ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ماڵداری

٨ هەڵەی دیکۆری ناوماڵ کە گەر ئەنجامی بدەیت هەموان بەبێ زەوق ناوت دەبەن


خێزان

ئەمەی خوارەوە ٨ هەڵەی دیکۆری ناوماڵە کە گەر ئەنجامی بدەیت هەموان بەبێ زەوق ناوت دەبەن:

 

– گەر حەزت بە دیواری خشتە ئەوە بە لەزگە درووستی مەکە چونکە دیارە و ناشرینە و خشتی سرووشتی بەکار بهێنە

 

– نابێت پەردەی ماڵەکەت زۆر قەرەباڵغ و ڕەنگاو ڕەنگ بێت

– واز لەوە بێنە کە ماڵەکەت تا نیوەی کاشی بکەیت، چونکە هەم جوان نییە هەم مۆدی نییە

– زیاد لە پێویست ڕەنگی ڕەساسی و بێجی بەکار مەهێنە با ماڵەکەت مات نەبێت

– گەچی ئاسایی باشترە لە بلکاو هاوشێوەکانی کە تۆزێکی زۆر دەگرێت و ئاسان پاک ناکرێنەوە و جوان نییە

 

– نەخش و نیگاری زیاد لەپێویست بە دیوارەکەتەوە هەڵمەواسە.

– با پەنجەرەکەت کراوەبێت و بەتەواوەتی بە پەردە دایمەپۆشە

فەڕشی بچوک بەکار مەهێنە و با پڕاوپڕی ژورەکەبێت

ریکلام

ماڵداری

جلوبەرگەکەت بە سوراو پیس بووە؟ چارەسەری تۆ لای ئێمەیە!


خێزان

به‌شێك له‌ خانمان له‌ كاتی سوراوكردندا به‌بێ مه‌به‌ست جلوبه‌رگ یاخود نوێنه‌كانیان به‌هۆی سوراوه‌كه‌وه‌ پیسده‌كه‌ن و ده‌بێته‌ په‌ڵه‌یه‌ك پێوه‌ی، به‌ڵام ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ چه‌ند ڕێگایه‌كه‌ بۆ لێكردنه‌وه‌ی سوراوه‌كه‌ به‌ ئاسانی:

 

-سپرای قژ

-كه‌مێك سپرای قژی ئاسایی بده‌ له‌ په‌ڵه‌كه‌و دواتر 10 خوله‌ك پێوه‌ی بهێڵه‌ره‌وه‌، پاشان به‌ ئاسایی بیشۆره‌وه‌ و ده‌بینیت لێبۆته‌وه‌.

-كلۆر

-گه‌ر جلوبه‌رگ یاخود ئه‌و شتانه‌ی پیسبووه‌ سپیه‌ ئه‌وه‌ ده‌توانیت كلۆر به‌كاربهێنیت.

 

-كحول

-كه‌مێك كحولی سروشتی بده‌ له‌ په‌ڵه‌كه‌و پاشان به‌ په‌ڕۆ بیسڕه‌، دواتر ده‌توانیت بیشۆیته‌وه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

٥ ڕاهێنانی وەرزشی پشت، وەک ئەوە وایە بەجوانی بتشێلن


خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک ڕاهێنانی بەسوودە بۆ پشت کە دەتوانیت بۆخۆت لەماڵەوە ئەنجامی بدەیت و هەمان کاریگەری شێلانی هەیە:

 

– لەسەر کورسیەک دابنیشە و قۆڵەکانت بکەرە پشتەملت و دواتر سەرت بۆپێشوە ڕابکێشە تا دەتوانیت، دواتر بیگەڕێنەرەوە و ٥ جار دوبارەی کەرەوە.

– ئەمجارە بەبێ دەستت تەنها ملت ببەرە خوارەوە و هەست بە کشانی شانەکانت بکە، ٨ جار دوبارەی بکەرەوە.

– لەسەر کورسیەکە کەمەرت بە پەستانی شانت بۆ ئەملاو لا بجوڵێنە و لە هەر خولخواردنێکدا ٣٠ چرکە بوەستە، ٣ جار بۆ هەر لایەک.

– ئەمجارە هەر بە دانیشتنانەوە لەسەر کورسیەکە قۆڵی چەپت بۆ لای ڕاستت بەرە و دواتر بە پێچەوانەوە، ١٠ جار بۆ هەر لایەک.

– قاچێکت بخە سەر قاچەکەی دیکە و شانت بە رێکی بهێنە بۆ پێشەوە، ٣٠ چرکە بەوجۆرە بوەستە و ٢ بۆ ٣ جار دوبارەی بکەرەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

چەند هەڵەیەکی باو لە ڕێکخستنی چێشتخانەدا کە هەموو شتێکت لێتێک دەدات


خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند هەڵەیەکی باوە لە ڕێکخستنی چێشتخانەدا کە هەموو شتێکت لێتێک دەدات:

 

– پێویستە فڕن و مایکرۆیف لە ئاستی کەمەر و دەستتدا دابنێیت، نەک زۆر لەخوارەوە یاخود زۆر بەرز

– کاتێک کەوانتەر هەڵدەواسیت دڵنیابە لەوەی کە باش بەسرابێت و قوراسیی کەوانتەرەکە و کەلوپەلەکانی ناوی هەڵبگرێت

-لەکاتی کڕینی سنگی مەخسەلدا دڵنیابە لەوەی قەبارەی گونجاو بکڕیت و زۆر بچوک نەبێت

– سوود لە سوچی کەوانتەر وەربگرە و بۆ شتی بێکەڵک بەکاری مەهێنە

– پێویستە چێشتخانەکەشت بەهەمان شێوەی ژورەکانی دیکە ڕوناک بێت.

-ژێر کەوانترە داببپۆشە، چونکە وانەبێت کاتێکی زۆرت بە پاککردنەوەی بێسوود لێدەڕوات

– کەرەستە کارەباییەکان نزیک لەیەک دامەنێ، چونکە زوو تێکدەچن.

نابێت بەردەمی مەخسەل فەرشی لێدابنێیت چونکە تەڕدەبێت، هاوکات نابێت چێستخانە فەڕشی تێدا نەبێت چونکە قاچت سەرمای دەبێت و کارت بۆناکرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان