لە هەولێر 40 ئۆتۆمبێل زیانیان پێگەیشتووە



بەهۆی بارانی بەخوڕ و کۆبوونەوەی ئاو لە هەولێر چەندین ئۆتۆمبێل ژێر ئاو کەوتوون و زیانی ماددی لێکەوتۆتەوە.

وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر ڕایگەیاند، لە ئەنجامی کۆبوونەوەی ئاوی باراناو لە چەند ناوچەیەکی هەولێر نزیکەی 40 ئۆتۆمبێل ژێر ئاو کەوتوون،

هاوکات ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، ١١ ئۆتۆمبێل لە ژێر پردی گەرەكی سەیداوە لەلایەن كارمەندانی بەرگری شارستانی هەولێرەوە ڕزگار کراون و خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبووە.

ئاماژەی بەوەشدا، ئێمە وەک پارێزگاری هەولێر سەرجەم تیمەکانمان لە دوێنێوە خستۆتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، بەردەوامیش ڕێنماییمان بە هاووڵاتیان داوە بۆ کاری پێویست نەبێت نەیەنە دەرەوە، و لەو شوێنانە نەمێننەوە کە مەترسی کۆبوونەوەی ئاوی لێدەکرێت،

ئومێد خۆشناو وتیشی، “شوفێران پێشتر ئاگادار كراونەتەوە، پردی سەیداوە نزمترین شوێنی هەولێرە و مەترسیدارە، نابێت ئۆتۆمبێل لەكاتی وادا لەو شوێنە رابگیرێت”، بەداخەوە کە هاووڵاتیانیش سەرباری ئاگادار کردنەوەیان پابەندی ڕێنماییەکان نەبوون، و بەشێک لەو کەسانە هەڵەی خۆیانە کە تووشی زیان بوون.

بەهۆی بارینی بارانی بەخوڕ لە تەواوی هەرێمی کوردستان، هۆشداری لە دروست بوونی لافاو درا، و سەرجەم تیمەکان لە شار و شارۆچکەکان خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، پێشبینیش دەکرێت ئەم شەپۆلە ماوەی سێ ڕۆژ بخایەنێت.

چەند گوندێک کارەبای نیشتیمانییان پچڕا
پێشت چەند گوندێک کارەبای نیشتیمانییان پچڕا
هەندێک نیشانە ئاماژەن بۆ تێکچوونی خەو و ڕەنگە مەترسیدار بێت
دواتر هەندێک نیشانە ئاماژەن بۆ تێکچوونی خەو و ڕەنگە مەترسیدار بێت
ەیوەندیدار