ڕێوشوێنەكانی سەری ساڵ ڕاگەیاندران



لەڕۆژانی پشوودا سەرجەم نەخۆشخانەكانی پارێزگای سلێمانی بەشێوەی ئیشكگر (۲٤) كاتژمێر كراوەدەبن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویكردەوە، بەمەبەستی ئامادەكاری و بەردەوامبوون لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی لەڕۆژانی پشووەكانی سەری ساڵی نوێدا ، جگە لەنەخۆشخانە فریاكەوتنەكان سەرجەم نەخۆشخانەو سەنتەرەكانی پێدانی چارەسەری كیمیایی و سەنتەری چارەسەر بەتیشكی شێرپەنجەی سەنتەرەكانی شوشتنی گورچیلە تیمەكانی (چاودێری تەندروستی ،پشكنینی ئاو ، نەخۆشیە گوازراوەكان) بەردەوام دەبن لەپێشكەشكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بەشێوەی ئێشكگر.
باس لە ئەوەش كراوە، هەریەك لە كلینیكە میلییەكان و ڕاوێژكارییەكان جگە لە (۱۲/۲٥ – ۱/۱) ڕۆژانی تر دەوامی ئاسایی تیدا دەبێت و كراوەدەبن .
تەندروستی سلێمانی دەڵێت، داوا لە هاووڵاتییان دەكەین لەكاتی بونی هەر حاڵەتێكی كتوپڕدا دەتوانن پەیوەندی بە سەنتەری فریاكەوتنی خێرای تەندروستی ژمارە 122 بكەن.

نەبوونی بودجە، خاڵی لاوازی حكومڕانییە
پێشت نەبوونی بودجە، خاڵی لاوازی حكومڕانییە
بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای بەراز ڕەتدەکرێتەوە
دواتر بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای بەراز ڕەتدەکرێتەوە
ەیوەندیدار