دەزگای ئاسایشی هەرێم تۆڕێکی بازرگانی ماددەی هۆشبەر هەڵدەوەشێنێتەوە


دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان تۆڕێکی بازرگانی ماددەی هۆشبەر هەڵدەوەشێنێتەوە.

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت:”ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٠٢٤/٢/٨ لە (ناحیەی تەکیە) بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، هێزەکانی ئاسایش هەوڵی دەستگیرکردنی بازرگانێکی ماددەی هۆشبەریاندا، لەئەنجامدا تۆمەتبار بەچەک ڕووبەڕوی هێزەکانمان بووە وە، سەرئەنجام توانرا بە برینداری دەستگیربکرێت و بڕی دوو گیلۆگرام ماددەی کریستاڵ دەستی بەسەردابگیرێت”.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ئۆپەراسیۆنەکە لە چوارچێوەی دەستگیرکردنی سەرجەم ئەندامانی ئەو باندە بازرگانە بوون، کە ئەمڕۆ دوواین تۆمەتباریان بە برینداری لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان و بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوا دەستگیرکرا.

هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە
پێشت هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە
کامیان گرنگە، جوانکاری یا ڕێژەی سەوزایی
دواتر کامیان گرنگە، جوانکاری یا ڕێژەی سەوزایی
پەیوەندیدار