لەساڵی ڕابردوودا 128 پڕۆژەی جۆراوجۆر لەئیدارەی سۆران جێبەجێكراون



فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە ساڵی ڕابردوودا 128 پڕۆژەی جۆراوجۆر لە ئیدارەی سۆران جێبەجێكراون و ژمارەیەك لە پڕۆژەكانیش لە كۆتایی ئەمساڵدا تەواو دەبن و ژمارەیەكیشیان‌ سەرەتای ساڵی 2023 دەگەنە ئەنجام.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لە ساڵی ڕابردوودا ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە هەر چوار قەزاكەیەوە( سۆران، مێرگەسۆر، رواندز، چۆمان)‌ 128 پڕۆژەی جۆراوجۆر لە ‌سێكتەرە جیاجیاكاندا تێدا جێبەجێكراوە، كە ژمارەیەك لە پڕۆژەكانیش لە كۆتایی ئەمساڵدا تەواو دەبن و ژمارەیەكیشیان‌ سەرەتای ساڵی 2023 دەگەنە ئەنجام.

پڕۆژەكان بەم شێوەیە به سەر قەزاكاندا دابەشكراوە :
قەزای سۆران
لەو قەزایەدا 67 پڕۆژەی جۆراوجۆر جێبەجێكراون، واتا ڕێژەی 53%ـی پڕۆژەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەو قەزایەدا‌ بووە.
قەزای مێرگەسۆر
28 پڕۆژە لە سێكتەرە جیاوازەكان لەو قەزایەدا جێبەجێكراون، ئەوەش بە رێژەی 22%.
قەزای رواندز
14 پڕۆژە جێبەجێكراون كە دەگاتە ڕێژەی 11%.
قەزای چۆمان
18 پڕۆژەی تێدا جێبەجێكراوە،‌ به ‌ڕێژەی 14%.
پڕۆژە جۆراوجۆرەكان به ‌ڕێژەی 5% لە هەر چوار قەزای ئیدارەی سۆران جێبەجێكراون، بەجۆرێك بودجەی تەرخانكراو بۆ گوندەكان 30% و بۆ شارەكان 70% بووە.

جۆری پڕۆژەكان
ئەو پڕۆژانەی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێكراون، دابەش دەبنە سەر چەند جۆرێك، بەم شێوەیە:
پڕۆژەكانی ڕێگەوبان بە ڕێژەی 52%ـی پڕۆژەكانی ئیدارەی سۆرانی بەركەوتووە و بەم شێوەیە دابەشبوونەتە سەر چوار قەزاكە:
– قەزای چۆمان 23% لە شار و گوندەكان
– قەزای سۆران 44%
– قەزای رواندز 11%
– قەزای مێرگەسۆر 22%
نزیكەی 400 گوند ڕێگەی رەز و باخ و كوێستانەكانیان بۆ دروستكراوە و نۆژەنكراونەتەوە و گوژمەی زیاتر لە 20 ملیار دینار بۆ پڕۆژە گەورەكانی ڕێگە سەرەكییەكان و ڕێگەی گوندەكان تەرخانكراوە، بەشێك لەم پڕۆژانە بریتین لە ڕێگەی سەرەكیی گوندەكان كە ئەمانەن:
– لە شێخان بەبڕی 206 ملیۆن و 824 هەزار دینار پڕۆژەی ڕێگەوبان جێبەجێكراون.
– لە گوندی بابكێ بە گوژمەی 797 ملیۆن و 477 هەزار دینار پڕۆژەی ڕێگەوبان جێبەجێكراون.
– لە گوندی گەزنە بە گوژمەی 300 ملیۆن دینار پڕۆژەی ڕێگەوبان جێبەجێكراون.
– لە بێخاڵ بە گوژمەی 101 ملیۆن و 250 هەزار دینار پڕۆژەی ڕێگەوبان جێبەجێكراوە.
– لە بارزان – سەڤرە بە گوژمەی 1 ملیار و 130 ملیۆن و 620 هەزار دینار پڕۆژەی ڕێگەوبان جێبەجێ كراوە.
– جوندیان – كاولۆكان بڕی 99 ملیۆن و 498 هەزار دیناری بۆ پڕۆژەكانی ڕێگەوبان تەرخانكراوە.
– كەڵەكێتە به ‌بڕی 949 ملیۆن و 575 هەزار دینار پڕۆژەی ڕێگەوبانی لێ جێبەجێكراوە.
– پیران – مێرگەسۆر به ‌گوژمەی 1 ملیار و 899 ملیۆن و 110 هەزار دینار پڕۆژەی ڕێگەوبانی لێ جێبەجێ كراوە.
– ساوە گوژمەی 1 ملیار و 115 ملیۆن و 799 هەزار دیناری بۆ پڕۆژەكانی ڕێگەوبان بۆ تەرخانكراوە.
– باژێڕ بە گوژمەی 110 ملیۆن دینار پڕۆژەی ڕێگەوبانی لێ ئەنجام دراوە.
* پڕۆژەكانی باڵەخانە بە ڕێژەی 8% لە هەر چوار قەزا‌كەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ كراون بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
– قەزای سۆران 63% پڕۆژەكانی تایبەت بە باڵەخانەی‌ لێ ئەنجامدراوه.
– قەزای چۆمان 7%.
– قەزای رواندز 11%.
– قەزای مێرگەسۆر 19%.
زیاتر لە 20 بنكەی تەندرووستی كاری نۆژەنكردنەوه و دابینكردنی كەلوپەلی بۆ ئەنجام دراوە و بەشێوەیەكی گشتی نزیكەی سەروو 100 قوتابخانە نۆژەن كراونەتەوە.
* پڕۆژەكانی ئاو بەڕێژەی 13% لە هەر چوار قەزاكەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێكراون، بەمشێوەیە :
– قەزای سۆران 56%ـی پڕۆژەكانی ئاوی بەركەوتووە.
– قەزای چۆمان 27%ـی پڕۆژەكانی ئاوی لێ جێبەجێ دەكرێت.
– قەزای رواندز 5%ـی پڕۆژەكانی ئاوی لێ جێبەجێ كراوە.
– قەزای مێرگەسۆر 12%ـی پڕۆژەكانی ئاوی لێ جێبەجێ كراوە.
* پڕۆژەكانی ئاوەڕۆ بەڕێژەی 10% لە هەر چوار قەزاكەی ئیدارەی سۆران جێبەجێ كراون.
– قەزای سۆران 48%.
– قەزای چۆمان 31%.
– قەزای رواندز 10%.
– قەزای مێرگەسۆر 11%.
نزیكەی 30%ـی پڕۆژە گەورەكانی ئاوەڕۆ ئەنجام دراون و گوژمەی نزیكەی 3 ملیار و 236 ملیۆن و 670 هەزار دیناریان بۆ تەرخان كراوە، نموونەی پڕۆژەكانیش بریتین لە ئاوەڕۆی سندووقی لە دیانای كۆن و گەڕەكی نەورۆز و گەڕەكی برایەتی و جوندیان، هەروەها درووستكردنی جۆگەی كراوە لە قەزای چۆمان و درووستكرنی ئاوەڕۆی لوولەیی لەگەڕەكی ئەیلوول و درووستكردنی جۆگەی كراوە لە گوندی هەسنێ و چەندین پڕۆژەی دیكە.
* پڕۆژەكانی سێكتەری كارەبا بە ڕێژەی 12% لە قەزاكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ كراون، بەم شێوەیە:
– قەزای سۆران 53%.
– قەزای چۆمان 13%.
– قەزای رواندز 18%.
– قەزای مێرگەسۆر 16%.
پڕۆژە جۆراوجۆرەكانیش ڕێژەكانیان بریتین لە 56% لە قەزای سۆران، 11% لە قەزای چۆمان، 28% لە قەزای رواندز، 5% لە قەزای مێرگەسۆر.
رێژەی جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژانەی لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان جێبەجێ دەكرێن بەم‌ شێوەیەن:
– 14 پڕۆژە به ‌ڕێژەی 33% لە سەرەتای ساڵی 2023 كۆتاییان پێدێت.
– حەوت پڕۆژە بە ڕێژەی 16% لە كۆتایی ئەمساڵ تەواو دەبن.
– 22 پڕۆژە بە ڕێژەی 51% كۆتاییان پێهاتووە.

بافڵ تاڵەبانی؛ یەكێتی نزیكە لە بەدیهێنانی ئەو خەون و ئامانجانەی كاك كۆسرەت خەباتی بۆ كردووە
پێشت بافڵ تاڵەبانی؛ یەكێتی نزیكە لە بەدیهێنانی ئەو خەون و ئامانجانەی كاك كۆسرەت خەباتی بۆ كردووە
ماكرۆن: ئۆكراینا لە ناتۆ وەرناگیرێت
دواتر ماكرۆن: ئۆكراینا لە ناتۆ وەرناگیرێت
پەیوەندیدار