ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

چەند تایبەتمەندیەکی سەیر لە جەستەی مرۆڤدا کە گەورەیی کاری خودات نیشان دەدات

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند زانیاریەکەی سەیر و سەمەرەیە لەسەر جەستەی مرۆڤ کە گەورەیی کاری خودات نیشان دەدات:

 

– زمان لەکاتی قسەکردندا وەک سەوڵیک زۆر بە خێرایی دەجوڵێتەوە و دیمەنێکی سەیری هەیە.

 

– پێستی مرۆڤ وەک لاسیکێکی تەواوەتی وایە و دەتوانرێت بۆ ٣ هێندەی خۆی بکشێت و دواتر بچێتەوە یەک

 

– مرۆڤ لەناو سکی دایکیدا وەک بونەوەرێکی ئاسمانی وایە کە وردە وردە جەستەیی تەواوەتی خۆی وەردەگرێت


– خڕۆکە سپیەکان لەنێو خوێندا بەردەوام وەک سوپایەکی ئامادە لە جوڵەدان تا هەر شتێک هەبێت خێرا هیرشی بکەنەسەر

 

– شێوەی فرمێسک بەپێی هۆکارەکەی دەگۆڕێت

– جەستەیی مرۆڤ چینێکی غازی بەدەوری جەستەوەیەتی

ریکلام

ژیاندۆستی

7 ئامۆژگاری كه‌ ڕه‌نگه‌ ڕۆژێك ژیانت له‌ مردن ڕزگار بكات

خێزان

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ چه‌ند ئامۆژگاریه‌كه‌ كه‌ له‌ كاته‌ مه‌ترسیداره‌كاندا ده‌توانیت سوودیان لێوه‌رگرین بۆ ئه‌وه‌ی گیانی خۆت بپارێزیت:

 

دڵنیابه‌ له‌ هه‌ڵگرتنی پاره‌ی كاتی نه‌خوازراو، به‌تایبه‌تیش له‌ گه‌شت و چونت بۆ ناوچه‌ی دیكه‌ كه‌ به‌ ئاسانی ده‌ستت به‌ پاره‌ نه‌گات.

گه‌ر بۆنمونه‌ له‌ پاس یاخود ئاسانسۆر هه‌ڵسوكه‌وتی كه‌سێكت به‌دڵ نه‌بوو، ترست له‌وه‌ نه‌بێت كه‌ قسه‌ی پێبڵێیت و ڕوبه‌ڕووی ببیته‌وه‌.

گه‌ر كه‌سێكت بینی له‌ شه‌قام كه‌وت به‌ زه‌ویدا هه‌وڵبده‌ هاوكاری بكه‌یت، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ مه‌هێڵه‌ قه‌ره‌باڵغی لێ كۆببێته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ بۆخۆی مه‌ترسیه‌ بۆ ئه‌و.‌،

گه‌ر چویته‌ ته‌كسیه‌وه‌و له‌ هه‌ڵسوكه‌وتی شۆفێره‌كه‌ دڵنیانه‌بویت، هه‌وڵبده‌ ژماره‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ بۆ كاتی نه‌خوازراو تۆمار بكه‌یت.

له‌ كاتی دابه‌زین یان سه‌ركه‌وت له‌سه‌ر قادرمه‌ ده‌ستت مه‌خه‌ره‌ گیرفانته‌وه‌، چونكه‌ گه‌ر كه‌وتیت باشتر ده‌توانیت خۆت بگریته‌وه‌ به‌ ده‌سته‌كانت.

گه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ت كه‌وته‌ ژێر ئاوه‌وه‌ ده‌رگاكه‌ مه‌كه‌ره‌وه‌و هه‌وڵبده‌ له‌ په‌نجه‌ره‌كه‌وه‌ بێیته‌ ده‌ره‌وه‌، گه‌ر نه‌تتوانی په‌نجه‌ره‌كه‌ بشكێنه‌.

 

زۆر جار له‌ ئامۆژگاریه‌كانی هونه‌ری به‌رگریكردندا ئه‌وه‌ ده‌بیستیت كه‌ ده‌توانیت سود له‌ كلیله‌كانت وه‌رگریت، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته‌ بزانیت كه‌ چۆن كلیله‌كان ده‌گریت، چونكه‌ گه‌ر به‌ هه‌ڵه‌ ئه‌و كاره‌ بكه‌یت زیان به‌ ده‌ستی خۆت ده‌گه‌یه‌نێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

٨ زانیاری سەیر لەسەر ژیانی ئەدۆڵف هیتلەر کە دڵنیاین نەتبیستوون

خێزان

ئادۆڵف ھیتلەر (١٨٨٩-١٩٤٥ز) پێشەوای پارتی نەتەوەیی سۆسیالیستی ئەڵمانیا ناسراو بە (ئاڵمانیای نازی) و ڕابەری ئەڵمانیا لە سەردەمی دەسەڵاتداری پارتی نازی لە ساڵانی ١٩٣٣ ھەتا ١٩٤٥ بووە.

کچێکی جولەکەی خۆش دەویست کە نەی دەتوانی پێبڵێت و بوویە ڕقێک لە ناخیدا بۆ لە ناوبردنی ئەو گەلە.

کێشەی خواردن هەرسکردنی هەبوو، بۆیە نەیدەتوانی بە ئارەزووی خۆی نان بخوات

یەک گونی هەبوو، ئەویش بەهۆی برینداربوونی بوو وە دکتۆرەکان بڕیاریان دابوو کە دەبێت ببڕدرێت.

هیتلەر پەیوەندی ناشەرعی هەبوو لەگەڵ خزمێکیدا بەناوی جێنیەس ڕوباڵ کە دواتر سەریکێشا بۆ خۆکوشتن لەلایەن کچەکەوە.

سەرەڕای ئەو هەموو دەسەڵاتەی هیتلەر لە شۆفێری نەدەزانی.

لە سەوزە خۆرەکان بوو، ڕقی لەو دکتۆرانە دەبوویەوە کە ئاژەڵانیان بەکاردەهێنا بۆ تاقیکردنەوە.

دژی جگەرە کێشان بوو بڕیاری دەرکردبوو کە نابێت لە شوێنە گشتییەکاندا جگەرە بکێشرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چۆن بتوانین زاڵبین بەسەر ترسەکانمان بۆ ژیانی داهاتوومان

خێزان

سەرەتا هەوڵ بدە ڕووبەڕووی ترسەکەت بوەستیتەوە ، بە وردی لێی بکۆڵەوە تاکو بزانی ئەو هۆکارە چییە کە وا دەکات ترست بۆ دروست ببێت.

لەبیر نەکەین کە هێشتا داهاتوو نەهاتووە و خۆمان دروستی دەکەین.

سەرنج بخە سەر ئێستات و کار بۆ ئەو شتانە بکە کە ئارەزوویان دەکەیت.

کلیلی خەونەکانت لە دەستی خۆت دایە و هەڵگرتووە، باوەڕت پێیان هەبێت.

نموونەکان و جۆرەکانی ترس بناسە و بیانهێنەرەوە یادی خۆت تاکو بتوانی چارەسەری پێویستیان بۆ بکەیت.

ئەو ڕێگایانە بدۆزەرەوە کە ئارامی و ئاسودەییت بۆ دەهێنن.

ئامانج لێرەدا ئەوەیە تاکو بتوانی ترسەکەی ناخت کەم بکەیتەوە و دواتر لەناوی ببەیت و ئاسەواری نەهێڵیت.

هەرگیز ئەوە لەبیر مەکە کە ئەگەر پێش وەخت لاوازبیت بەرامبەر ترسەکان ئەوە لە داهاتوودا یەخەت پێ دەگرن و ئەوکات چارەسەرکردنیان سەختتر دەبێت وەك لەکاتی سەرەتادا، ئیتر بوەستە لە تەنها بیرکردنەوە لە چارەسەر بۆیان بەڵکو کار بۆ هێنانە دییان بکە .

ئا؛ شکۆ جاف

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان