مه‌زڵوم عه‌بدی: فراوان بوونی بازنه‌ی ململانێكانی ناوچه‌كه‌ ڕه‌تده‌كەینەوە


فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) هەڵوێستی لەسەر هێرشی هێزەكانی بەرەی مقاوەمەی نزیك لە ئێران بۆ سەر پێگەكانی ئەمریكا لە ئەردەن ڕاگەیاند و دەڵێت: فراوان بوونی بازنه‌ی ململانێكانی ناوچه‌كه‌ ڕه‌تده‌كەینەوە.

شەوی ڕابردوو هێرشی مووشەكی كرایە سەر بنکەی سەربازیی تاوەر 22 لە ئەردەن، کە سێ سەربازی ئەمریکی تێدا کوژران و 34ـی دیکەشی تێدا برینداربوون.

مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات لە پەیامێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هه‌ر هه‌وڵێك بۆ به‌ئامانجگرتنی ئاسایش و سه‌قامگیریی و فراوان بوونی بازنه‌ی ململانێكانی ناوچه‌كه‌ ڕه‌تده‌كەینەوە.

ڕاشیگەیاندووە، جەخت له‌ به‌رده‌وامی و كاركردن له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی ناوچه‌كه دەکەینەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ماڵپەڕی (ئاکسیۆس) بڵاویكردۆتەوە، بەیانی ئەمڕۆ جۆ بایدن و گەورە بەرپرسانی ئەمریکا تاوتوێی وەڵامێکی توندی سەربازییان کردووە لەدژی میلیشیاکانی نزیک لە ئێران بەهۆی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی سەر هێزەكانی ئەمریكا لە ئەردەن.

 

نرخی دۆلار بەرزبووەوە
پێشت نرخی دۆلار بەرزبووەوە
پارتی لە بەغداوە كاتی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ڕاگەیاند
دواتر پارتی لە بەغداوە كاتی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ڕاگەیاند
پەیوەندیدار