بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای بەراز ڕەتدەکرێتەوە


ئەنفلۆنزای بەراز ڕەتدەکرێتەوە، تەندروستی سلێمانیش دەڵێت ئامانج بۆ لاوازکردنی کەرتی گەشتیاریی شارەکەیە بۆ سەری ساڵ.

ئەمڕۆ دەنگۆی بوونی ئەنفلۆنزای بەراز لە سلێمانی بڵاوبووەوە، تەندروستی سلێمانیش بڵاوبوونەوەی پەتاکە ڕەتدەکاتەوە.

د. هێرش سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی لە پەڕەی فەرمی خۆی بڵاویکردووەتەوە، کە هیچ ئەنفلۆنزایەکی بەراز لە سلێمانی تۆمارنەکراوە، دەڵێت “نە بەراز هەیە نە ئەنفلۆنزای بەراز”.

لە بڵاوکراوەکەیەدا دەنگۆی بڵاوکردنەوەی ئەم پەتایەیی بۆ لاوازکردنی کەرتی گەشتیاری و ئامادەکارییەکانەی سلێمانیە بۆ سەری ساڵ، تا کەرتی گەشتیاری لە شارەکە لاواز بکرێت، نوسیوویەتی ” دەستی بەرازێک هەیە لە پشتی ئەو پڕوپاگەندانە بۆ بە ئامانجگرتنی سلێمانی لە ئامادەکارییەکانی یادی سەریساڵ و هاتنی گەشتیار بۆی”.

 

ڕێوشوێنەكانی سەری ساڵ ڕاگەیاندران
پێشت ڕێوشوێنەكانی سەری ساڵ ڕاگەیاندران
ژمارەیەك هەلی كاری دیكە ڕاگەیاندران
دواتر ژمارەیەك هەلی كاری دیكە ڕاگەیاندران
پەیوەندیدار