ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

چەند یاسایەکی پادشایەتی کە شازادە دیانا بۆ هەمیشە گۆڕیی

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند یاسایەکی پادشایەتیە کە شازادە دیانا بۆ هەمیشە گۆڕیی:

 

– پێشتر ئەڵقەیەکی مارەبڕین هەبوو کە هەموو شازادەکان دەبوو لە ئاهەنگی مارەکردن ئەوە لە پەنجە بکە، بەڵام شازادە دیانا خۆی ئەڵقەی هەڵبژاردوو و پاش ئەوە ئیدی شازادەکانی دیکەش خۆیان ئەڵقەیان هەڵبژارد.

– یەکەم ژن بوو لە کۆشکی پادشایەتی کە بە کۆرپەکەیەوە هاتە دەرەوە و دواتریش شازادەکانی دیکە چاویان لێکرد.

– شازادە دیانا تاکە شازادەبوو کە ترسی لەوە نەبوو هەستەکانی خۆی دەرببڕێت لە شوێنە گشتیەکاندا.

– پێشتر شازادەکان زۆر تێکەڵ نەدەبوون بە خەڵک، بەڵام شازادە دیانا ئەوەی گۆڕیی و زیاتر تێکەڵی خەڵکی بوو.

– پێش شازادە دیانا جلوبەرگی شازادەکان دیاریکراو بوو، بەڵام شازادە دیانا ستایلی تایبەت بە خۆی هەبوو کە دەستبەرداری نەبوو.

– لە پێشتردا کۆمەڵێک یاسی زۆر توند هەبوو بۆ پەروەردەی منداڵ لە کۆشکی پادشایەتی، بەڵام شازادە دیانا زۆرێک لەو یاسایانەی پشتگوێخست و بە شێوازی خۆی منداڵی گەورە دەکرد.

ریکلام

ژیاندۆستی

8 نیشانەی دایک و باوکی خراپ کە زۆرجار بەبێ ئەوەی بەخۆمان بزانین لە ئێمەشدا هەیە

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک نیشانەی دایک و باوکی خراپ کە زۆرجار بەبێ ئەوەی بەخۆمان بزانین لە ئێمەشدا هەیە:

 

-چاودێریکردنی بەردەوامی منداڵەکەت هەڵەیەکی باوە کە وادەکات دواتر متمانەی بەخۆی نەبێت و نەتوانێت خۆی بڕیار بدات

-دانانی یاساو ڕێنمای زۆر بۆ منداڵەکەت کە وادەکات ژیانێکی سەربازانەی هەبێت

-بەهەمان شێوە نازهەڵگرتنی زۆر یەکێکی دیکەیە لە هەڵەکان کە وادەکات منداڵەکەت باش دەرنەچێت

-بەراوردکردنی منداڵەکەت بە منداڵی دیکە یان تەنانەت خوشک و براکانی هەڵەیەکی گەورەیە و متمانە بەخۆبونی تێدا دەکوژێت.

-تا زیاتر بەسەر منداڵەکەتدا بقیژێنیت، زیاتر خوی خراپ دەبێت

-نابێت زیاد لە پێویست چاوەڕوانیت لە منداڵەکەت هەبێت و بارگرانی زۆری بخەیتە سەر شان

-بەکارهێنانی تاکتیکی ترساندن  بۆ منداڵ هەڵەیە و وادەکات منداڵێکی ترسنۆک بێت

-لە کۆتایدا بیرت نەچێت کە خۆت هەڵسوکەوتت چۆن بێت منداڵەکەشت وادەبێت، بۆیە پێویستە سەرەتا لە خۆتدا ڕەنگ بداتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

9 جۆر خواردن كه‌ هیچ شتێك به‌ ڕوخسارته‌وه‌ نایه‌ڵێت

خێزان

ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌یخۆن كاریگه‌ری زۆری هه‌یه‌ له‌سه‌ر شێوه‌ و ڕوخسارمان، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ كۆمه‌لێك خواردنن كه‌ پێویسته‌ بیكه‌ینه‌ سیستمی خۆراكمانه‌وه‌ به‌و پێیه‌ی زۆر به‌سوودن بۆ پێستمان:

 

ئه‌ڤۆگادۆ

گۆشتی ماسی

شاتوو

گێزه‌ر و شه‌ربه‌تی گێزه‌ر

میوه‌ ترشه‌كان

سیر

چۆكۆلاته‌

زه‌یتی زه‌یتوون

ته‌ماتە

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چەند تاکتیکێک کە کوڕان دەتوانن ستایلی خۆیانی پێ کەشخە بکەن

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند تاکتیکێکە کە کوڕان دەتوانن ستایلی خۆیانی پێ کەشخە بکەن:

 

-کاتێک کابۆ و کالە بەیەکەوە لەبەردەکەیت، با کابۆکە زۆر درێژ نەبێت و کالەکە دانەپۆشێت، چونکە دیمەنێکی ناشرینی دەبێت

-گەر کابۆی پانت لەبەرکرد با سەرەوەی تەسک بێت و گەر کابۆی تەسکت لەبەرکرد، دەتوانیت لەسەرەوە بلوس و تیشێرتی پان لەبەربکەیت

 

-دڵنیابە لەوەی کە ئێکسسواراتی زۆر بەکار نەهێنیت

 

-لەکاتی کڕینی شۆڕتدا دڵنیابە لەوەی کە زۆر سەروو ئەژنۆت نەبێت

-گرنگە بزانیت کام شێوازی ملە هەڵدەبژێریت، بۆ ملی کورت شێوەی V باشە و بۆ ملی درێژ شێوەی خڕ

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان