ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

كەنەدا سەبارەت بە هێزەكانی پێشمەرگە بڕیاری دا

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوای هەڵپەساردنی ئەركی مەشق پێكردن بە سوپای عیراق، كەنەدا كشانەوەی هێزەكانی وڵاتەكەی لە هەرێمی كوردستان و پاڵپشتی هێزەكانی پێشمەرگە ڕەتدەكاتەوە.

ئەمڕۆ دوو شەممە، كۆبوونەوەی هاوبەشی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە هەولێر بە سەرپەرشتی كەریم سنجاری، وەزیری پێشمەرگە بە وەكالەت و بەرپرسانی پێشمەرگە ئەنجام درا.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم، كە وێنەی دەست (خەڵك) كەوتووە، كەریم سنجاری ڕوونی كردۆتەوە، كە نوێنەری كەنەدا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ڕایگەیاندووە، كە هیچ بڕیارێك نییە سەبارەت بە كشانەوەی هێزەكانیان لە هەرێمی كوردستان.

بەرپرسە كەنەدیەكە ئاشكراشی كردووە، ئەوەی لە ئێستادا هەیە تەنها ئەوەیە، كە هێزەكانیان لە پێگەیەك بۆ پێگەیەكی دیكە لەناو خاكی هەرێم گواستۆتەوە.

وەك لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، جوڵەی چەكدارانی داعش لەم دواییەدا زیادی كردووە لەناوچەكانی سنوری عیراق و سوریا و جەختیش لە بەردەوام مەشق پێكردنی پێشمەرگە لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كراوەتەوە.

لە ساڵی 2014ەوە و دوای سەرهەڵدانی داعش نزیكەی 200 سەرباز و ڕاوێژكاری كەنەدا لەچوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش هاتونەتە هەرێمی كوردستان و مەشق بە پێشمەرگە و هێزە عیراقییەكان دەكەن.

کوردستان

میدیای فەرمی ئێران گفتوگۆی بەرپرسێكی ئێران و بەرهەم ساڵحی ئاشكرا كرد

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەرپرسێكی كۆماری ئیسلامی ئێران بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ سەرۆك كۆماری عێراق كردوە و باسیان لە پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق لەگەڵ ئێران كردوە.

ئاژانسی هەواڵی”ئێرنا“ی فەرمی ئێران ئاشكرای كرد، بەهمەن مورادنیان، پارێزگاری كوردستان”سنە” لە سەردانەكەیدا بۆ سلێمانی بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق كردوە و لەسەر هەماهەنگی نێوان عێراق و هەرێم و ئێران گفتوگۆیان كردوە.

بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسەكە بەرهەم ساڵح پشتیوانی بۆ رێكەوتنی هاوكاری بازرگانی و رۆشنبیری نێوان سلێمانی و سنە دەربڕیوە و وتویەتی هاوكاری بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئێران دەكات.

سەرەتای هەفتەی رابردوو وەفدێكی ئێران بە سەرۆكایەتی پارێزگاری كوردستان سەردانی سلێمانیان كرد و دوو رۆژ مانەوە و رێكەوتنێكیان لەگەڵ پارێزگاری سلێمانیدا ئیمزاكرد لەسەر ئاسانكاری بۆ ئاڵۆگۆڕی بازرگانی و هاوكاری كردنی زیاتری یەكتر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

توركیا لە ترسی پێكهێنانی دەوڵەتی رۆژئاوای كوردستان لەشكركێشی دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئاژانسی ئەنادۆڵۆی فەڕمی توركیا لە راپۆرتێكدا بەپشت بەستن بە چەند سەرچاوەی زانیاری و لێدوانی گەورە كاربەدەستانی ئەمریكا باس لە بەردەوامی هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی دەوڵەت لە رۆژئاوای كوردستان دەكات.

ئاژانسەكە لەراپۆرتەكەیدا بڵاویكردەوە، سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای ئەمریكا رایگەیاندووە راهێنانی لە سەدا ٢٠ی ئەو هێزە ٣٥-٤٠ هەزار كەسیەی تەواو كردووە كە بە پێویستیان دەزانێت لە ناوچانەی یەپەگە/پەكەكە دا، وەزارەتی بەرگری ئەمریكاش پێشتر رایگەیاندبوو كە پاسەوانانی سنوور لە ئەندامانی یەپەگە/پەكەكە دادەمەزرێنێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، وەك دوا كار ئیدارەی ئەمریكا رایگەیاندبوو بە دروستكردنی خاڵەكانی چاودێری لە رۆژهەڵاتی فوڕات ئامانجیان ئەوەیە یەپەگە/پەكەكە لە دەستدرێژییەكانی توركیا بپارێزێت.

هەروەها ئاژانسەكە لەزاری سەرچاوە ئەمنییە توركییەكانەوە ئەوەشی ئاشكراكردووە، ئامانجی ئەمریكا لە دروستكردنی خاڵەكانی چاودێری بۆ پاراستنی رۆژئاوای كوردستانە لە توركیا و لە ماوەی مامناوەنددا ئەمریكا دەیەوێت یەپەگە/پەكەكە بەناوی هێزە ناوخۆییە ئەمنییەكان بەشێوەیەكی رێكخراو بكاتە سوپا و بەردەوامی به مانەوەی یەكجارەكیان بدات لە ناوچەكە.

ئاژانسەكەی توركیا ئاشكراشیكردووە، هەوڵەكانی پەكەكە و یەپەگە بۆ دروستكردنی دەوڵەت بەردەوامە و كۆنترۆڵی دەوڵەمەندترین سەرچاوەكانی وزە، ناوچە كشتوكاڵییەكان و سەرچاوەكانی ئاوی كردووە و بە ھەزاران چەكداریش ئاستی ھەڕەشەكردنی بەرزكردووەتەوە بۆ سەر توركیا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

حكومەتی هەرێم بەفەرمی دوو رۆژ پشووی راگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ

حكومەتی هەرێمی كوردستان هەرێمی كوردستان دوو رۆژ پشووی راگەیاند بە بۆنەی دوو بۆنەوە.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، رۆژی سێ‌ شەممە 25ی 12ی 2018، بەهۆی ساڵیادی لەدایكبونی حەزرەتی مەسیحەوە پشووی فەرمییەوە و ساڵانی پێشوویش هەر پشوو بوە.

وتیشی”بەپێی خشتەی ساڵانەیش سەری ساڵیش پشووی فەرمییە، وەك ساڵانی پێشوو”.

بەپێی خشتەی ساڵانە رۆژی سێ‌ شەممە 1ی كانوونی دووەمی ساڵی داهاتووش پشووی فەرمییە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟
  • وه‌زارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 84%, 32
    32 84%
    32 - 84% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی دارایی و ئابووری 8%, 3
    3 8%
    3 - 8% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی 8%, 3
    3 8%
    3 - 8% هەموو دەنگەکان

کوردستان

دوایین