ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

لە%60ی گیانداران، لە ناوچوون

سندوقی جیهانی بۆ ژینگە، كە رێكخراوێكی ناحكومی یە، ئاماژە بەوە دەكات، لە ماوەی 44 ساڵدا زەوی لە %60ی گیاندارانی تیادا لە ناوچووە و ئەو ڕێژەیەش مەترسیەكی گەورەیە لەسەر ژیانی ماوەی گیاندارانی ئاوی و وشكاوەكی.

ماركۆ لامبرتینی، سەرۆكی رێكخراوی سندوقی جیهانی ژینگە، دەڵێت: لە ماوەی ساڵی 1970 – 2014 لە %60ی گیاندارانی وشكاوەكی بەهۆی چالاكی نەخوازراوی مرۆڤ و دەرهاویشتە كاریگەرەكانی سروشت لە ناوچوون، ئەم لە ناو چوونە بێ‌ شومارەش مەترسی گەورەیە بۆ سەر ژیانی ئاسایی لە سەر رووی زەوی.

بە پێی لێدوانی سەرۆكی رێكخراوی سندوقی جیهانی ژینگە، لە ئێستادا 16700 جۆر لە گیانداری وشكاوەكی پۆلێنكراون و تا دێت ژمارە و جۆریان ڕوو لە نەمانە.

ئەو بەرپرسە، هۆكاری لە دەستدانی ئەو رێژە زۆرەی گیاندارانی بۆ چەند پرسێك گەڕاندەوە لەوانە، تێكدانی ڕاستەوخۆی سروشت لە لایەن مرۆڤ، كە دەبێـە هۆی وێرانكردن و لانە تێكدانی گیانداران، سوتان و پیس بوونی ناوچە دارستانیەكان و راوی بێ‌ بەرنامە و كڕین و فرۆشتنی ئاژەڵان كە بیر لە ژمارە و جۆریان ناكرێتەوە و بێ‌ گویدانە مانەوەیان ڕاو دەكرێن، لەو هۆكارانەن كە بوونەتە بەرەنجامی لە دەستدانی لە % 60ی زیندەروەرانی سەر ڕووی زەوی.

ژیاندۆستی

چەند دیمەنێک کە نیشانی دەدات سرووشت هەمووکات کاری خۆی دەکات

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند دیمەنێکە کە نیشانی دەدات سرووشت هەمووکات کاری خۆی دەکات و ناوەستێت:

 

دارێکی نوێ لەسەر دارە کۆنەکە بوژاوەتەوە

هێزی سرووشت

سرووشت بەسەر شەڕیشدا زاڵ دەبێت

مۆڵێکی چۆڵکراو کە ژێر ئاو کەوتووە

ڕێگەیەکی کۆنی شەمەندەفەر کە وەک ناوچەیەکی جادووی لێهاتووە

دار لە دیوارەوە

خۆی ڕادەستناکات!

دار لە نێو دارێکی دیکەدا

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چەند ئەتەکیەتێکی سەیر لە وڵاتانی جیهان کە گرنگە زانیاریت لەسەری هەبێت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند ئەتەکیەتێکی سەیرە لە وڵاتانی جیهان کە گرنگە زانیاریت لەسەری هەبێت:

 

-لە کۆریا دەستپێکردنی خواردن بەپێی تەمەنەوە و دەبێت لە گەورەوە بۆ بچوک بێت و گەر وانەبیت بێڕێزیی نواندنە

 

-مەرج نییە زمان دەرهێنان لە هەموو کلتورێکدا خراپ بێت، بۆنمونە لە تبت بۆ دەربڕینی ڕێز و دڵخۆشیە و لە هیندستان بۆ نیشاندنای توڕەییە

 

-گوڵی سەوسەن لە فەڕەنسا بۆ دیاری نابرێت چونکە تایبەتە بە پرسە و کاتی ناخۆش، بەڵام لە ئیتاڵیا بەو پێیەی گوڵیکی نیشتمانییە دەتواندرێت بۆ دیاری ببرێت.

 

-پێدانی بەخشش لە زۆرێک لە وڵاتان لە پاش نانخواردنەکان کلتورە، لە هەندێک وڵات بۆنمونە لە فەڕەنسا لەگەڵ حسابەکەتدا بۆت دەهێنن، بەڵام لە نەمسا بەخشیش تەنها دەدرێت بەو کارمەندانەی باش کارەکەیان دەکەن، گەر ٣ جاریش داوای حسابەکەت بکەیت و بۆت نەیەت ئەوا دەتوانیت هیچ پارە نەدەیت و بڕۆیت.

 

-لە سعودیە و هەندێک لە وڵاتانی کەنداو لەجیاتی تۆقە لوت دەدەن لە لوتی یەکدی

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

١٠ ناڕەحەتی کە تەنها ئەوانەی چەپەن لێی تێدەگەن!

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک ئاستەنگ و ناڕەحەتییە کە تەنها ئەو کەسانەی چەپەن لێی تێدەگەن، ئەمەش لەبەر ئەوەی زۆربەی کەرەستە باوەکان بۆ کەسانی ڕاستە درووستکراوە، لەکاتێکدا ١٠٪ی خەڵک چەپەیە:

 

– مووقەست بۆ کەسانێک درووستکراوە کە ڕاستەن و بۆ چەپەکان ئەستەمە

ناوەندی دەفتەر ڕێگریەکی دیکەیە لە چەپەکان

بەهەمان شێوە کەوگیر و کەوچک

 

تەختەی مەکتەب بەگشتی بۆ کەسە ڕاستەکان درووستکراوە

هاوکات کارتی یاریش بۆ چەپەکان ئەستەمە

بەهەمان شێوە قەڵەم دادەریش

چەپەکان لەنووسینی ئینگیلزیدا ناچارن کاتێک شت دەنووسن بەسەر نووسینەکەیاندا بڕۆن، بۆیە دەستیان بەمجۆرەی لێدێت.

 

ئامێڕی شت پاکردینش تەنها بەشێکی تیژە و بۆ چەپەکان نابێت

 

 

بەهەمان شێوە بۆ ئامێری هەڵپچڕین

 

لێرەدا جیاوازی چەپە و ڕاستە لە نووسینی ئاماژەی (ڕاست) ببینە.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان