ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

پۆڵەندا، پێداویستیەكانی چێشتخانە دەكاتە دۆستی ژینگە

خەڵك – بەشی هەواڵ

كۆمپانیایەكی پۆڵەندی بە ناوی “بیوتریم” قاپێكی دۆستی ژینگەی لە گەپەكی گەنم وەك شوێنگرەوەی قاپە كانزایی و پلاستیكیەكان بەرهەم هێناوە، چاوەڕوان دەكرێت پێشوازییەكی گەورەی لێ‌ بكرێت.

كۆمپانیای “بیوتریم”ی پۆڵەندی، بیرۆكەیەكی ناوازەی خۆی ئاشكرا كردووە كە لەیەك تۆن كەپەكی گەنم دەتوانێت 10 هەزار قاپی دۆستی ژینگە بەرهەم بهێنێت، كە شیاوە بۆ بەكارهێنانی خواردنی گەرم و سارد و بۆ ماوەی یەك مانگ بە كاردێت.

كۆمپانیای ناوبراو، ئەم هەوڵەی بۆ شوێنگرتنەوەی قاپە كانزایی و پلاستیكیەكانە و دەیەوێت لە ڕێی ئەم هەوڵەوە پاشماوە پلاستیكیەكان بەرهەم نەهێنرێنەوە و بە یەكجاری بەكاربەر دەست بەرداری ئەو پێكهاتانە ببن كە لەگەڵ ژینگەدا یەك ناگرنەوە.


كاری دیار و سەرسوڕهێنەر لەم بەرهەمەدا ئەوەیە، بە ماوەی دیاریكراو كە مانگێكە بۆ بەكارهێنانی ئەو قاپە ژینگەییە، بەكاربەر دەتوانێت سود لە پێكهاتەی قاپەكە ببینێت بۆ خواردن بەو پێیەی لە كەپەكی گەنم دروستكراوە.

لە ئێستادا، كۆمپانیای “بیوتریم” سەرقاڵی پەرەپێدانی ئەم داهێنانەیەتی و لەگەڵیشیدا دەیەوێت چنگاڵ و كەوچك و ئەو بەرهەمانە بهێنێتە ئارا كە پێداویستی چێشتخانەكانن.

سەرچاوە:env-news

ژینگە

باران بارین دەستپێدەكاتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ چوار شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 22 پلە و لە سلێمانی 22 پلە و لە دهۆك 17 پلەو لە كەركوكیش 22 پلە دەبێت‌و ئاسمانی شارەكانیش هەورەو هەتاو دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ پێنج شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 21 پلە و لە سلێمانی 20 پلەو لە دهۆك 15 پلەو لە كەركوكیش 21 پلە دەبێت و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش هەور و هەتاو دەبێت، پێشبینیش دەكرێت باران لە بەشێكی زۆری شارەكان ببارێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بوومەلەرزە شارێكی كوردستانی هەژاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 4 پلە بە پێوەری ڕێختەر، شاری تازە ئاباد لە پارێزگای كرماشانی خۆرهەڵاتی كوردستان دەهەژێنێت.

ناوەندی بوومەلەرزەزانی سەر بە دامەزراوەی جیوفیزیای لە زانكۆی تاران ڕایگەیاندووە، بوومەلەرزەكە ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، لە كاتژمێر 2 و 7 خولەك بە كاتی ئێران (10 و 37 خولەكی ئێوارە بە كاتی گرێنیچ) لە دووری 19 كیلۆمەتر لە شاری تازە ئاباد و 27 كیلۆمەتر لە شاری سەرپێڵی زەهاو ڕوویداوە.

ئاشكراشی كردووە، بوومەلەرزەكە لە قوڵی 8 كیلۆمەتر لەسەر ڕووی زەوی بووە و چەقەكەی كەوتۆتە سەر خاڵی یەكگرتنی هەردوو هێڵی پانی باكوور 34.57 و درێژی خۆرهەڵات بە 46.12 پلە.

ڕاشیگەیاندووە، بوومەلەرزەكە بە گوڕی 4 پلە بە پێوەری ڕێختەر، شاری تازە ئابادی لە پارێزگای كرماشانی خۆرهەڵاتی كوردستان هەژاندووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

باران و بەفر بارین دەست پێدەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ سێ شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 18 پلە و لە سلێمانی 18 پلە و لە دهۆك 16 پلەو لە كەركوكیش 18 پلە دەبێت‌و ئاسمانی شارەكانیش هەتاو دەبێت لەگڵ بوونی پەڵە هەور بە ئاسمانەوە.

هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ چوار شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 17 پلە و لە سلێمانی 16 پلەو لە دهۆك 15 پلەو لە كەركوكیش 17 پلە دەبێت و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش هەور و هەتاو دەبێت، پێشبینیش دەكرێت لە سەرجەم ناوچە شاخاوییەكان باران و بەفر ببارێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین