ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

تەوژمێكی ترى بارانبارین بەڕێوەیە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەرلەزەزانی هەرێم پێشبینی تەوژمێكی تری بارانبارین دەكات لە ناوچە شاخاوییەكانی هەرێمی كوردستان.

بەپێی راگەیەندراوێكی كەشناسی هەرێم”سەرەتای هەفتەی داهاتوو كاریگەری نزمە پاڵەپستۆی دەریای سوور دەبێتەهۆی ناسەقامگیری كەشوهەوا لە هەرێمی كوردستان و لە ئێوارەی رۆژی یەكشەممە ( 4ی تشرینی دووەمی 2018)، كاریگەرییەكانی لەسەر هەرێم دەردەكەوێت”، دواتر كاریگەرییەكانی ئەو شەپۆلە زیاد دەكات و لە رۆژی دووشەممە (5ی تشرینی دووەم)، سەرجەم ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە و لە سەنتەری شارەكان بارانێكی مامناوەند دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەكانیش بارانی بە لێزمە دەبارێت”.

هەر لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەرلەزەزانی هەرێمدا هاتووە:”پێشبینی دەكرێت پلەكانی گەرما 2 بۆ 5 پلە داببەزن لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با و كەمبوونەوەی مەودای بینین لە هەندێك كاتدا، كاریگەری شەپۆلی باران بارینەكەش لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت تا بەرەبەیانی پێنجشەممەی هەفتەی داهاتوو”.

ژینگە

لە گەرمیان ئامێرێكی بیرلێدان دەستی بەسەردا گیرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ئاشكرای دەكات، كە دەستیان گرتووە بەسەر ئامێرێكی بیرلێدان.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پۆلیسی شارەوانیەكانی گەرمیان لەگوندی صاڵح ئاغا سەر بە شارەدێی قۆرەتوو دەستیان بەسەر كەرەستەیەكی هەڵكەندنی بیری ئاودا گرت، كە بە نایاسایی و زیادەڕەوی بیری ئاویان لێ دەدا.

ڕاشیگەیاندووە، لەكاتێكدا ئاگاداریمان بڵاوكردەوە كەهیچ كەسێك بەبێ مۆڵەت بیری ئاو لێ نەدات، بۆیە هەركەسێك سەرپێچی بكا دەست بەسەر كەرەستەكانیدا دەگیرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

هاووڵاتیان پابەندی پێدانی 5 هەزار دیناری زبڵ نابن

خەڵك- بەشی هەواڵ

بڕیاری وەرگرتنی 5 هەزار دینار بۆ فڕێدانی زبڵی ماڵان لەلایەن كۆمپانیایەكەوە بە بڕیاری حكومەتی هەرێم نیگەرانی زۆری هاووڵاتیانی لێكەوتووەتەوە و زۆربەی هاووڵاتیانیش ئامادەنین پابەندی بڕیارەكە بن.

دەیان هاووڵاتی لە ناوچە جیاوازەكانی سنوری پارێزگای سلێمانییەوە بە (خەڵك)یان ڕاگەیاند، بڕیارەكە زۆر “ستەمكارانە”یە و پابەندی نابن، بەتایبەتی لەكاتێكدا كە دۆخی گوزەرانی خەڵك لەوپەڕی خراپیدایە و مووچە تائێستاش لەكاتی خۆیدا نادرێت و كاروكاسبی نییە و بازاڕ پەكیكەوتووە، دامەزراندن لە كەرتی گشتی و تایبەت نییە، نەوت دابەشناكرێت بەسەر هاووڵاتیاندا و بەنزین گرانە، حكومەت بە چەندین پاساو پارە لە هاووڵاتیان دەستێنێت و باجانەكانی هاتووچۆ و خانووبەرەی زیادكردووە، پێشینەكان لە هاووڵاتیان وەردەگرێتەوە، تێچووی خزمەتگوزاری تەندروستی و كەرتەكانی دیكە بەزركراوەتەوە.

ئەو هاووڵاتیانە تەئكیدیان لەوەكردووە، پابەندی بڕیارەكە نابن و خۆیان زبڵی ماڵەكانیان لە ناوچەكانی دەرەوەی شار و شارۆچكەكان دەڕێژن و ئەو كاتەشدا دەبێت حكومەت بەرگەی بەرپرسیارێتی ژینگە ببێت.

بڕیاری وەرگرتنی 5 هەزار دینار لە هاووڵاتیان لەكاتێكدایە كە پێشتر شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ ڕایگەیاندبوو، ڕێگەی بدەن دەتوانێت بەرامبەر وەرگرتنی زبڵی ماڵان هەر ماڵێك 5 هەزار دیناریشی بداتێ‌.

ڕزگار نەگڕەیی، ئەندامی لیژنەی شارەوانی و گواستنەوە و گەیاندن لە پەرلەمانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، وەك لیژنەی پەیوەندیدار لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی و گەشتووگوزاردا گفتووگۆ دەكەن، چونكە بڕیارێكی زۆر نەشیاوە.

وتیشی”ئێمە نوێنەرایەتی خەڵك دەكەین و ئەوەی حكومەت بڕیاری لێداوە شیاو نییە و ناكرێت جێبەجێ‌ بكرێت”.

وەرگرتنی 5 هەزار دینار لە ماڵان بەرامبەر فڕێدانی زبڵ لەكاتێكدایە لە وڵاتانی ناوچەكەدا ئەو ماددانە جارێكی دیكە بەكاردەهێنرێنەوە و بەرامبەر بەوە بڕێك پارەش دەدرێت بە هاووڵاتیان، نەك پارە بدەن بۆ فڕێدانی زبڵ لە شوێنێكی نزیك شار لەلایەن كۆمپانیایەكەوە و دواتر سووتاندنی و پیسكردنی ژینگەی ناوچەكە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

باران بارین دەستپێدەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
لە هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلێكی بارانی مام ناوەند ناوچەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

سادق عەتییە، كەشناسی عیراقی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ڕایگەیاندووە، بەپێی نەخشەی مانگە دەستكردەكان شەپۆلێكی نمەباران و هەورە تریشقە ناوچە جیاجیاكان لە بەغدا و شارەكانی باشوور دەگرێتەوە و تا كۆتایی شەو بەردەوام دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە، كە لە هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلێكی دیكەی بارانبارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە، بەڵام دەشڵێت: “كاریگەرییە كەشناسییەكان زۆر خێران”.

هاوكات ماڵپەڕی ئەكوا وێزە، پێشتر پێشبینی كردبوو، كە لە دوای ٢٠ی ئەم مانگەوە شەپۆلێكی سارد و سەرما و بارانبارین ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان