ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ماڵداری

پەرستیارێکی ڤێتنامیی شێوازێکی نوێی دۆزیوەتەوە بۆ خەواندنی منداڵ، ئێستا هەموان سوپاسی دەکەن

خێزان

پەرستیارێکی ڤێتنامیی بەناوی Lê Thi Ánh شێوازێکی تایبەتی دۆزیوەتەوە بۆ  خەواندنی منداڵ و بەوتەی خۆی زۆر گاریگەرەو، هاوکات لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیش دەستخۆشیەکی زۆری لێدەکەن.

شێوازەکەی ئەم پەرستیارە بەمجۆرەیە:

خاولیەک بهێنە کە لانیکەم درێژیەکەی ١٢٠ بە ٦٠ سم بێت و نەرم و پاک بێت، دواتر خاولیەکە لولبکە و بەدوەری منداڵەکەدا دایبنێ بەجۆرێک کە ژێر مل و شانەکانی بگرێتەوە.

– دواتر منداڵەکە بخەرە سەر لایی راست و بەخاولەیەک تەواوی دەورەبەری بگرە تا وا هەستبکات لەباوەشدایە

– پاشان زۆر بەهێشواشی دەستبهێنە بە پشتی منداڵەکەدا تا لەکەمترین ماوەدا خەوی لێدەکەوێت.

 

شێوازەکە بە ڤیدیۆ:

ماڵداری

چەند ئامۆژگاریەکی کۆنی ژنانی جاران کە بۆ خانمانی ئێستاش بەسوودە!

خێزان

بەهۆی ئەزموونەوە بەردەوام داپیرەمان زانیاری باشی لایە لەسەر شتەکان، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵیک ئامۆژگارین کە لە داپیرەمانەوە بۆمان ماوەتەوە و تائیستاش بەسوودە:

 

-بۆ پاککردنەوەی تاوە و مەنجەڵ کە شتی پێوە سوتاوە، کەمێک ئاو و خوێی تێدا بکوڵێنە.

-بە لیمۆ دەستت لە رەنگی تور و بۆنی پیاز پاک بکەرەوە.

-لە کاتی هێلکە کوڵان بۆئەوەی درزی تێنەبێت کەمێک خوێی تێبکە.

-بۆئەوەی چەقۆ سەموون بە ڕێکی قاش بکات کەمێک بیکە ئاوی گەرمەوە.

-لە کاتی پێوەدانی مار و مێروو، پارچەیەک پەتاتەی بکەرە سەر، پاکی دەکاتەوە و خروەکەشی ناهێڵێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

٦ ڕێنمای زۆر گرنگ تاوەکوو دەموچاوت زیاتر ڕۆشن ببێتەوە

خێزان
ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵێک ڕێنمایی زۆر گرنگن بۆ باشترکردنی پێستی دەمووچاوت.

 

-هەوڵ بدە ڕۆژانە دوو جار دەموچاوت بشۆیت.

-ئەسپرین تێکەڵ بکە لەگەڵ کرێمی دەمووچاوەکەتدا و هەوڵ بدە ١٥ خولەکە بەجێی بهێڵیت لەسەر دەمووچاوت پاشان هەست بە کاریگەرییە جیاوازەکەی دەکەیت.


-هەموو کات هایلایەرەکان بەکارمەهێنە بەڵکو دەتوانیت ئاوی خاوێن یاخوود چەوری بکەیت و تەندرووست ترە.

 

– با کرێمی چاوت هەمیشە لە نێو سەلاجەکەدا بێت.

-کرێمی منداڵان بەکارمەهێنە بۆ پێست.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

٣ پێکهاتە تێکەڵ بکە و لە ماوەی مانگێکدا قژت درێژ بکەرەوە

خێزان

لاوازی قژ و درێژنەبونەوەی کێشەی بەشێکی زۆر لە خانمانە، بەڵام ئەمەی خوارەوە گیراوەیەکی کاریگەرە کە بە دڵنیایەوە ئەو کێشەیەت زۆر بۆ ئاسان دەکات:

 

پێکهاتەکان:

 

– ١ کەوچکەچا ڕۆنی گەرچک

– ١ کەوچک هەنگوین

– ١ کەوچکەچا شیلەی ڕووەکی سەبار (ئالوڤێرا)

 

سەرجەم پێکهاتەکان تێکەڵ بکە و دواتر بیدە لەقژت، با ماوەی نیو کاتژمێر پێوەی بمێنێتەوە، هەفتانە ٢ بۆ ٣ جار دوبارەی بکەرەوە، دواتر لە ماوەی مانگێکدا کاریگەریەکەی دەبینیت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان