ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

شەپۆلێكی باران و تەرزە هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
شەپۆلێكی دیكەی باران بارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و بەڕێوەبەری گشتی كەشناسی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، كە پلەكانی گەرما دادەبەزن و پێشبینیكارێكی كەشوهەوا-ش دەڵێت: “ئێوارەی سبەینێ‌ دەستپێدەكات”.

نائل عەلی، پسپۆڕ و پێشبینیكاری كەشناسی عیراقی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، كە لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەوە شەپۆلێكی نزمە پاڵەپەستۆ هەڵدەكاتە سەر ناوچەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان و بەهۆیەوە بارانێكی بەلێزمە دەبارێت و هەورە بروسكەشی لەگەڵ دەبێت.

لای خۆشیەوە، فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاندووە، شەپۆلێكی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سور هەڵدەكاتە سەر هەرێمی كوردستان و بەهۆیەوە ناجێگیری لە باری كەشوهەوا ڕوودەدات.

ڕاشیگەیاندووە، كە بەوهۆیەوە باران بارین بە بڕی جیاواز لە ئێوارەی ڕۆژی یەك شەممەوە دەستپێدەكات و تا ڕۆژی چوار شەممە بەردەوام دەبێت و ئەگەری بارینی تەرزە-ش هەیە لە ناوچە شاخاوییەكان.

وتوشیەتی، “پلەكانی گەرما ڕوو لە دابەزین دەكەن بە نزیكەی 4 بۆ 5 پلە و خێرایی با زیاد دەكات”.

هاوكات بەپێی ڕاگەیەنراوێك، كە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویكردۆتەوە، سبەینێ‌ یەك شەممە، ئاسمانی سەرجەم پارێزگاكانی باشووری كوردستان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە كاتەكانی ئێوارەدا.

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، ئاستی بینین نزیكەی 9-10 كیلۆمەتر دەبێت و خێرایی با لە نێوان 10- 20 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا دەبێت.

ژینگە

كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی هەرێمی كوردستان


خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ یەك  شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ دوو شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش چەند پلەیەك بەرز دەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، دۆخی كەشوهەوای بەهارە كۆتایی دێت و پلەكانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكەن.

سادق عەتیە، پسپۆڕی كەشناسی عیراقی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، بەهۆی دابەزینی بارستە هەوایەكی تاڕادەیەك فێنك بۆ وڵاتی توركیا، وڵاتانی شام و ناوچەكانی هەرێمی كوردستان، پلەكانی گەرما بەڕێژەی 3 بۆ 6 پلە دابەزیون.

ئاشكراشی كردووە، كە لە سبەینێ‌ یەك شەممەوە پلەكانی گەرما بەشێوەی پلە بە پلە ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكەن و لە چەند ناوچەیەكی باشووری وڵات لە ناوەڕاستی هەفتەدا دەگەنە 50 پلە.

جەختیشی كردۆتەوە، كە لەگەڵ چوونە وەرزی نوێوە خێرایی با زیاد دەكات و لەكاتەكانی ڕۆژدا تۆز و خۆڵ بەرزدەبنەوە.

هاوكات بەپێی ڕاپۆرتێكی كەشناسی عیراق، پێشبینی دەكرێت هاوینی ئەمساڵ 3 پارێزگای عیراق (بەسرەِ و عەممارە و خانەقین) بەرزترین پلەكانی گەرما تۆمار بكەن و بگەنە 51 پلەی سەدی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی هەرێمی كوردستان


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ یەك شەممە، ئاسمان ساماڵ و هەندێك پەڵە هەور دەبێت و پلەكانی گەرماش چەند پلەیەك بەرز دەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان