پارێزگای دیالە، بە تایبەت بۆ ناوچەكانی دەوروبەری حەوزی حەمرین”.

پرۆژەی پردی حەمرین لە چوارچێوەی پرۆژەكانی وەبەرهێنانی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنە بۆ ساڵى 2022 و زیاتر لە 60 ملیار دینار بۆ تەواوكردنی تەرخانكراوە”.

 

هەولێر؛ بەرپرسێكی یەكگرتوو هەواڵی مردنی خۆی ڕەتدەكاتەوە
پێشت هەولێر؛ بەرپرسێكی یەكگرتوو هەواڵی مردنی خۆی ڕەتدەكاتەوە
كارەبای سلێمانی؛ ڕێگە چارەیەك بۆ ئەوانەی كارەبایان بڕدراوە دادەنێت
دواتر كارەبای سلێمانی؛ ڕێگە چارەیەك بۆ ئەوانەی كارەبایان بڕدراوە دادەنێت
ەیوەندیدار