ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

بەزمەسات

چەند وەڵامدانەوەیەکی بەهێز بۆ توانجەکان کە شایستەی ئەوەیە لێیەوە فێر ببین

خێزان

هونەری وەڵامدانەوە یەکێکە لە بنەما گرنگەکانی ڕەوانبێژی، چەندین چیرۆک و سەرگوزشتەی جۆراوجۆریش لەم بارەیەوە هەیە، ئەمەی خوارەوە هەندێک لە بەناوبانگترین ئەو سەرگوزشتانەن:

 

ژنی ناو پاسەکە

 

ژنێکی “قەڵەو” سواری پاسێک بوو
یەکێ لە سەرنشینەکان بەتوانجەوە وتی :
نەمزانی ئەم سەیارەیە بۆ گواستنەوەی فیلە !!
ژنەکە زۆر بەهێمنی وەڵامی دایەوە :
نا بەرێزم ئەم سەیارەیە وەک و کەشتی نوح وایە
فیلیش سەردەکەوێ و (کەر) یش سەردەکەوێ !!

 

وەڵامی بێرنادشۆ


نوسەرێک بە بێرنادشۆ ی وت :
من لەتۆ باشترم چونکە تۆ بۆ دەستکەوتنی پارە ئەنوسی
بەڵام من بۆ دەستکەوتنی شەرەف !
بێرنادشۆ وەڵامی دایەوە :
راستەکەی !! هەریەکەمان بۆ ئەوە ئەنوسێ کە نیەتی !

 

 

هاوسەری نابینا

 


ژنێک بە پیاوە نابیناکەی وت :
ئەگەر جوانی و روخساری من ببینی سەرسام ئەبی !
پیاوەکە وەڵامی دایەوە :
ئەگەر جوان بویتایە چاو ساغەکان ئەیانهێنایت !!

 

موتەنەبی

 موتەنەبی شاعیر پیاوێکی قژ درێژبوو
پیاوێک پێی وت : لە دوورەوە بینیمی وامزانی ژنی !
ئەویش وەڵامی دایەوە :
منیش لەدوورەوە بینیمی وامزانی پیاوی !!

 

ژنە ناشرینەکە


ژنێکی “ناشرین” بەپیاوێکی وت :
ئەگەر مێردی من بویتایە ژەهرم ئەکردە قاوەکەتەوە
پیاوەکەش وتی :
ئەگەر تۆش ژنی من بویتایە یەکسەر ئەمخواردەوە !

 

وەزیرەکەی چەرچل

 

وەزیرێکی قەڵەوی حکومەتەکەی چەرچل،بە بیرناردشۆی لاوازی وت:

هەرکەس تۆ دەبینێ وادەزانێ،بەریتانیا کێشەی خۆراکی هەیە.
بیرناردشۆ وتی: هەرکەسیش تۆ ببینێ هۆکاری کێشە دەزانێ !

گوێدرێژەکان

 

شێتێك گوێ درێژێکی پێ بوو،
گەنجێك پێی وت:

ئەی شێت بە گوێدرێژەکەدا تۆم ناسیـیـەوە

شێتەکەش وتی: دەی گوێ درێژەکان باشتر یەکتر دەناسن !!

 

 

ڕۆڵەکانم

 

ژنێك جۆی دەدا بە چوار گوێ درێژ،
دوو گەنجیش پێیان وت:

بەیانیت باش دایکی گوێ درێژەکان .

ژنەکەش وتی: بەخێربێن ڕۆڵەکانم !

 

ریکلام

بەزمەسات

کۆمەڵێک زانیاری گشتی کە هێندە سەیرە، سەرت لێیان دەسوڕمێت!

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک زانیاری گشتی  ناوازەیە، کە هێندە سەیرە، سەرت لێیان دەسوڕمێت!

 

– گەر ڕێژەی کێشکردنی زەوی سفر بێت، ئاگری مۆم شێوەی خڕ و شین دەبێت.

– یاری ‌ (هێڵی مەرگ) بۆ ئەو کەسانە باشە کە بەردی گورچیلەیان هەیە و تەنانەت لە ئەمریکا هەندێکجار دکتۆر بۆنەخۆشەکانی دەنوسێت، تا بەردەکە فڕێ بدەن.

 

– Ching Shih بە بەدەسەڵاتترین چەتەی دەریا دادەندرێت لە مێژوودا کە زیاتر لە ٨٠ هەزار پیاو و ١٨٠٠ کەشتی لە ژێردەستدا بووە.

– ئێمە بە مۆزی زەرد ڕاهاتووین، بەڵام مۆزی شینیش بوونی هەیە.

– لە فینلاند کاتێک دکتۆرا دەهێنیت، شمشێر و کڵاوێکت پێدەدەن وەک کلتورێکی کۆنی وڵاتەکەیان.

– لە ساڵی ١٩٣١ لە ئەمریکا تاقیکردنەوەیەکیان  لەسەر مەیمونێک کرد، تا وەک مرۆڤ پەروەردەی بکەن و ئەنجامەکەی بزانن، بۆ ئەوەش لەگەڵ منداڵێکدا گەورەیان کرد، بەڵام پاش ١٠ مانگ تاقیکردنەوەکە ڕاگیرا، چونکە منداڵەکە بەهەمان شێوەی مەیمونەکە دەنگی دەردەکرد و داوایی خواردنی دەکرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

بەزمەسات

کۆمەڵێک وێنەی جوان و ناوازە کە کارمەندانی کۆمپانیایەک لەکاتی بێکاریدا ئەنجامیان داوە

خێزان

بەشێوەیەکی گشتی کاتێک بەڕێوبەر لەسەر کار نییە کارمەندانی کۆمپانیا ئیسراحەتی خۆیان وەردەگرن، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک وێنەیە کە کارمەندانی کۆمپانیایەک لە کاتی ڕۆشتنی بەڕێوبەردا ئەنجامیان داوە کە کارەکەیان زۆر جوان و ناوازەشە:

 

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

بەزمەسات

١١ هەڵە کە پیاوان هەمووکاتێک هەر دوبارەی دەکەنەوە

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵیک هەڵەیە کە هەرچەندە پیاوان بۆخۆیان دەزانن ڕاست نییە، بەڵام هەموو جارێک دوبارەی دەکەنەوە و وەک لە کوردەواریدا دەڵێت “عار نانێن”

– گوێ نادەن بە ماوەی بەسەرچوونی خواردن و کەرەستەکان.

– ڕاستیەکە بە ژنەکەیان ناڵێن، هەرچەندە دەشزانن دواتر بۆخۆی هەر دەیزانێت.

– وا دەزانن بە قومارکردن دەتوان دەوڵەمەند ببن

– گۆرەوەی جیاواز لەپێدەکەن بەو هیوایەی کەس هەستی پێنەکات.

– کاتێک پارەیەکی زۆریان دێتە دەست، نازانن چۆن لە پڕ پێیان نامێنێت.

–  لەگەڵ ئەو کچەدا قسە ناکەن کە حەزیان لێیەتی تا ئەوکاتەی دەڕوات.

– گوێ بە بنەماکانی سەلامەتی نادەن

– ناتوانن ببنە کەسێکی ڕۆمانسی چونکە وادەزانن ئەوە بۆ کەسە لاوازەکانە.

– وادەزانن دەتوانن بەبێ وەرزش جەستەیەکی جوانیان هەبێت.

– هەموو کات پشت بە مێشکی خۆیان دەبەستن و شتەکان نانوسنەوە، هەربۆیە بیریان دەچێت.

– زۆربەی کاتەکانی کاریان بە شتی زیادە دەکوژن

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان