هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە


بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو شۆفێرانەی سەرپێچییان كردووە و سزادراون تا كۆتایی ئەم مانگە پاكتاوی بكەن لێخۆشبوونیان بۆ دەكرێت و بەڕەچاوكردنی دۆخی دارایی سزاكانی پێشتر ناكرێنە دوو هێندە.

ئاسۆ محەمەد، بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی لە لێدوانێكیدا ڕایگەیاند، ئەو شۆفێرانەی سەرپێچییان كردووە و سزایان لەسەرە تا كۆتایی ئەم مانگە پاكتاوی بكەن لێخۆشبوونیان بە ڕێژەی ٪٢٠ بۆ دەكرێت و هیوادارین شۆفێران بە هیچ شێوەیەك سەرپێچی نەكەن و دووچاری سزانەبن.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بەڕەچاوكردنی بارودۆخی دارایی هاووڵاتییان سزای هاتوچۆ ناكرێتە دوو هێندە وەك ئەوەی پێشتر ئاماژەی پێكرابوو”.

کۆمپانیای مێتا هەژماری خامنەیی دادەخات
پێشت کۆمپانیای مێتا هەژماری خامنەیی دادەخات
دەزگای ئاسایشی هەرێم تۆڕێکی بازرگانی ماددەی هۆشبەر هەڵدەوەشێنێتەوە
دواتر دەزگای ئاسایشی هەرێم تۆڕێکی بازرگانی ماددەی هۆشبەر هەڵدەوەشێنێتەوە
پەیوەندیدار