ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ چوار شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 26 پلە و لە سلێمانی 25 پلە و لە دهۆك 23 پلەو لە كەركوكیش 30 پلە دەبێت‌و ئاسمانی شارەكانیش هەتاو دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ پێنج شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 27 پلە و لە سلێمانی 24 پلەو لە دهۆك 22 پلەو لە كەركوكیش 31 پلە دەبێت و ئاسمانی سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش هەتاو دەبێت.

ژینگە

چەند دیمەنێكی پاركی دایك لە سلێمانی

سلێمانی ـ نزار جەزا

پاركی دایك یەكێكە لەپاركە ڕازاوەكانی شاری سلێمانی، كە لەساڵانی حوكمی بەعسدا زیندانێك بوو بۆ ئازاردانی كوردە خەباتكارەكان، بەڵام دواتر حكومەتی هەرێم ئەو زیندانەی ڕووخاند و لەجێگەیدا باخی دایك-ی دروست كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

پۆلیسی دارستان 3 كەس لەسەر ڕاو و لێدانی بیر دەستگیر دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كە 3 كەس لەسەر ڕاوكردن و لێدانی بیر دەستگیر كراون و لە شارباژێر-یش 50 دۆنم پووش و پاوان سووتاوە.

هێمن كمرخان ئەفندی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، هەمیشە و بەردەوام لەپێناو پارێزگاری كردن لەسروشت و ژینگەی كوردستان و پاراستنی ئاژەڵ و باڵندە كێویەكان مەفرەزەكانمان لەسەرجەم بەش و بنكەكان بەشەو و ڕۆژ بەردەوامیان هەیە.

ڕاشیگەیاند، مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سەیدصادق لە دەرچوونێكی مەیدانیاندا بۆ گوندی (دۆڵاش) توانیان سەرپێچیكارێك دەستگیربكەن، كە هەستابوو بو ڕاوكردنی باڵندەی كێوی (پۆڕ) هاوكات دەستگیرا بەسەر چەكی جۆری تاپڕ، كە بۆ ڕاوكردن بەكاری هێنابوو.

وتیشی، “سەرپێچیكاران و كەرەستە دەست بەسەراگیراوەكان ڕادەستی دادگا كران بەمەبەستی لێپێچینەوەی یاسایی”.

ڕوونیشی كردەوە، مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی شارباژێڕ دەرچوون بۆ سنوری شارەدێی سیتەك، لە ئەنجامدا توانیان (٢) هاووڵاتی دەستگیر بكەن، كە سەرقاڵی لێدانی بیر بوون، هەروەها توانرا دەست بگرن بەسەر جیهازێكی بیرلێدان و دواتر هەردوو سەرپێچیكار ڕووبەڕووی یاسا كرانەوە.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی دارستان دەشڵێت: “بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی شارباژێر ئاگادار كرایەوە بە بوونی ئاگرێك لە سنوری گوندی (گۆڕەدێم )ی سەر بە شارباژێڕ، بە فەرمانی بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ دەستبەجێ مەفرەزەیەكی بەش دەرچوون بۆ سنوری ناوبراو، دوای هەوڵ و ماندوبوونێكی زۆر بە هاوكاری بنكەی ئاگركوژێنەوەی شارباژێڕ توانیان ئاگرەكە بكوژێنەوە و كۆنتڕۆڵی بكەن”.

ئاشكراشی كرد، زەرەر و زیانی ئاگرەكە (50) دۆنم لە پووش و پاوان و داری سروشتی بووە و هۆكاری ئاگرەكە نەزانراوە و لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون لەو بارەیەوە بەردەوامە.

هێمن كمرخان جەختی لەوەشكردەوە، كە لەپێناو پاراستنی سروشت و ژینگەی كوردستان دا پێویستە هەمووان پابەندبین بەڕێنماییەكانی پۆلیسی دارستان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بە وێنە.. بە تۆمەتی ڕاوكردن لە سەیدسادق هاووڵاتیەك دەستگیركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی سەیدسادق لە ئەنجامی گەڕان و كێوماڵكردنی سنورەكانیان، توانیان لە سنوری گوندی (دۆڵاش)ی سەر بە سەیدسادق هاووڵاتیەك بە تۆمەتی ڕاوكردن دەستگیر بكەن، كە هەستابوو بە ڕاوكردنی باڵندەیەكی (پۆڕ).

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاوی كردەوە، ڕاوكەرەكە ڕووبەڕووی دادگا كراوەتەوە و چەكێكیش لە جۆری”تاپڕ” دەستی بەسەردا گیراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان